لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » تایبەتمەندی و کارەکانی ( Recycle Bin ) لە ئێکس پی دا
تایبەتمەندی و کارەکانی ( Recycle Bin ) لە ئێکس پی دا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 20 / 07 / 2015 14:27
 

ئایكۆنی (Recycle Bin) كە سێیەم ئایكۆنە لەسەر دیسكتۆپ و لە پاش مای دیكۆمێنت و مای كۆمیوتەر دێت یەكێكی ترە لە پێكهاتە گرنگەكان لە سیستەمی ئێكس پی دا ، ئەم ئایكۆنە لە ویندۆزی 95 وە لە بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفتدا بوونی هەیە و بەكاردێت بۆ پێدانی دەرفەتێكی تر بە بەكارهێنەر بۆگەڕاندنەوەی دووبارەی فایلێك یان فۆڵدەرێك كە دەیسڕیتەوە ، ئیتر بە هەڵە بێت یان بە ویستی خۆت ، بێگومان ئەم كارە یاریدەدەرێكی زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی كە بەرهەمێك دەسڕنەوە بەهەڵە دواتر دەتوانن بە تەنها كلیكێك بیگەڕێننەوە ، ئەم كارە ئەگەر لای هەندێك كەسیش جێگای مەترسی بێت ئەوا كارئاسانی كراوە بۆ ئەوەی ئەو داتایانەی كە دەسڕێتەوە نەچێتە ئەو شوێنە ئەویش داگرتنی دوگمەی (Shift) لەگەڵ (Delete) بۆ سڕینەوەی هەر داتایەك كە دەستنیشانكرابێت مەبەستت بێت بیسڕیتەوە ، بەم جۆرە هەڵی گەڕانەوەیت نابێت لە ریسایكڵ بینەوە .

ئایكۆنی ( Recycle Bin ) ئەگەر داتای سڕاوەی تێدابێت ئەوا شێوەكەی دەگۆڕێت سەرن لە وینەکە بدە لە خاڵی یەکەمدا ئاساییە و لە خاڵی دووەمدا داتای سڕاوەی تێدایە و دەكرێت بە كلیكی ڕاست پاشان هەڵبژرادنی ( Empty Recycle Bin ) خاوێن بكرێتەوە ، پێچوونی كارەكەش پەیوەستە بە قەبارەی ئەو داتایانەی كەلە ( Recycle Bin ) ماوەتەوە

 

 

كاتێك كلیكی ڕاست دەكەین لەسەر ئایكۆنی ( Recycle Bin ) پێنج هەڵبژاردن دەبینین ، یەكەم ( Open ) تەنها بۆكردنەوەیەتی كە وەك فۆڵدەرێكی ئاسایی وایە ناوەكەی فایلە سڕaوەكانی ناوی پیشان دەدات .

كاتێك كلیکی ڕاستیش دەكرێت لەسەر ئەو فایل و فۆڵدەرانەی كەلە ناو ریسایكڵ بینەدایە ئەوەی دەتوانرێت لە فایلەكانی ناوی بكرێت جگەلە ( Restore ) كردنەوەی بۆ ئەو شوێنەی كە تێیدا بووە پێش سڕانەوەی ، یەكەم ( Cut ) ە ئەم كارەش بۆ بردنی فایلەكە بۆ شوێنێك كەمەبەستت بێت واتا ڕاستەوخۆ شوێنێكی بۆدیاری دەكەیت هەتا داتاكەی بۆ بنێریتەوە ، دووەم  ( Delete ) ئاسایی بۆسڕینەوەیەتی لەو شوێنەدا ، ئەم كارە كاتێك دەكرێت كە فایلێكی دیاری كراو لەناو هەموو فایلەكانی تردا بكەیت بە ئامانج بۆ سڕینەوە ، كۆتا هەڵبژرادنیش ( Properties ) بۆ زانینی تایبەتمەندی ئەو فایلەیە لە ڕوی كاتی سڕینەوەی فایلەكە و قەبارەكەیەوە .

 

دووەم ( Explorer ) هەمان كاری پێشوو دەكات بەڵام ئەمجارە كردنەوەكەی شێوە ڕێڕەویە ، دەتوانیت هەموو فۆڵدەرەكان لە ناو یەكدا ببینیت لە لای چەپۆەوە .

سێیەم (Empty Recycle Bin) بۆ خاڵی كردنەوەی ناو ( Recycle Bin ) كاتێك داتای تێدابێت و سڕابێتەوەو بتەوێت بە یەكجاری لە ناوی ببەیت ، بەڵام لەباری ئاساییدا جالاك نیە چونكە هیچ داتایەكی تێدانیە ، ئەگەر داتای تێدابێت ئەوا ئەم هەڵبژرادنە چالاك دەبێت و دەتوانیت كردارەكەی بەسەردا جێبەجێ بكەیت .

چوارەم ( Create Shortcut ) بۆ دروستكردنی شۆركەتێكە بۆی ئەم كارە هیچ بایەخێكی نیە لێرەدا چونكە خۆی ئایكۆنەكەی بەشێوەیەكی بنەڕەتی بوونی هەیە كەوایە پێویست ناكات ئەم كارە بكرێت .

كۆتا هەڵبژرادنیش (Properties) كە تایبەتمەندی كاری (Recycle Bin) تێدا دیاری دەكرێت و لێرەدا بایەخ بەو كارانە دەدەین و باسیان دەكەم ، كاتێك ئەم هەڵبژرادنە دەست نیسان دەكەم ئەوا ئەم ڕوكارە دەبینین ، لەباری ئاساییدا سیستەمەكە ڕێژەی 10٪ بەتاڵی پارتێشنەكەی دابین كردوە بۆ هەڵگرتنی فایل و فۆڵدەرە سڕاوەكان بەڵام خۆدكارانە دەتوانیت زیادی كەمی بكەیت ئەم كارەش بەخاڵی كردنەوەی لە ڕێگای (Empty) ڕێژەكە بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە .

سەرنج لە وێنەكە بدە ئەو (Radio Button) كە بە لاكێشە شینەکە ئاماژەم پێداوە پلانە ئاساییەكەیە كە بۆ هەموو پارتێشنەكان یەك شوێن بە ڕێژەی لەسەدا دە دابین كراوە  ئەم ڕێژەیەش وەك پیشتر باسم كرد زیاد و كەم دەكرێت ، وەك لە لاكێشە سورەكەدا ئاماژەم پێداوە ، لە خوارتریەوە (Check box) هەیە کە بەڕەنگە زەردەکە ئاماژەم پێداوە ، كە بوونی ئەم نیشانەیە لەو چوارگۆشەدا بە واتای پیشاندانی ئەو بۆكسە دێت كە پرسكردن بە بەكارهێنەرە لە كاتی سڕینەوەی داتایەك یان فایلێكدا ، نەبوونیشی واتای پیشان نەدانی دەگەیەنێت .

 

 

ئەگەر دووەم پلان كە لە ڕیزبەندیەكە یەكەم دانەیە دەست نیشان بكەین ئەوا ئەو كارانەی لەم ڕوكارەدا دەكرێت ناچالاك دەبێت و دەبێت تابی پارتێشنەكان چالاك بكەین هەتا گۆرانكاریەكان بە ئەنجام بگەیەنرێت .

 

 

سەرنج ئەمە تابی پارتێشنی (:C) كە لێرەدا گرنگترین شت ئەو لاكێشە سورەیە كە ئاماژەم پێداوە كە دەتوانیت وا لەو پارتێشنە بكەیت هەرشتێكت سڕیەوە تێیدا بە هیچ جۆرێك نەچێتە ناو (Recycle Bin) بەڵكو ڕاستەوخۆ لەناوبچێت ، ئەم كارە لەگەڵ هەر پاتێشنێكدا دەتوانیت بكەیت و بەكلیك كردن لەسەر تابی تایبەت بەو دەستت دەگات بەم ڕەوكارە وەك لە وێنەكەدا بوونی هەیە سەرەڕای زیاد و كەمكردنی  بڕێ بەتاڵ بۆ دووبارە هەڵگرتنی داتان پاش سڕینەوەیان .

 

 

تێبینی : بێگومان دوای هەر گۆڕانکاریەك کەبەسەر ئەم ڕوکارەدا دەهێنرێت دەبێت کلیك بکەین لەسەر (Ok) هەتا کارەکان جێبەجێبکرێت و بەهەمیشەیی وا بمێنێتەوە .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.