لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » ڕێکخستنی دیسکتۆپ لە ویندۆزی ئێکس پی دا
ڕێکخستنی دیسکتۆپ لە ویندۆزی ئێکس پی دا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی شەممە ، 18 / 07 / 2015 00:00
 

دیسكتۆپ ئەو ڕوكارەیە كە بەكارهێنەر ڕاستەوخۆ پاش داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکەی لە سكرینی مۆنیتەرەكەوە دەیبینێت ، ئەم ڕوكارە لە هەر سیستەمێكدا دەبێتە بناغەیەكی گرنگ بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بەلای خۆیدا رابكیشێت لە ڕاستیدا ئەوەی ویندۆزی بەو خێراییە پیش خست و بەكارهێنەرانی بە لێشاو بۆلای خۆی ڕاكێشا هەر ئەو ڕوكارە جوانەو ئەو هەموو كار ئاسانیە بوو كە بۆ بەكارهێنەری دەكرد لەو ڕوكارەدا كە ناسراوە بە دیسكتۆپ .

دیسكتۆپ لە سیستەمی ئێكس پی دا دابەش بووە بە سەر دوو بەشدا ، بەشی یەكەم بە وێنەیەك باگراوندكراوە كە ئایكۆن و شۆركەتەكانی لەسەر جێگیر دەكرێت و بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بە ئاسانی دەستی بگات بە ناوەڕۆكی بەرنامەكانی سیستەم و بەرنامەكانە دابەزێنراوەكان ، وە هەر فایل و فۆڵدەرێك لەسەر ئەم دیسكتۆپە دابنرێت خۆكارانە لەسەر ئەو پارت درایڤە دەپارێزرێت كە سیستەمی لەسەر دابەزێنراوە ، وە بەشی دووم پێك دێت لە تولێك كە بە (Taskbar) بار دەناسرێت ، كە لەچەند بەشێك پێك هاتوە دواتر بەدرێژی باسی دەكەم .

 

 

ئەگەر لەسەر دیسكتۆپ كلیكی چەپ بكەین ئەوا تەنها كاری دەست نیشانكردن بە ئەنجام دەگەیەنێت دەشتوانرێت بەهۆی تایبەتمەندێتی (Drag & drop) فایل و فۆڵدەر و ئایكۆن و شۆركەتەكان بگوازرێتەوە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر ، هەوەها بە هۆی بوونی تایبەتمەندێتی (DoubleClick) دەتوانرێت هەر فایل و فۆڵدەر و بەرنامەیەكت بوێت بیخەیتە گەڕ ، بەڵام كاتێك كلیكی ڕاست دەكەین لە سەر ڕوبەرێكی بەتاڵ ئەوا كۆمەڵێك تایبەتمەندێتی دەردەكەون كە بەم جۆرەیە .

كلیكی ڕاست لە دیسكتۆپدا :

بەكارهێنەر كاتێك لەسەر ڕوبەرێكی بەتاڵ لە دیسكتۆپدا كلیكی ڕاست بكات ئەوا لە باری ئاساییدا شەش هەڵبژرادن دەبینێت ، ئەم ژمارەیە زیاد دەكات كاتێك كە بەكارهێنەر هەندێك بەرنامە دادەمەزرێنێت و توانای ئەوەی هەیە بچێتە كلیكی ڕاستەوە ، ڕونكردنەوەی ئەو هەڵبژاردانانە بەم جۆرەیە

یەكەم هەڵبژاردن بریتیە لە (Arrange icon by) : كە بەواتای (ڕێكخستن بە پێ ی) دێت و كاتێك ماوس دەبەینە سەر ئەم هەڵبژرادنە لەلای ڕاستەوە سێ هەڵبژرادنی تر چالاك دەبێت بەم شێوە ڕیزکردنی ئایکۆن و شۆرکەت و فایلەکانی سرەردیسکتۆپ بە پێ ی :

(Name) ناو

(Size) قەبارە

(Type) پیتی دەستپێكردن

(Modified) دواجار بەكارهێنراوە .

پوختەی كاری ئەم هەڵبژاردنە ڕیزكردنی (Items) سەر دیسكتۆپە بە چوار پالان كە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە .

پاش ئەو چوار هەڵبژرادنە هێڵیكی ئاسۆیی لە بەشێكی تر جیای دەكاتەوە كە سێ هەڵبژاردنی تێدایە كە یەكەمیان لێرەدا چالاك نیە ، بەلام كاری دووەم و سێیەم بەم جۆرەیە :

(Auto arrange) خۆكارانە لە شێوەی تۆڕێكدا ڕێكیان بخات

(Align to grid) دوری نێوان ئایكۆنەكان تۆڕ ئاسابێت

 

دوای ئەو سێ هەڵبژرادنە سەرنج بدەن هێڵیكی ئاسۆیی تر بەشێكی نوێ ی تێدا جیاكراوەتەوە سێ هەڵبژاردنی تێدایە بەم جۆرە :

یەكەم (Show Desktop Icons) پیشاندانی یان لابردنی ئایكۆن و شۆركەتەكانی سەر دیسكتۆپ بە تەنها كلیكێك ئەم كارە بە شێوەیەكی كاتی دەتوانیت بكەیت بۆ هەر مەبەستێك بێت زۆر گرنگە چونكە تەنها بەشێوەیەكی خەیاڵی كارەكە دەكات و دواتر دەتوانیت بە كلیك كردنەوە لەسەر هەمان هەڵبژرادن كارەكە پێچەوانە بكەیتەوە .

دووەم (Lock Web items on Desktop) ئەمەیان كارێكی ئێجگار گرنگی پێ ئەنجام دەدرێت بۆ نمونە كەسێك قەبارەی شاشەكەی (800x600)پێكس جێگیركردوە بەڵام دواتر دەیەوێت بیگۆرێت بۆ (1024x768) پێكسڵ كاتێك بەكارهێنەر ئەم كارە دەكات ئایكۆنەكان بە تەواوی شوێنەكانیان دەگۆرێت هەر بۆیە ئەگەر دووبارە بیگەڕێنیتەوە هەمان قەبارەی پێشوو ئەوا وەك جاری پێشوو ئایكۆنەكان لە جێگای خۆیاندا نین ، ئەم تایبەتمەندیە بۆ ئەوە بەكاردەهێنرێت هەتا لە كاتی گەورەكردن و بچوككردنەوەی قەبارەی شاشەكەدا هیچ گۆرانكاریەك ڕونەدات لە گۆڕینی شوێنی ئایكۆن و شۆركەتەكاندا .

سێیەم (Run Desktop Cleanup Wizard) هەڵبژاردنی كۆتاییە بۆ پاككردنەوەی خۆكارانەی دیسكتۆپە لە ئایكۆن و شۆركەتی بەكارنەهێنراو ( كە بە هۆی ئەم كارە ئایكۆن و شۆركەتەكان لە ناوفۆڵدەرێكدا كۆدەكاتەوە ) خۆكارانە ڕێك خراوە لە باری ئاساییدا دوومانگ جارێك ئەم كارە بكات بەڵام دەشتوانرێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت و ماوەكەی كەم و زیاد بكرێت لە دواتردا باسی دەكەم ، ئەم كارە تەنها بە دوو (Next) دەكات بە ئەنجام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت هەر ئایكۆنێك كە مەبەستت بێت بەهۆی لابردنی چوارگۆشەیەكەی بچوكەوە لە پرۆسەكەدا بیكەیتە دەرەوە  .

 

 

دووەم هەڵبژاردن لە لیستی كلیكی ڕاست بریتیە لە(Refresh) : تەنها بۆ نوێكردنەوەی ئەو ڕوكارەیە تەواوی ئایكۆن و فایل و فۆڵدەرەكان دەپشكنێت و دووبارە لە جێگای خۆیان دایان دەنێتەوە  و ئەگەر هەر ئایتمێكی نوێ هەبێت و دەرنەكەوتبێت بەم كارە چارەسەری ئەوەش دەكات هەر لەم كارەوە  بەكارهێنەر دڵنیا دەبێتەوە لە سەرقاڵی پرۆسیسەرەكەی یان نا .

سێیەم هەڵبژاردن (Paste) : بۆ دانانەوەی فایلێك یان فۆڵدەرێكە كە پێشتر كۆپی كراوە ، لە باری ئاساییدا چالاك نیە بەڵام پاش كۆپی كردنی داتایەك ئەم هەڵبژاردنە چالاك دەبێت .

چوارەم هەڵبژاردن (Paste Shortcut) : بۆ دانانەوەی شۆركەتێكە كە لەسەر بەرنامەیەك دروستت كردوە پیشتر هەمان كاری پێشوو دەكات بەڵام ئەمەیان بۆ دانانەوەی شۆركەتێكە كە پیشتر كۆپی كراوە .

پێنجەم هەڵبژاردن كاتێك چالاك دەبێت كە پێشتر كارێكت لەسەر دیسكتۆپەكە ئەنجام دابێت بۆ نمونە فایلێكت پەیست كردبێت لەم بارەدا (Undo Copy) دەبێت بە هەڵبژرادنەكە ، یاخود شتێك سڕابێتەوەو لە (Recycle Bin) بێت بۆ پەشیمان بونەوەیە لە سڕینەوەی ئەو داتایە و گەڕاندنەوەی بۆ شوێنەكەی پێش سڕینەوەی ئەم هەڵبژاردنە چالاك دەبێت دەتوانیت بیگەڕێنیتەوە ، بەمەرجێك ئەو داتایە لە ناو (Recycle Bin) مابێت و نەسڕابێتەوە لەوێش .

شەشەم هەڵبژاردن (New) : بۆ دروستكردنی (Folder) دەبێتە شوێنێك بۆ دانانی داتا یان شۆركەتێك یان فایلێك یان زیپ فۆڵدەرێك كە دەبێتە بەرهەمی بەرنامەیەك بۆ نمونە وەك فایلێكی تێكست كە لە ڕێگای بەرنامەی (Notepad) گۆرانكاری  تێدا دەكریت .

حەوتەم هەڵبژاردن (Properties) : لە ڕێگای ئەم هەڵبژرادنەوە بە تەواوی دەتوانیت دەست بگریت بەسەر دیسكتۆپدا و هەرچی گۆڕانكاریەك كە بەسەر دیسكتۆپ و ئامرازەكانیدا دێت لێرەوە جێ بەجێ دەكرێت ، لێرەدا هیچ شتێكی لەسەر نانووسم لە ڕونكردنەوەی بەشەكانی كۆنترۆڵ پانێڵدا تەواوی لایەنەكانی ئەم هەڵبژاردنەم باسكردوە چونكە لەوێش بە بەشێكی سەربەخۆ بە ناوی (Display) ئاماژەی پێدراوە .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.