لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بەرنامەی (Recuva)
چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی (Recuva)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 28 / 06 / 2012 03:00
 

به‌رنامه‌ی ( Recuva ) به‌رنامه‌یه‌کی ساده‌و ئاسانه‌ فریه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌ر هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری Ccliner دروستی کردوه‌ بۆ گه‌ران دۆزینه‌وه‌ی داتا له‌ ده‌ست چوه‌کان هێنانه‌وه‌یان تا ڕاده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتوه‌و شیاوی به‌کار هێنانه‌ . به‌رنامه‌ی ڕیکۆڤا له‌ ئێستادا نوێترین ڤێرژنی پاڵپشتی زمانی کوردی ده‌کات و کراوه‌ به‌کوردی له‌ لایه‌ن ( بڕوا کوردستانی ) وه‌ ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌باری ئاساییدا زۆربه‌خێرایی کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مێک گۆڕانکاری بکه‌یت له‌ فرمانه‌که‌یدا ئه‌وا کاره‌کان به‌هێواشی ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام زۆر به‌شێوازێکی سه‌سوڕهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ من خۆم کارێک ئه‌م کاره‌م تاقیکردوه‌ به‌تواناکه‌ی سه‌رسام بووم هه‌ربۆیه‌ لێره‌دا پێم باشوو باسی ئه‌م به‌رنامه‌تان بۆ بکه‌م .

دابه‌زاندن :

سه‌ره‌تا له‌م لینکه‌وه‌ نوێترین ڤێرژن دابگره‌

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Recuva

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

1.43

بواری به‌کارهێنان

گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داتا له‌ده‌ست چوه‌کان

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

free

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌Recuva
دوا ساڵی ڤێرژن2012
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

3.56 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

کاتێک دایده‌گریت و له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌ری ده‌هێنیت به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت

کاتێک ئه‌و فۆڵده‌ره‌ ده‌که‌یه‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌ ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ بکه‌ که‌ دیاریم کردوه‌

لیره‌دا ده‌توانیت زمانێک دیاری بکه‌یت یان هه‌ر وا بێت باشتره‌ و ( Ok ) بکه‌

لیره‌دا ته‌نها ( Next ) بکه‌

لیره‌شدا ( I Agree ) بکه‌

لێره‌دا ده‌توانیت شوێنێک دیاری بکه‌یت بۆ دابه‌زاندن یان هه‌روابێت کێشه‌ی نیه‌ پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

ئه‌م هه‌لبژاردنانه‌ خۆ ویستانه‌یه‌و ده‌توانیت وه‌ک من یان به‌ ئاره‌زوی خۆت دیاری بکه‌یت ، پاشان ( Install ) بکه‌

لێره‌دا کاری دابه‌زاندن ته‌واو ته‌نها وه‌ته‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر ( Finish ) کاره‌که‌ ته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م سێوه‌بێت ئه‌وا به‌رنامه‌که‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته‌کار

ئه‌مه‌ش ئایکۆنی سه‌ردیسکتۆپه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌گه‌ڕی بخه‌یت ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌

به‌م شێوه‌یه‌ ڕوکاری به‌رنامه‌که‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ سه‌رنج بده‌ ئێستا ئه‌وه‌ هه‌موو فلاش و پارتێشنه‌کانی من ده‌توانم به‌ ئاره‌زوی خۆم یه‌کێکیان دیاری بکه‌م بۆ نمونه‌ من ئه‌و فلاشه‌ دیاری ده‌که‌م که‌ ناونراوه‌ به‌ ( N:) L4KURD ) سه‌رنج بده‌

پاشان له‌خاڵی یه‌که‌مدا وه‌ک دیاره‌ ئه‌و جۆره‌ فایله‌ دیاری بکه‌ که‌ ده‌ته‌وێت بۆ نمونه‌ من ده‌مه‌وێت وینه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ پاسان له‌ خاڵی دوودا کلیک له‌سه‌ر (  Scan  ) ده‌که‌م

تێبینی / ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌هێواشی کاره‌کان ئه‌نجام بدات و ئه‌نجامێکی باشتر بر ده‌ست بهێنیت ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ی کلیک له‌سه‌ر (  ) بکه‌یت هه‌وڵ بده‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌یت چونکه‌ ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌که‌ بۆچه‌ندین به‌رانبه‌ر باشتر ده‌کات .

وه‌ک له‌وێنه‌ی پێشودا دیاره‌ کلیک له‌سه‌ر (Options) بکه‌ ئه‌م ڕوکاره‌تان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ ، سه‌رنج بده‌ له‌ تابی (Actions) که‌ چالاکم کردوه‌ ، ئه‌م دوو ده‌ست نیشانکراوه‌ ئه‌نجام بده‌ دواتر کلیک له‌سه‌ر (OK) بکه‌

به‌رنامه‌که‌ له‌ باری گه‌ڕاندایه‌ چاوه‌ڕوانبه‌ و په‌له‌ مه‌که‌ تا ته‌واو ده‌بێت

ئێستا کاری گه‌ڕان کۆتایی هات ئه‌وه‌ ئه‌و وێنانه‌یه‌ که‌ هێناویه‌تیه‌وه‌

ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وێنه‌یه‌ک یان هه‌مویان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ ئه‌وا ته‌نها ئه‌و چوارگۆشانه‌ی به‌رده‌م وێنه‌کان دیاری بکه‌و پاشان کلیک له‌سه‌ر (  Recover ) بکه‌ وه‌رک له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌

پاشان به‌م جۆره‌ داوای شوێنێکت لێده‌کات تا بیپارێزیت وه‌ک له‌ خاڵی یه‌که‌م و دووه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ من دیسکتۆپم هه‌ڵبژارد

پاشان ئه‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ت پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ کاره‌که‌ سه‌رکه‌وتوو بووه‌ ( Ok  ) بکه‌

ئێستا من یه‌ک وێنه‌م دیاری کردبوو سه‌رنج بده‌ ئه‌وه‌ وێنه‌که‌یه‌ له‌سه‌ر دیسکتۆپ

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.