لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » نوێترین ڤێرژنی (Recover My Files)
داگرتن و چالاککردنی نوێترین دەرچوو لە (Recover My Files)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 26 / 10 / 2014 17:41
 

بەرنامەی گەڕاندنەوەی فایلەكان یەكێكە لە بەرنامە هەر ناوازەكان كە لای زۆربەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر ناسراوە بەهۆی ئەو تایبەتمەندیە هەرە نایاب و پێشكەوتوەوە كە تێیدا دەستەبەر كراوە ، ئەم بەرنامەیە لەلایەن كۆمپانیای (GetData) وە پشتیوانی دەكرێت و چەندین دەرچووی جیاوازی لەم بەرنامەو هاوشێوەكانی بنیات ناوە ، بەم دواییەش توانی ئەم بەرنامەیە بۆ بەرهەمەكانی ماك بخاتە بازاڕەوە و پێشوازیەكی زۆر باشی لێكرا ، لە ئێستادا دوا دەرچوو لەم بەرنامەیە گەشتوەتە (5.2.1.1964) لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك تایبەت مەندی كەلە دەرچوەكانی چواردا نەبوو لێرەدا زیاد كراوە بەڵام زەمینەی كاركردنی بەهەمان شێوەیەو جیاوازیەكی ئەوتۆ بەدی ناكرێت لەكاتی بەكارهێناندا ، ئەم بەرنامەیە بەتەواوی پشتیوانی هاردە ناوەكی ودەرەكیەكان دەكات و بشتیوانی تەواوی زۆربەی جۆری فۆڕماتەكانیشە وەك (FAT, NTFS) بە هەموو نوێكاریەكانیانەوە ، بە گشتی بەرنامەكە بە دوو پلان ئیش دەكات كە هەر لەسەرەتای بەگەرخستنیەوە دەبێت یەكێك لە پلانەكان هەڵبژێریت بەم جۆرە :

پلانی یەكەم (Recover Files) :  بۆ گەڕاندنەوەی زۆربەی زۆری فایلەكان كەلەهارد و میمۆریەكاندا لە دەستمان داوە .

دووەم (Recover A Drive) : بۆ هێنانەوەی هەر بەشە پارتێشنێك كە بەهەر هۆیەك بێت دەرناكەوێت ونبووە بەهۆی كاری فۆڕماتەوە .

 

لە ڕاستیدا زۆر فایل و كراك و سریاڵم تاقیكردەوە هەتا بتوانم باشترین هۆكار دابین بكەم بۆ چالاككردنی چونكە زۆربەی جار ئەم دەرچووە چالاك دەبێت بەڵام دوای گەڕاندنەوەی داتاكان ناتوانیت بی پارێزیت ئەمەش گرفتی زۆربەی كراكەكانە كە بەتەواوی سەركەوتوونین لە چالاككردنیدا ، ئەم پاچەی لێرەدا دام ناوە بە دڵنیاییەوە كارەكە دەگەیەنێتە بنبەست و بەتەواوی چالاكی دەكات

سەرەتا لێرەوە بەرنامەكە و پاچەكەی دابگرن بە لینكی ڕاستەوخۆ

دوای دەرهێنانی لە زیپەكەیدا وەك دیارە بەرنامەكە و پاچەكەی تێدایە ، بۆ دەستكردن بە دامەزراندنی بەرنامەكە دەبێت دەبڵ كلیك بكەین لەسەر بەرنامەك وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

لێرەدا دوای ئەوەی ڕەزامەندیت پیشاندا بۆ بەردەوام بوون ئەم هەنگاوە دەبینیت كە ژمارەی دەرچوەكە پیشان دەدات و ئاگادارت دەكاتەوە كە ئەمە ئەو ڤێرژنەیە كە كە دەتەوێت دایمەزرێنیت بۆ بەردەوام بوون تەنها (Next) بكە

 

 

لێرەدا گرێبەستی دامەزراندن و كارپێكردنی بەرنامەكە دەبینیت بۆ بەردەوام بوون دەبێت سەرەتا نیشانەی ڕازیبوون لەسەر ئەو ڕادیۆ بۆتنە دابنێیت و دواتر (Next) چالاك دەبێت كلیكی لەسەر بكە

 

 

ئەم هەنگاوەش بۆ گۆڕینی شوێنی دامەزراندنی بەرنامەكەیە ئەگەر بتەوێت شوێنێكی تر دابین بكەیت بۆ دامەزراندن ئەوا بەهۆی كلیك كردن لەسەر (Browse) دەتوانیت هەر پارتێشنێكی تر كە بتەوێت دیاری بكەیت و دواتر (Next) بكە

 

 

لێرەشدا دەتوانیت شوێنەكەی لە پرۆگرام فایلدا بگۆڕیت واتا شوێنی دەركەوتنی فۆڵدەری بەرنامەكە باشترە هەروابێت و یاخود دەتوانیت بەهۆی ئەو چێك بۆكسەوە بەیەكجاری هەر دەرنەكەوێت لە پرۆگرام فایلدا دواتر (Next) بكە

 

 

ئەم دوو خانە بچوكە بە ویستی خۆت دەست نیشانبكە بۆ نمونە من یەكەم دەست نیشان دەكەم بۆ ئەوەی ئایكۆنی بەرنامەكە لەسەر دیسكتۆپ دەربكەوێت دووەمیش بۆ ئەوەیە لە كویك ڵانجدا دەربكەوێت ، پاش دەست نیشانكردن (Next) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

لێرەدا دەتوانیت پێداچونەوەیەك بكەیت بەو كارانەدا كە پێشتر كردوتە و دوا هەنگاوە دواتر دەتوانیت كلیك بكەیت لەسەر (Install) بەرنامەكە دەست دەكات بە دامەزراندن

 

 

كەمێك چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت لێرەدا بەرنامەكە لە باری دامەزراندندایە

 

 

ئەمە كۆتا هەنگاوە تكایە ئەو (Check box) لابدە وەك ئاماژەم پێداوە بۆ ئەوەی بتوانین بە بێ گرفت چالاكی بكەیت دواتر (Finish) بكە

 

 

ئێستا بگەڕێوە بۆ وێنەی یەكەم وەك پیشتر دیاربوو پاچەكەم لە تەنیشتی بەرنامەكەدا دانابوو لێرەدا دەبێت ئەو پاچە بگوازینەوە بۆ فۆڵدەری سەرەكی بەرنامەكە

تێ بی نی : فۆڵدەری سەرەكی بەرنامەكە ئەو شوێنەیە كە بەرنامەكەی تێدا دامەزرێنراوە بۆ ئەوەی بتوانیت بیدۆزینەوە زیاد لە سێ ڕێگا هەیە بەم جۆرە :

یەكەم : كلیكی ڕاست بكە لەسەر شۆركەتی بەرنامەك لەسەر دیسكتۆپ دواتر (Properties) هەڵبژێرە ، كاتێك ڕوكارێك دەكرێتەوە دوگمەیەك هەیە بەناوی (Open File Location) كلیكی لەسەر بكە ئەوا ڕاستەوخۆ فۆڵدەری بەرنامەكە دەكاتەوە

دووەم : برۆ بۆ پرۆگرام فایل لەو درایڤەی كە سیستەم یان بەرنامەكەی تێدا دابەزێنراوە بگەڕێ بەدوای فۆڵدەرێكدا بە ناوی (GetData) ئەو فۆڵدەرە بكەوە فۆڵدەرێكی تری تێدایە بەناوی (Recover My Files v5) ئەو فۆڵدەرەش بكەوە ئەوە پێك هاتەی بەرنامەكەیە

سێیەم : ڕاستەوخۆ ئەم ناونیشانە بنوسە لە ئەدرێس باڕدا دەكەیت بە فۆڵدەری سەرەكی بەرنامەكە :

بۆ ویندۆزی (32 bit) بەم شێوەیە : C:\Program Files \GetData\Recover My Files v5

بۆ ویندۆزی (64 bit) بەم شێوەیە : C:\Program Files (x86)\GetData\Recover My Files v5

لەم شوێنەدا كە ئاماژەم پێدا دەبێت ئەو پاچە پەیست بكەینەوە سەرنج لەم وێنە بدە

 

 

دواتر كە دامان نایەوە كلیك ڕاستی لەسەر بكەو دواتر (Run as Administrator) هەڵبژێرە وەك لەم وێنمەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

ئەم ڕوكارە دەبینیت تەنها كلیك بكە لەسەر (Patch) بۆ پاچكردنی بەرنامەكە

 

 

سەرنج بدە بە سەركەوتوانە كراك كراو ئێستا بە تەواوی چالاك كراوە کلیک لەسەر (Exit) بکە لەگۆشەی لای راستی پاچەکەوە دیارە

 

 

سەرنج لەسەر دیسکتۆپ بدە شۆرکەتی بەرنامەکە دەبینیت بەم جۆرەیە دەبڵ کلیکی لەسەر بکە

 

 

ئەمەش زانیاری تەواو لەسەر چالاك بوون ڤێرژنەكەی ئەم بەرنامەیە

 

 

تێبینی : لەم لینکەوە بەشێوەیەکی خێرا فێرکاریم لەسەر دەرچووە کۆنەکەی واتا ڤێرژنی چوار کردوە ، شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕێت چونکە هەمان کار دەکات و بەهەمان شێوەش بەکاردەهێنرێت .

بۆچوونه‌كان (1)add
...
لە لایەن ( Eagle , ) وه‌ نێرراوه‌
Barezm zorbay linkakantan ish nakan tkaya chakyan bkan
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.