لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » فێرکاری سێیەم لە کردار و تایبەتمەندیەکانی ( My Computer ) لە ئێکس پیدا
فێرکاری سێیەم لە کردار و تایبەتمەندیەکانی ( My Computer ) لە ئێکس پیدا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 16 / 07 / 2015 21:52
 

لە مینۆكەی سەرەوەی (My Computer) دووەم دانەلەلە لیستەكە بەناوی (Edit) لە باری ئاساییدا چالاك دەكەین وەك لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە دەبینین تەنها دوو هەڵبژرادن كارایە وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە ، یەكەم (Select) بۆ دەست نیشانكردنی هەموو (Item) كان لەو ڕووی كاری مای كۆمپیوتەردایە ، دووەمیش (Invert Selection) بۆ پێچەوانەكردنەوەی كاری یەكەمە واتا لابردنی دەست نیشانكردن  .

 

 

بەڵام ئەگەر پێشتر یەكێك پارتێشنەكانمان دەست نیشان كردبیت وەك لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە ئەوا دوو هەڵبژاردنی تر لە لیستەكە چالاك دەبێت سەرنج لە خاڵی دووەم بدە یەكەم (Copy) بۆ كۆپی كردنی تەواوی داتاكانی ناو ئەو پارتێشنە بەكاردێت ، وە دانانەوەشی لە هەر شوێنێكدا بێت خۆ ویستانە تەنها بەكلیكێكی ڕاست پاشان (Paste) بە ئەنجام دەگات ، دووەم هەڵبژرادنیش هەمان كاری پێشوو دەكات بەڵام كاتێك چالاكی دەكەین داوای شوێنێك دەكات بۆ پاراستنی بەواتایەكی تر دەتوانیت فۆڵدەرێك دەست نیشانبكەیت و لەبەرگیراوەیەك لە تەواوی داتاكانی ئەو پارتێشنەی بۆ بنێرێت .

 

 

بەشی سێیەم لە مینۆكە (View) : ئەم بەشە بە واتای دەركەوتن دێت لەڕێگای كۆمەڵێك هەڵبژرادنەوە بەكارهێنەر دەتوانێت ئەو شێوازەی پێ ی خۆشە لە دەركەوتن ویندۆكانی پێ ڕێك بخات ، ئەم بەشە لە هەموو ویندۆكاندا دووبارە دەبێتەوەو یاریدەدەرێكی باشە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بتوانێت گۆرانكاری بكات لە شێوازی دەركەوتنی (Items) ، ئەگەر بەشەكە چالاك بكەیت دەبینین لە چوار كۆمەڵە پێك دێت و هەندێكیان پاش چالاك كردنیان چەند لقێكی تری لێ دەبێتەوە :

 

 

یەكەم بەش بە (Toolbars) ناونراوە ئەم هەڵبژرادنە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەشی سەرەوەی ویندۆكەوە هەیە ، من پێشتر باسی ئەوەم كرد كە بەشی سەرەوەی ویندۆكان لە سێ لقدا خۆ دەبینێتەوە یەكەم (Menu) كە هەمیشە جێگیرە بەڵام ناوەڕۆكەكەی بە پێ ی ئەو ئایتمانەی دیاری دەكەین گۆڕانكاری بەسەردا دێت لە چالاكەوە بۆ ناچالاك یان بە پێچەوانەوە دەگۆڕێت ، سەرنج بدە كاتێك كارسەری ماوسەكە دەبەینە سەر (Toolbars) پێنچ هەڵبژرادنمان دێتە بەردەست بەم جۆرە :

یەكەم (Standard button) : ئەم بەشە بریتیە لەو ئایكۆنانەی كە ڕاستەوخۆ دوای مینۆكە دەركەوتوە ، لێرەدا بوونی ئەو نیشانەیە لەلای چەپی نوسینەوە بە واتای چالاك كردنی دێت و كاتێك بتەوێت ئەو بەشە دەرنەكەوێت تەنها كلیكێك بكە لەسەر ئەو هەڵبژرادنە ئەوا كارەكەت بە ئەنجام دەكات

دووەم (Address bar) : ئەو بەشەیە كە ڕاستەخۆ دەكەوێتە خوار (Standard button) ئەمەش هەمان شێوەی كارەكەی پێشوو دەتوانین دەستی بەسەردا بگرین .

سێیەم (Link) : ئەم هەڵبژرادنە خۆكارانە چالاك نیە بەڵام ئەگەر چالاكی بكەین ئەوا دوگمەیەك لەلای ڕاستی (Go) دەردەكەوێت و بەكلیك كردن لەسەریشی ئەو ماڵپەڕانەمان پیشان دەدات كە لە ناو (Favorite) هەڵمان گرتووە .

دوای ئەو بەشانەی باسمان كرد هێڵێكی ئاسۆیی پێنج هەڵبژرادنمان پێ دەدات ، كە بە ویستی بەكارهێنەر دەتوانرێت شێوازێك دەست نیشانبكرێت بۆ ئەو (Item) لە ناو (My Computer) هەن .

بەشی دوای ئەو كە بە‌هێڵێكی ئاسۆیی جیاكراوەتەوە بەكارهێنەر دەتوانێت لەو ڕێگاوە دەست بگرێت بەسەر ڕیزبەندی دەركەوتنی (Item) دا سەرەڕای بوونی هەڵبژرادنێك بە ناوی (Show in Groups) تا ئەو (Item) ڕیز بكات بە پێ ی جۆرەكانیان لەباری ئاساییدا خۆی چالاككراوە ، ئەم دوو بەشەی پێشوو لە كلیكی ڕاستی سەر دیسكتۆپیشدا باسمان كردوە و تەنها لە پێناو بەرچاو ڕونی بەكار‌هێنەردا بنیات نراوە .

هەر خوار ئەم هەڵبژرادنەوە (Choose details) دەبینین كە تەواوكەری هەڵبژاردنی پێشوە چونكە لە ڕێگای ئەم هەڵبژرادنەوە بڕیار دەدەین لەسەر ڕیز بەندی دەركەوتنی هەڵبژرادنەكانی (Arrange icon by) لەپاش و پێش كردندا .

هەڵبژاردنی یانزەیەم (Go to) كاتێك چالاك دەكەین شەش پلان دەردەكەوێت كە دەتوانیت ڕووی (My Computer) بۆ بگۆڕین هەندێكیان چالاكە و هەندێكیان ناچالاك بەم جۆرە

(Back) ئەگەر چالاك بێت هەمان كاری ئەو دوگمە سەوزە دەكات كە لە (Standard button) دەركەوتووە

(Forward) هەر وەك هەڵبژرادنی پێشوو پێناسە دەكرێت

(Up in level) ئەم بەشە تەواوی (items) سەر دیسك تۆپت پیشان دەدات و وەك (Explorer) كار دەكات و دەتوانیت تەواوی ڕێڕەوی پاراستنی فۆڵدەرەكان ببینیت

(Go to) لەراستیدا (My Computer) وەك پراوسەرێك خۆی دەور دەبینێت و بریتیە لە (Internet Explorer) چونكە هەر كاتێك لە (Address bar) ناونیشانێكی (Net) بنوسیت و دواتر كلیك لەسەر (Go) بكەیت ئەوا ئەو ناونیشانەت بۆ دەكاتەوەو ڕوی (My Computer) وەك (Internet Explorer) لێ دێت .

هەڵبژرادنی دواتر بۆگەراندوەی ڕوی (My Computer) بۆ هەمان شێوە بنەڕەتیەكەی كاتێك (Desktop) چالاك دەكەین چونكە ئەم دوانە پێچەوانەی یەك كار دەكەن

(Desktop) بۆ دەركەوتنی ئایتمەكانی سەر دیسكتۆپە

كۆتا هەڵبژرادن لە لیستی (View) كە ناونراوە (Refresh) بۆ نوێكردنەوەی ئەو ڕوەیە كە ئایكۆنەكانی (My Computer) تێدا دەركەوتووە .

 

بەشی چوارەم لە مینۆكە (Favorite) : كە هەمان بەشە كەلە ئینتەرنێت ئێكسپلورەردا جێگیر كراوە ، دواتر باسكردنی بەرنامەی (Internet Explorer) بە تەواوی ڕونكردنەوەی لەسەر دەنووسم ، بەڵام لێڕەشدا کار ئاسانی کراوە بۆ بەکاربەر هەتا بتوانێت لینکە دڵخوازەکانی لە ڕێگای ئەم بەشەوە بکاتەوەو هەڵبەت ئەگەر پەیوەستبێت بە هێڵێکی ئینتەرنێتەوە ، سەرنج بدە کاتێك ماوسەکە نزیک دەکەینەوە لە (Favorite) ئەوا چوار هەڵبژرادن دەردەکەوێت و سییەم هەڵبژرادنم چالاك کردوە کە دوو لینکی تێدایە

 

 

بەشی پێنجەم لە مینۆكە (Tools) : كە بە واتای ئامرازەكان دێت بە ڕاستی بەشێكی گرنگەو كۆمەڵێك فرمانی ئێجگار گرنگ بەجێ دەهێنێت ، كاتێك ماوسەكە دەبەینە سەر ئەم بەشە چوار هەڵبژرادن چالاك دەبێت بەم جۆرە :

یەكەم هەڵبژرادن (Map network drive) بۆ دروستكردنی جێگایەك بەكاردێت لەسەر درایڤێك ، ئەم جێگایە لە رێگای هێڵیكی ئۆنلاینیشەوە هەر دەكرێت لە چەندین كۆمپیوتەری جیاوازەوە دەستی بەسەردا بگیرێت ، هەندێك جار ئەم جێگایە لەسەر هۆستێك بنیات دەنرێت لە هەموو بارەكاندا كارەكە وەك درایڤێك بە ئەنجام دەكات و مەبەست لێ ی پاراستن و شێركردنی فۆڵدەرە ، دواتر بە درێژی لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنان و تایبەتمەندیەكانی دەنووسم .

دووەم (Disconnect Network Drive) بۆ لابردن و كۆتایی هێنان بە كاری یەكەمە .

 

 

سێیەم (Synchronize) بۆ دروستكردنی جێگایەكی جێگیرە لە ناو تۆڕێكی ناوخۆییدا كە دەتوانین لە ڕێگایەوە فایل و داتا جۆربەجۆرەكان شێر بكەین لەباری ئاساییدا كاتێك بە ئۆنلاین بە هێڵەكەوە پەیوەستن ئەوا هیچ كێشەیەك نیە ، بەڵام لێرەدا بەهۆی ئەم ئامرازەوە دەتوانین لەبەرگیراوەیەك لەو داتا شیركراوانە هەڵبگیرێت و دواتر بە بێ بوونی هێڵە ئۆنلاینەكە گۆرانكاری تێدا بكەین ئەمە سەرباری ئەوەش كاتێك پەیوەست دەبینەوە بەهەمان تۆڕەوە گۆرانكاریەكە جێ بەجێ دەكرێت بە شیوازێكی خۆكارانە .

دوای ئەم سێ هەڵبژاردنە بەهێڵێكی ئاسۆیی هەڵبژرادنێكی گرنگ دەبینین كە بەناوی (Folder Options) ، بەڕاستی ئەم هەڵبژرادنە بە یەكێك لە ئامرازە هەرە گرنگ و پڕ بایەخەكان دەژمێررێت ، توانایەكی ئێجگار زۆری تێدا دابین كراوە كە جێبەجێ دەبێت بەسەر فرمانە سەرەكیەكانی ویندۆزدا ، ئەم هەڵبژرادنە لە بەشەكانی كۆنترۆڵ پانێڵیشدا بەهەمان ناوەوە (Folder Options) دووبارە بوەتەوە هەر بۆیە لێرەدا باسی ناكەم و لەوێ بەدورودرێژی لەسەر ئەم بەشە گرنگە دەنووسم .

لە كۆتایی مینۆكەی (My Computer) دا (Help) هەیە كاتێك كلیكی لەسەر دەكەین چوار هەڵبژرادنی تێدا بەرچاو دەكەوێت بەم جۆرە :

 

 

یەكەم (help and support center) كە بە سەنتەری هاوكاری و زانیاری لە سیستەمدا دێتە ئەژماركردن و فێركاری و ڕێنماییەكی ئێجگار زۆری تێدا دەستەبەر كراوە تا بەكارهێنەر بتوانێت شارەزایی تەواوی لایەنەكانی ئێكس پی ببێت ، لە ناو ئەم بنكە فراوانەی زانیاریەدا (Box Search) ئامادەكراوە بەدوای هەر زانیاریەكی سیستەمەكەدا بگەڕێیت كە هەر وەك تۆرێكی ئۆنلاین وایە زانیاری و دروست و ڕێكخراو بە شێوەیەكی سادە پیشكەشی بەكارهێنەر دەكات لە ئەنجامی گەڕانەكەیدا .

دووەم (it this copy of windows legal) بۆ لێكۆڵینەوەیە لەو سیستەمەی بەكاری دەهێنیت لە ڕێگای مایكرۆسۆفتەوە كە ئایا دەرچوێكی باوەڕپێكراوە یان نا ، بەڵام لە ئێستادا ئەم تایبەت مەندیە لەكارخراوە .

كۆتا هەڵبژاردنیش (About Windows)  بۆ ئەوەیە زانیاری تەواوت دەست بكەوێت لەسەر ئەو سیستەمەی بەكاری دەهێنیت لە ڕوی ئەوەی سیستەمەكە چ ڤێرژنێكە و بەناوی كێ وە تۆماركراوە لە مایكرۆسۆفتدا .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.