لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بەرنامەی (Recover My Photos)
شیکرنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی (Recover My Photos)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 05 / 08 / 2011 03:00
 

به‌ڕیزان به‌رنامه‌کانی بواری هێنانه‌وه‌ی داتاکان زۆرن زۆرجاریش به‌رنامه‌کان بۆ بوارێکی تایبه‌تی دروست ده‌کرێن بۆ نمونه‌ هه‌ندێک بۆ هێنانه‌وه‌ی وێنه‌و هه‌ندێک بۆ فایله‌کانی ئۆفیس و تادوایی  له‌ بابه‌ته‌مدا هه‌وڵ ده‌ده‌م رونکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی( RecoverMyPhotos ) که‌ به‌رنامه‌یه‌کی زۆر باش وپێشکه‌وتوه‌ خۆم زۆرجار به‌کاری ده‌هێنم له‌م بواره‌دا جگه‌ له‌وه‌ش به‌رنامه‌که‌ پۆرته‌بڵه‌و قه‌باره‌یه‌کی زۆر که‌می هه‌یه‌ ده‌توانیت به‌ ئاره‌زوی خۆتان کاری پێبکه‌ن بێ ئه‌وه‌ی سێته‌پی بوێت سه‌ره‌تا کاتێک به‌رنامه‌که‌ داده‌به‌زێنیت و له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌ری ده‌هێنیت شێوه‌ی به‌رنامه‌که‌ به‌ پۆرته‌بڵ کراوی به‌م جۆره‌یه‌ ...

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Recover My Photos

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

portable

بواری به‌کارهێنان

کۆمپیوته‌ر

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $39.95

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌RecoverMyPhotos
دوا ساڵی ڤێرژن2011
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

1.42 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

پاش ده‌رهێنانی له‌ بوخچه‌که‌یدا له‌سه‌ر دیسکتۆپ دایبنێ سه‌رنج بده‌ ، به‌ ده‌بڵ کلیک بیکه‌ره‌وه‌ ( ئه‌م کاره‌ له‌سه‌ر ویندۆزی ئیکس پی هیچ کێشه‌یه‌کی نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌بڵ کلیک بکرێته‌وه‌ به‌ڵام بۆ سێڤن یان ڤێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م کرداره‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو باشتره‌ له‌ ڕێگه‌ی کلیکی ڕاست پاشان Run as administrator هه‌ڵبژیره‌ و به‌رنامه‌که‌ ده‌کرێته‌وه‌ )

 

سه‌رنج له‌ ژماره‌کان بده‌ له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئه‌و درایڤه‌ دیاری بکه‌ که‌ ده‌ته‌وێت وێنه‌کانی تێدا بگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ نمونه‌ من فلاش میمۆریه‌کی دوو گێگام دیاریکردوه‌ به‌ مانایه‌کی تر تۆ هه‌رجۆره‌ داتاپارێزه‌رێکت به‌کۆمپیوته‌ره‌که‌وه‌ په‌یوه‌ست کردبێت ئه‌وا لێره‌دا ده‌ر ده‌که‌وێت تۆ ده‌توانیت ده‌ست نیشانی بکه‌یت له‌ حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامێره‌ی مه‌به‌سته‌ لێره‌دا نه‌بوو باشتره‌ دووباره‌ کار به‌ به‌رنامه‌که‌ بکه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت که‌ داتا پارێزه‌ره‌که‌ ( فلاش ) له‌ حاڵه‌تی کارکردندایه‌ وه‌ خاڵی دووه‌م کلیک له‌سه‌ر (Start) بکه‌

پاش که‌مێک به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ست ده‌کات به‌گه‌ڕان چاوه‌ڕوانبه‌ تا ده‌بێت 100% خاڵی یه‌که‌م واته‌ ژماره‌ی ئه‌و فایلانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌ خاڵی دووه‌میش واته‌ کاتی ماوه‌ بۆ ته‌واو بوون زۆر گرنگه‌ تا ته‌واوده‌بێت چاوه‌ڕوان بیت چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ فایلی مه‌به‌ست له‌ دوا چرکه‌کانی کارکردندا بدۆزێته‌وه‌


به‌م شێوه‌ کاره‌که‌مان کۆتایی هات ئێستا کلیک له‌سه‌ر (Save Files) بۆ پاراستنی ئه‌و فایلانه‌ی که‌ گه‌ڕاندویه‌ته‌وه‌ ڕێژه‌ی فایله‌کانی به‌ ژماره‌ بۆ پێوانه‌کردویت که‌ ته‌واوی وێنه‌کانه‌ به‌ پاشگری جیاواز که‌ تایبه‌ته‌ به‌ وێنه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ک به‌ کامێرایی دیجیتاڵی گیرابێت ئایکۆنی وێنه‌که‌ جیاوازه‌ هاوکات وێنه‌کانی تر که‌ بۆی جیا ناکرێته‌وه‌ هه‌ر به‌و ئایکۆنه‌ی که‌ هه‌ر ویندۆزێک پیشانی ده‌دات ده‌ر ده‌که‌وێت ،

خاڵێکی تر که‌ گرنگه‌ ئاماژه‌ی پێبده‌م بونی زانیاریه‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ وێنه‌کان لێره‌دا ده‌توانیت به‌ پێ ی قه‌باره‌ وێنه‌کان ریزبه‌ندی بکه‌یت چونکه‌ زۆربه‌ی جار وێنه‌ قه‌باره‌ بچوکه‌کان بێکه‌ڵکن و ناتوانرێت سودی لێوه‌ربگیرێت بۆیه‌ باستر وایه‌ له‌کاتی پاراستنیدا ئه‌و وینانه‌ی که‌ قه‌باره‌که‌ی بچوکه‌ نیشانه‌ نه‌کرێت .

پاش کلیک کردن له‌سه‌ر Save File بۆکسێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ دێت ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ok  بکه‌و هیچی تر .

پاشان کلیک له‌و به‌شه‌ بکه‌ که‌ نوسراوه‌ Drive هه‌موو درایڤه‌کانی تێدایه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت دانه‌یه‌کیان دیاری بکه‌ و ده‌شتوانیت له‌ ناو هه‌ردرایڤێکیشدا فۆڵده‌رێک دیاری بکه‌ت و پاشان OK بکه‌

سه‌رنج بده‌ ده‌ست ده‌کات به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فایله‌کان چاوه‌ڕوانبه‌ تاته‌واو ده‌بێت که‌ ماوه‌که‌ی به‌پێ ی بوونی ڕێژه‌ی فایلی گه‌ڕاوه‌یه


ئێستا ئه‌و درایڤه‌ یاخود ئه‌و فۆڵده‌ره‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ ده‌ست نیشانت کردبوو بۆ پاراستنی وینه‌کان بۆ نمونه‌ من فۆڵده‌ره‌که‌م کردوه‌ته‌وه‌ سه‌رنج بده‌ هه‌موو وێنه‌ سڕاوه‌کانی بۆ گه‌ڕاندومه‌ته‌وه‌

داگرتن به‌لینکی ڕاسته‌وخۆ

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.