لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » سمارت فۆن » ئایفۆن » زیادکردنی به‌رنامه‌و یاری بۆ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ به‌هۆی ئایتونسه‌وه‌
زیادکردنی به‌رنامه‌و یاری بۆ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ به‌هۆی ئایتونسه‌وه‌
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 26 / 10 / 2012 03:00
 

له‌بابه‌تێکی ترمدا باسی ئایتونس و هه‌ندێک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیم کردوه‌ ، هاوکات ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ک ڕێبه‌رێک وایه‌ تا له‌ ڕێگایه‌وه‌ ده‌ستت بگات به‌ ته‌واوی بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به‌م به‌رنامه‌وه‌ ، واته‌ هه‌رکاتێک بابه‌تێک له‌سه‌ر ئایتونس بڵاو بکه‌مه‌وه‌ ئه‌وا لینکی ئه‌وبابه‌ته‌ ڕاسته‌وخۆ له‌و بابه‌ته‌دا داده‌نێم ، له‌م بابه‌ته‌مدا باسی چۆنیه‌تی زیادکردنی به‌رنامه‌و یاری ده‌که‌م  بۆ ئایفۆن ، که‌ له‌ڕاستیدا هیچ جیاوازیه‌کی نیه‌ له‌ گه‌ڵ ئایپاد و ئایپۆدیشدا چونکه‌ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رنامه‌و یاریان بۆ زیاد ده‌کرێت ، ئه‌م ڕێگایه‌ کاتێک به‌کارده‌هێنرێت که‌ ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ت به‌پاشگری (IPA) لابێت جا ئه‌م به‌رنامانه‌ت له‌ ڕێگای (CD & DVD) به‌رده‌ست که‌وتبێت یاخود خۆت له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ داتگرتبێت ، له‌هه‌ردوو باره‌که‌دا ئه‌م به‌رنامانه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ چونکه‌ زۆرترین جار ئه‌م به‌رنامانه‌ له‌ فرۆشگاکه‌ی ئه‌پڵدا به‌ پاره‌یه‌و ئێمه‌ ناتوانتین به‌ته‌واوی سودیان لێ وه‌رببگرین ، به‌ڵام ئه‌م به‌رنامانه‌ یان کڕاون له‌ لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانی تره‌وه‌ یاخود به‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان کراک کراون تا له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانیدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ک نه‌ده‌یت ، له‌ ڕاستیدا زیادکردنی به‌رنامه‌و یاری له‌ ڕێگای ئایتونسه‌وه‌ خۆی بێ کێشه‌ نیه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر تۆ  ڕێژه‌یه‌ک له‌ به‌رنامه‌ یان یاری له‌ ڕێگای کۆمپیوته‌رێکه‌وه‌ داغڵی ئامێرێک بکه‌یت دواتر بته‌وێت له‌ کۆمپیوته‌رێکی جیاوازه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌و یاری تری تێبکه‌یت ئه‌وا ئه‌گه‌ر له‌و کۆمپیوته‌ره‌دا هه‌مان جۆر له‌به‌رنامه‌و یاری نه‌بوو ئه‌و به‌رنامه‌و یاریه‌ زیادکراوانه‌ ده‌سڕێنه‌وه‌ له‌ ئامێره‌که‌تتدا هه‌بۆیه‌ ده‌بێت ئاگاداری ئه‌م کێشه‌ ببین و تاکه‌ چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ باگ ئه‌پکردنی ئامێره‌که‌مانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی که‌ له‌ ڕێگایانه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌و یاری زیاد بکه‌ین. (له‌کاتی باسکردنی به‌رنامه‌که‌دا له‌وێنه‌کاندا چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌شیوازێکی تر ده‌که‌ین )، به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ( فایله‌ ده‌نگ و ڕه‌نگیه‌کانه‌وه‌ نیه‌ که‌له‌ ئامیره‌که‌تتدا جێگیر کراوه‌) .

خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا بۆ زیادکردنی فایله‌ جیاوازه‌کان بۆ ئامێره‌کانمان چه‌ندین جۆری جیاواز له‌ به‌رنامه‌ هه‌ن و زۆربه‌شیان له‌ ئایتونس باشترو خێراترن (له‌ ئاینده‌دا باسی هه‌ندێکیان ده‌که‌م) به‌ڵام ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌کانمان هه‌ندێک جار پێویست به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڤێرژن ده‌کات هه‌ربۆیه‌ ناچار ده‌بین په‌نا ببه‌ینه‌وه‌ به‌ر ئایتونس چونکه‌ ئایتونس باشترین به‌رنامه‌یه‌ که‌ بتوانرێت له‌ ڕێگایه‌وه‌ کاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ڤێرژن ئه‌نجام بده‌ین و هه‌ر ئه‌میش ده‌توانێت دوای ئه‌وه‌ی ڤێرژنمان به‌رزکرده‌وه‌ باگ ئه‌پی هه‌موو فایل و داتاکانمان بۆ بکاته‌وه‌.

چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ لێره‌دا باسکراوه‌ ( کلیک بکه‌ بۆ بینینی فێرکاریه‌که‌ی )

من لێره‌دا ڕێژه‌یه‌ک له‌به‌رنامه‌م هه‌یه‌ له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌مدا وه‌ک له‌ وینه‌که‌دا دیاره‌ پێک دیت له‌ (2282)  به‌رنامه‌و یاری که‌مه‌رج نیه‌ من هه‌مووی دابه‌زێنم بۆ ئایفۆنه‌که‌م چونکه‌ قه‌باره‌ی هه‌مووی ده‌کاته‌ (13.7) و منیش قه‌باره‌ی ئایفۆنه‌که‌م (13) گێگای به‌ به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام من ده‌مه‌ویت زۆرترین ڕێژه‌ له‌به‌رنامه‌و یاری بۆ ئایفۆنه‌که‌م بنێرم هه‌ربۆیه‌ هه‌موو به‌رنامه‌کان به‌جارێک ڕه‌وانه‌ ده‌که‌م و دواتر به‌ ئارزوی خۆم لێیان ده‌سڕمه‌وه‌ که‌ دواتر باسی ده‌که‌م .

کاتێک به‌رنامه‌ی ئایتونس ده‌که‌ینه‌وه‌و ئایفۆنه‌که‌ی پێوه‌ په‌یوه‌ست ده‌که‌ین به‌م جۆره‌ له‌ لای چه‌پی به‌رنامه‌که‌وه‌ ناوی ئه‌و ئامێره‌ په‌یوه‌ستکراوه‌مان پیشان ده‌دات به‌م جۆره‌ وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره‌

ئێستا بۆ هێنانی به‌رنامه‌و یاریه‌کان بۆ ناوکاری به‌رنامه‌که‌ تا ئاماده‌بێت بۆ ناردنی بۆ ئامێره‌ جیاوازه‌کان ئه‌وا ده‌بێت له‌ به‌شی (File) پاشان کلیک له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی (Add Folder to Library) بکه‌ین وه‌ک له‌م وێنه‌دا دیاره‌

 

ئێستا داوامان لێده‌کات شوێنی فۆڵده‌ری به‌رنامه‌و یاریه‌کان دیاری بکه‌یت ، له‌ ڕاستیدا ده‌کرێت له‌ چه‌ندین شوێنی جیاوازه‌وه‌ به‌رنامه‌و یاری بهێنیته‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ به‌ڵام من وای به‌باش ده‌زانم سه‌ره‌تا سه‌رجه‌م به‌رنامه‌و یاریه‌کان له‌ فۆڵده‌رێکدا دابنێین و دواتر به‌م شێوه‌یه‌ به‌ فۆڵده‌ر بیهێنینه‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌شت پێ گرانه‌ ئه‌وا به‌ هه‌ڵبژاردنی (Add Folder to Library) ده‌توانیت دانه‌ دانه‌ بیانهێنیته‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ ، له‌ ئێستادا من له‌ پارتێشنی (L) دا فۆڵده‌رێکم هه‌یه‌ به‌ناوی (iphone) که‌ سه‌رجه‌م یاری و به‌رنامه‌کانم تێدا داناوه‌ ، بۆیه‌ ده‌ست نیشانی ده‌که‌م و دواتر (OK) ده‌که‌م

دواتر سه‌رنج بده‌ به‌م جۆره‌ ده‌ست ده‌کات به‌ هێنانی داتاکان و چاره‌سه‌رکردنیان ، چاوه‌ڕوانبه‌ تا ته‌واو ده‌بێت

 

 

ئه‌و بۆکسانه‌ی که‌ له‌کاتی هێنانی به‌رنامه‌و یاریه‌کاندا دێته‌ پێشمان له‌م دوانه‌ به‌ده‌ر نیه‌ ، یه‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک کێشه‌ی تێدا بێت یان پاشگره‌که‌ی تێک چوبێت ئه‌وا به‌م شێوه‌ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ (وه‌ک دیاره‌ ناوی به‌رنامه‌که‌ی ده‌ست نیشان کردوه‌ که‌ کێشه‌ی تێدایه‌ به‌وه‌ی پاشگره‌که‌ی ته‌واو نیه‌) بۆ به‌ردوام بوون ته‌نها (OK) بکه‌

 

 

هه‌ندێک جار به‌رنامه‌کان به‌ دوو ناوی جیاواز له‌ فۆڵده‌رێکدا بوونی هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ ئاسانی ده‌یان ناسێته‌وه‌و له‌ بوونی به‌رنامه‌ یان یاری دووباره‌ ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌ سه‌رنج له‌م وێنه‌ بده‌ بۆ به‌رده‌وام بوون ته‌نها (Dont Replace) بکه‌

 

 

پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م کاره‌ کۆتایی دێت به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕوانبیت و په‌له‌ نه‌که‌یت ، له‌ کۆتایدا ئه‌م بۆکسه‌ لاده‌چێت ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان بنێرم بۆ ئامێره‌ په‌یوه‌ست کراوه‌که‌ که‌ ئایفۆنێکه‌ به‌ناوی (h) به‌م جۆره‌ کلیکی له‌سه‌ر ده‌که‌م که‌ له‌به‌شی چه‌پی به‌رنامه‌که‌دا له‌ خوار وشه‌ی (DEVICES) وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌

 

 

پاشان به‌رنامه‌که‌ داوات لێده‌کات ئه‌وجۆره‌ فایله‌ هه‌ڵبژێریت که‌ده‌ته‌وێت بینێریت بۆ ئامێره‌که‌ت ، وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ کلیک له‌سه‌ر تابی (Apps) بکه‌ چونکه‌ ئه‌و به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رنامه‌و یاری دواتر وه‌ک له‌خاڵی دووه‌مدا (ببورن له‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌) ئاماژه‌م پێداوه‌ کلیک بکه‌ له‌سه‌ر (Sync Apps)

پاش ئه‌وه‌ی کلیکت کرد له‌سه‌ر (Sync Apps) به‌م جۆره‌ ئاگادار ده‌کرێیته‌وه‌ ، تۆش کلیک له‌سه‌ر (Sync Apps) بکه‌وه‌

 

ئێستا هه‌موو شتێک ئاماده‌یه‌ ، لێره‌دا به‌ وردی سه‌رنج بده‌ :

ئه‌م ڕوکاره‌ی ده‌یبینیت هی ئه‌و ئایفۆنه‌یه‌ که‌ به‌ناوی (h) وه‌ په‌یوه‌ست کراوه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌باشی سه‌رنج بده‌یت (18) به‌رنامه‌ و یاری پێشتر بۆ زیادکراوه‌ ، پاشان سه‌رنج بده‌ له‌و نیشانه‌ زه‌رده‌ که‌ دیاره‌ نیشانه‌ کراوه‌ وه‌ک له‌ هه‌نگاوی پێشودا ئاماژه‌م پێدا ، ئێستا له‌و لاکێشه‌دا سه‌رنج بده‌ وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ ناوی هه‌موو به‌رنامه‌و یاریه‌کان ده‌رکه‌وتوه‌ له‌و به‌شه‌دا که‌ به‌ تیرێکی چه‌ماوه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ کاری ڕیزکردنی به‌رنامه‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێت ، ئه‌وه‌ش بۆ کارئاسانیه‌ تا بتوانیت به‌رنامه‌ی مه‌به‌ست هه‌ڵبژێریت و ئاماده‌یان بکه‌یت بۆ زیادکردن ، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌م به‌رنامه‌و یاریانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک ڕیزیبکه‌م تا له‌گه‌وره‌وه‌ بۆ بچوک ده‌رکه‌ون ، واته‌ به‌رنامه‌ و یاریه‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌کان له‌ پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندیه‌که‌دابن

سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر (ئه‌و به‌شه‌ ڕه‌ساسیه‌) ده‌که‌م وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پێداوه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرم که‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌باره‌

 

 

ئێستا له‌م وێنه‌دا دیاره‌ که‌ له‌ لاکێشه‌یه‌کدا به‌ تیرێک به‌ره‌وه‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌م به‌ قه‌باره‌ی به‌رنامه‌و یاریه‌کان کردوه‌ ، سه‌رنج بده‌ من  ئێستا ده‌ست ده‌که‌م به‌زیادکردنی به‌رنامه‌و یاریه‌کان ، ئه‌م کاره‌ش به‌ دیاریکردنی ئه‌و چوارگۆشه‌ بچوکه‌ی لای چه‌پی به‌رنامه‌که‌وه‌ ده‌بێت وه‌ کاتێک به‌رنامه‌یه‌ک یان یاریه‌ک دیاری ده‌که‌یت وه‌ک به‌تیره‌که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ له‌شاشه‌ی ئایفۆنه‌که‌دا زیاد ده‌بێت، دواتر کاره‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ن و هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک یان یاریه‌کت ویست به‌م جۆره‌ ئه‌و ده‌ست نیشانکردنانه‌ ئه‌نجام بده‌ به‌رده‌وام ژماره‌ی دیاریکراوه‌کانیش وه‌ک له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی به‌رنامه‌که‌دا ئاماژه‌م پیداوه‌ ده‌رده‌که‌وێت بۆ نمونه‌ من لێره‌دا (18) به‌رنامه‌و یاریم پێشتر له‌ ئایفۆنه‌که‌دا جێگیر کردبوو به‌لام لێره‌دا پاش دیاریکردنی ئه‌و یاریه‌ ژماره‌ی به‌رنامه‌و یاریه‌کان بۆ (19) دانه‌ به‌رز بوه‌ته‌وه‌

ئه‌م وێنه‌یه‌ ته‌واوکه‌ری ئه‌وه‌ی پێشوه‌ ته‌نها بۆ ڕونکردنه‌وه‌ ، سه‌رنج بده‌ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک یان یاریه‌ک زیاد ده‌که‌م ڕاسته‌وخۆ چۆن له‌و شاشه‌دا ده‌رده‌که‌وێت ، من ئێستا ژماره‌ی دیاریکراوه‌کانم بۆ (10) دانه‌ به‌رزکردوه‌ته‌وه‌ . وه‌ پێشتریش خۆم (18) دابه‌زێنراوم هه‌بوو هه‌ربۆیه‌ ده‌کاته‌ (28) دانه‌ ئه‌وه‌ش له‌ وێنه‌که‌دا به‌ڕونی دیاره‌

سه‌رنج له‌ وێنه‌ی که‌ بده‌ ژماره‌ی به‌رنامه‌و یاریه‌کان چه‌نده‌زیادی کردوه‌ هاوکات ژماره‌ی په‌ڕه‌کانیش زیاد ده‌کات چونکه‌ هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ک (16) به‌رنامه‌ یان یاری ده‌گرێت

له‌م قۆناغه‌دا پێم باشه‌ به‌ وردی سه‌رنج بده‌ن :

من لێره‌اد وه‌ک ده‌بینن (294) به‌رنامه‌و یاریم ده‌ست نیشانکردوه‌ به‌ڵام ئایفۆن ته‌نها (11) لاپه‌ڕه‌ ده‌توانێت پیشان بدات ، ئه‌مه‌ش له‌ ژماره‌یه‌کدا ئاماژه‌م پێداوه‌ سه‌رنج بده‌ ، به‌ڵام وه‌ک له‌ ژماره‌ دوودا ئاماژه‌م پێداوه‌ ده‌کاته‌ دوای لاپه‌ڕه‌ (11) واته‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ دوانزه‌وه‌ به‌رنامه‌کان ناتوانرێت ببینرێت ، ئه‌مه‌ش کێشه‌ نیه‌ چونکه‌ به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی ئایفۆنه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ئاسانی چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌ بکه‌یت .

کاره‌که‌ش به‌م جۆره‌ ده‌کرێت :

پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانت جێگیرکرد له‌سه‌ر له‌سه‌ر ئامێره‌که‌ت و دواتر بۆ ماوه‌ی (سێ چرکه‌) ده‌ست له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک یان یاریه‌ک ڕابگره‌ ده‌بینیت پاش سێ چرکه‌که‌ که‌ به‌رنامه‌و یاریه‌ دابه‌زێنراوه‌کان ده‌که‌ونه‌ جووڵه‌ ، کاتێک ئه‌م کرداره‌ت بینی ده‌ست له‌سه‌ر شاشه‌که‌ هه‌ڵبگره‌و هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک یان یاریه‌کت ویست ده‌ستبخه‌ سه‌ری و ده‌ستی لێ هه‌ڵمه‌گره‌ و ڕایبکێشه‌ ناو به‌رنامه‌یه‌ک یان یاریه‌کی تره‌وه‌ ، که‌ ئه‌م کاره‌ت کرد فۆڵده‌رێک دروست ده‌بێت له‌سه‌رشاشه‌که‌ و ناوێک خۆکارانه‌ داده‌نێت به‌ڵام ده‌توانیت هه‌ر له‌وێدا ناوه‌که‌ بگۆڕیت بۆ نمونه‌ وه‌ک (به‌رنامه‌کانم یان یاریه‌کانم) یان هه‌ر ناوێ که‌ ئه‌و به‌رنامه‌و یاریانه‌ی پێ بناسرێته‌وه‌ که‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و فۆڵده‌ره‌ ، دواتر ده‌بینیت دووبه‌رنامه‌ چونه‌ته‌ ناو یه‌ک فۆڵده‌ره‌وه‌ ئه‌م کاره‌ چه‌ند باره‌ بکه‌وه‌ چونکه‌ هه‌ر فۆڵده‌رێک (12) به‌رنامه‌و یاری ده‌گرێت ، دواتر به‌رنامه‌کانی تر پاش کوژاندنه‌وه‌ی ئایفۆنه‌که‌ت یان ڕێستارتێک به‌ ئایفۆنه‌که‌ بکه‌ ده‌بینیت به‌رنامه‌ شاراوه‌کان دێنه‌ شوێنه‌ به‌تاڵه‌کان ئه‌م کاره‌ چه‌ندین جار دووباره‌ بکه‌وه‌ تا هه‌موو به‌رنامه‌و یاریه‌کان ببینیت .

ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌به‌شی خواره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی (iTunes) بده‌ین ئه‌م توڵه‌ی تێدایه‌ که‌ بۆ زیادکردنی ئه‌و ده‌ست نیشانکراوانه‌ پێویسته‌ کلیک له‌سه‌ر (Apply) بکه‌یت

له‌ناوه‌ڕاستی به‌شی سه‌روه‌ی به‌رنامه‌ی (iTunes) ئه‌م نیشانده‌ره‌ هه‌یه‌ که‌ ئاگاداری کارکردنی به‌رنامه‌که‌ ده‌بیت ، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئامێره‌که‌ت (Backing up) نه‌کردبێت ئه‌وا به‌م جۆره‌ کاره‌کان به‌ (پێنج) قۆناغی خێرا تێده‌په‌ڕێنێت په‌له‌ مه‌که‌ با ته‌واو ببێت

 

 

پاش ته‌واو بوونی قۆناغی (Backing up) قۆناغی جێگیرکردنی به‌رنامه‌ و یاریه‌کان ده‌ست پێده‌کات سه‌رنج بده‌ ئێستا دووه‌م به‌رنامه‌ له‌کۆی (273) به‌رنامه‌ی ده‌ست نیشانکراو جێگیر ده‌کات چاوه‌ڕوانبه‌

 

 

پاش ماوه‌یه‌ک (من لێره‌دا ( 273) به‌رنامه‌م ده‌ست نیشانکردبوو ) به‌ پێ ی زۆروکه‌می به‌رنامه‌و یاریه‌ ده‌ست نیشانکراوه‌کان ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر خه‌له‌لێک ڕویدابێت ئه‌وا به‌ بۆکسێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ندێک جار به‌هۆی قه‌باره‌ی شوێنی خاڵی له‌سه‌ر (ئامێره‌که‌) یان کێشه‌ی به‌رنامه‌کانه‌وه‌ ئه‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ت پێده‌دات (OK) بکه‌ ، ئه‌گه‌ر بته‌وێت بزانیت کێشه‌که‌ له‌ جێدا بووه‌ ئه‌وا کلیک له‌سه‌ر (Total warning) بکه‌ له‌ ورده‌کاریه‌کانی ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌

 

 

لێره‌دا سه‌رنج بده‌ ئیتر شوێنی به‌تاڵ نه‌ماوه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌که‌م بۆیه‌ به‌م جۆره‌ ئه‌م توڵه‌ ڕه‌نگی ته‌واو پڕبوه‌ته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت کۆتایی به‌کاره‌که‌مان بهێنین و هه‌وڵی داغڵ کردنی به‌رنامه‌و یاری یان هه‌ر داتایه‌کی تر نه‌ده‌ین

سه‌رنج له‌م وێنه‌ بده‌ هه‌موو به‌رنامه‌و یاریه‌ دابه‌زێنراوه‌کانم ژماره‌یان گه‌یشته‌ (293) به‌رنامه‌ و یاری به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر یاریه‌ک یام به‌رنامه‌یه‌کت پێویست نه‌بوو یان به‌دڵت نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ لێره‌دا بیسڕیته‌وه‌ چونکه‌ کاتێک ماوسه‌که‌ له‌سه‌ر هه‌ر به‌رنامه‌ و یاریه‌ک داده‌نێین ئه‌وا وه‌ک به‌ تیره‌ سوره‌که‌ ده‌ست نیشانم کردوه‌ نیشانه‌ی سڕینه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ به‌کلیکێک به‌رنامه‌که‌ ده‌ست نیشانکراوه‌که‌ ده‌سڕێته‌وه‌ ، سه‌رنج بده‌ ئێستا من به‌رنامه‌یه‌کم سڕیه‌وه‌ ده‌بینین شوێنه‌که‌ی به‌ به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ پاش ڕێستارتێک یه‌ک به‌رنامه‌ دێته‌وه‌ جێ ی ئه‌و به‌رنامه‌ یان یاریه‌ش که‌ دێته‌وه‌ جێ ی یه‌که‌م به‌رنامه‌ یان یاری لاپه‌ڕه‌ی دوانزه‌یه‌مه‌ .

تێبینی / ئه‌و نیشانده‌ره‌ لاببه‌ ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت ته‌واوبوو چونکه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌رنامه‌کانت بپارێزیت کاتێک به‌ کۆمپیوته‌رێکی تره‌ر په‌یوه‌ستی بکه‌یت و بته‌وێت چه‌ند به‌رنامه‌و یاریه‌کی نوی ی بۆ دابه‌زێنێت ئه‌وا با ئۆتۆماتێکی ئه‌و به‌رنامانه‌ یان یاریانه‌ خۆکار دانه‌به‌زێنرێت بۆ ئامێره‌که‌ت .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.