لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بەرنامەی (Total Video HD)
:: هاردوێر و ناساندنی پارچه‌کانی کۆمپیوته‌رو چۆنیه‌تی کارکردنیان ::
گۆرینی تایپی فایله‌کان به‌ (Total Video Converter HD)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 29 / 06 / 2012 03:00
 

یه‌کێک له‌ باشترین به‌رنامه‌کانی بواری گۆڕینی تایپی فایله‌کان به‌رنامه‌ی ( Total Video Converter HD ) ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم تا ئێستا ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه‌و خاوه‌نی توانایه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ فره‌یی له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ جۆره‌کان و ئاسانی  له‌ به‌کارهێناندا ناوبانگی ده‌رکردوه‌ ، هه‌ندێک که‌س چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌یاندا داده‌به‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ ته‌واوی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی فایلدا بکه‌ن به‌ڵام من لیره‌دا پێت ده‌ڵێم ته‌نها ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌سه‌و پێویستت به‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌کی تر نیه‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ .

دابه‌زاندن :

لێره‌وه‌ دایبگره‌ له‌گه‌ڵ کلیله‌که‌یدا

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Total Video Converter HD

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

v3.71

بواری به‌کارهێنان

کۆمیوته‌ر

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $49.95

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌Total Video Converter
دوا ساڵی ڤێرژن2012
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

14.9 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

کاتێک له‌ زیپه‌که‌ی ده‌ری ده‌هێنیت ئه‌وا به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت

فۆڵده‌ره‌که‌ بکه‌ره‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌ له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م به‌ به‌رنامه‌که‌ داوه‌ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌

لیره‌دا زمانێک هه‌ڵبژێره‌و پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Ok ) بکه‌

لێره‌شدا کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

 

لیره‌شدا هه‌ر کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

ئه‌م ڕوکاره‌ ده‌توانیت شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ی تێدا بگۆڕیت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

لیره‌دا پێویست ناکات هیچ شتێک بگۆڕیت ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

ئه‌و دوو چوارگۆشه‌یه‌ خۆ ویستانه‌ ده‌توانیت دیاری بکه‌یت بۆ نمونه‌ یه‌که‌میان به‌مانای بوونی ئایکۆنی سه‌ر دیسکتۆپ دێت

لێره‌دا کلیک له‌سه‌ر ( Install ) بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌

ئه‌م چوارگۆشه‌ دیاریکراوه‌ به‌ مانای کارکردنی ڕاسته‌وخۆی به‌رنامه‌که‌ دێت بۆیه‌ ئه‌که‌ر ده‌ته‌وێت ڕاسته‌وخۆ بکه‌وێته‌ کار ئه‌وا باوابێت لای مه‌به‌و پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Finish ) بکه‌

سه‌رنج بده‌ ئه‌وه‌ ئه‌و دوو شۆرکه‌ته‌ی به‌رنامه‌که‌مان له‌سه‌ر دیسکتۆپ ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ یه‌که‌میان کۆنڤێترته‌که‌یه‌ دووه‌میان پله‌یه‌ره‌

لێره‌دا کاتێک بۆ یه‌که‌م جار به‌رنامه‌که‌ ده‌خه‌یته‌ گه‌ر ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ت پیده‌گات به‌م جۆره‌ی من ده‌ست نیشانم کردوه‌ باوابێت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Ok ) بکه‌

به‌رنامه‌که‌ به‌م جۆره‌ ده‌که‌وێته‌ کار به‌ڵام چالاک نه‌کراوه‌ بۆیه‌ سه‌رنج له‌م چوارخاڵه‌ بده‌ که‌ دیاریم کردوه‌ بزانین بۆ چ مه‌به‌ستێک به‌کار ده‌هێنرێت

1- ئه‌وه‌ بۆ تۆمارکردنی به‌رنامه‌که‌یه‌ واتا چالاککردنی به‌ هه‌میشه‌یی

2- بۆده‌رکه‌وتنی ورده‌کاری تایبه‌تمه‌ندی گۆڕانکاریه‌که‌یه‌ وه‌ک که‌م و زیادکردنی پارچه‌ی گۆڕاو یاخود باش و خراپ کردنی کوالیتی

3- ئه‌وه‌ش بۆ گۆڕینی ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ فایله‌ گۆڕاوه‌که‌تی تێدا ده‌پارێزێت ده‌توانیت بیگۆڕیت که‌ خۆکارانه‌ له‌وێدا دایده‌نێت

4- ئه‌وه‌ش وه‌ک پله‌یه‌رێکی بچوک وایه‌ که‌ ده‌توانیت ئه‌و پارچه‌ ده‌نگه‌ی یان ڤیدیۆیه‌ی ده‌ته‌وێت گۆڕانه‌که‌ی به‌سه‌ردا بهێنیت له‌وێدا بیبینیت .

ئێستا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که‌ تۆمار بکه‌یت سه‌رنج بده‌ له‌خاڵی یه‌که‌م (Register)

ئه‌م ڕوکاره‌ ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌و سریاله‌ی بۆم داناون له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌دا لێره‌دا دایبنێ به‌م جۆره‌ پاشان کلیک له‌سه‌ ( Ok ) بکه‌

ئێستا سه‌رنج بده‌ به‌رنامه‌که‌ تۆمار بوو به‌ هه‌میشه‌یی

بۆ هێنانی پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ک بۆ ناو کاری به‌رنامه‌که‌ به‌م جۆره‌ کلیکی ڕاست ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ به‌تاڵه‌ سه‌رنج بده‌

به‌چه‌ندین شێوه‌ ده‌توانیت ڤیدیۆ یان فایلی ده‌نگی بهێنیته‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ئاسانترین بوو هاوکات ده‌توانیت له‌ سی دی یان دی ڤی دی یان هه‌ر هاردێک و فلاشێک ڕاسته‌وخۆ بیان هێنیته‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ بۆیه‌ وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پیداوه‌ ده‌یوانیت به‌ئاسانی بیانبینیت ،

سه‌رنج بده‌ له‌خاڵی یه‌که‌م و دووه‌مدا من ڤیدیۆیه‌ک ده‌هێنمه‌ کاری به‌رنامه‌که‌وه‌

ئه‌م ڕوکاره‌ گرنگه‌ چونکه‌ جۆری گۆڕینه‌که‌ لێره‌دا دیاری ده‌کرێت وه‌ک ده‌بینن من له‌ تابی ( Video File ) ده‌مه‌وێت ڤیدیۆکه‌ بکه‌مه‌ ( 3GP ) سه‌رنج بده‌

ئتیستا سێ هه‌ڵبژاردنم هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ من یه‌که‌م هه‌ڵده‌بژێرم ( لێره‌دا مه‌رج نیه‌ که‌ چه‌ند هه‌ڵبژاردنێکی هه‌بێت هه‌مه‌ه‌ تایپێک )

به‌م جۆره‌ دێته‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ سه‌ره‌تا ده‌توانینه بیبینین وه‌ک له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ له‌خاڵی دووه‌مدا ڤیدیۆکه‌ ده‌رده‌که‌وێت ، پاش ئه‌وه‌ دڵنیا بووین ئه‌وه‌ ڤیدیۆکه‌یه‌ که‌ ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین ئه‌وا کلیک له‌سه‌ر ( Convert Now ) ده‌که‌ین وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پیداوه‌

ئیستا کاری گۆڕینه‌که‌ ده‌ست پیده‌کات سه‌رنج بده‌ و چاوه‌ڕوانبه‌ تا ته‌واو ده‌بێت

کاری گۆڕین کۆتایی هات ئیستا ئه‌و شوێنه‌ت خۆکارانه‌ بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ فایله‌که‌ی تێدا خه‌زن بوه‌ سه‌رنج بده‌

لێره‌دا ئه‌گه‌ر ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتر بده‌م :

ئه‌م به‌رنامه‌ به‌ساده‌ی ئه‌وه‌ کاره‌که‌ی بوو که‌ باسم کرد به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌شێکی ته‌واوی ته‌رخان کردوه‌ به‌ گۆڕانکاری له‌ کوالیتی و که‌مکردنه‌وه‌ی پارچه‌ ڤیدیۆییه‌که‌ سه‌رنج بده‌ ئه‌گه‌ر کلیک له‌سه‌ر ( Advanced ) بکه‌ین به‌م جۆره‌ ئه‌م پێداویستیانه‌ی تێدایه‌

سه‌رنج له‌خاڵی دووه‌م بده‌ بۆ کاتی ده‌ست پێکردن چه‌ند به‌ وردی ده‌توانرێت دیاری بکرێت هاوکات کاتی کۆتا هێنانیشی ئه‌وه‌ش به‌لابردنی ئه‌و دوو چوارگۆسه‌ بچوکه‌و دیاریکردنی کاتی مه‌به‌ست له‌و دوو خانه‌یت به‌رانبه‌ریدا

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ ڤێرژنه‌که‌ی پێشویدا ڕوکارێکی ساده‌تری هه‌بوو بۆیه‌ له‌م ڤێرژنه‌ش دا ڕێت پێده‌دات بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ڤێرژنه‌ کۆنه‌که‌ به‌م جۆره‌ سه‌رنج بده‌ له‌خاڵی یه‌که‌مدا کلیک له‌سه‌ر ده‌که‌ین پاشان خاڵی دووه‌م و سێهه‌م ده‌ست نیشان بکه‌

ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی کاره‌که‌مان وه‌ک ده‌بینین ڕوکاره‌که‌ی به‌ته‌واوی گۆڕاوه‌

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.