لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » پرۆگرام سازی » ڤ. ستۆدیۆ » (2010 Microsoft Visual Studio ) ناساندن و دامەزراندنی
(2010 Microsoft Visual Studio ) ناساندن و دامەزراندنی
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 11 / 09 / 2014 23:57
 

ڤیژوەڵ ستۆدیۆ بەیەکێک لە بەرنامە هەرە ناوازە و پر بایەخەکان دێتە ئەژمار کردن لە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفتدا ، ئەم بەرنامەیە راستەوخۆ لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە پشتیوانی دەکرێت و بەشێوەیەکی بەردەوام لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە گۆرانکاری تێدا دەکرێت و چەندین تایبەت مەندی نوێ ی بۆ زیاد دەکرێت .

ڤیژوەڵ ستۆدیۆ بە چەندین زمانی جیاواز دەتوانرێت بەرنامەی پێ دابرێژرێت بۆ سیستەمە جۆر بەجۆرەکانی مایکرۆسۆفت و لەسەر بنەمای ویندۆز بەرهەم هێنراوە ، سەرباری دروستکردنی وێب ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزاریەکانی تری وەک وێب داڕشتن کە لە ئێستادا بەو پەڕی تواناوە لەم بەرنامەدا جێگای خۆی گرتوەو خاوەنی سکوێرتی و توانایەکی لە ڕادە بەدەر لەو بوارەدا ، پاڵپشتی زۆربەی زمانەکانی بەرهەم هێنانی پرۆگرام دەکات وەک (C, C++ VB.NET, C# , F#) و بایثۆن ، بە واتایەکی تر ئەم زمانانە بەربڵاوترینن لە بەرهەم هێنانی بەرنامەدا ، هەروەها لە بواری وێب دارێژیشدا پشتیوانی هەموو زمانە تایبەتەکانی دەکات وەک جاڤا و (HTML) و (CSS) ئامرازە پێویستەکانی تری وێب دارێژی .

شێوازی بەرنامە سازیش لە ڤیژوەڵدا پاڵپشت کراوە بە کۆد نووسین و لە ڕوکاری بەرنامەکەشدا چەندین دوگمەی یارمەتی دەری تێدایە کە کاری کۆد نوسین ئاسان دەکەن و بە تەنها کلیکێک لە بەشێکی زۆری نووسینەوەی کۆدەکان ڕزگار دەبیت ، هەر لەبەرنامەکەدا چەندین پرۆژەی ئامادە کراوی تێدایە کە دەکرێت دووبارە رێک بخرێتەوەو بەشە بنەڕەتیەکانی بۆ دیزاین کراوە ئەم کارەش لە پێناو کار ئاسانیە بۆ بەکارهێنەری سەرەتایی کە بیانەوێت بە خێرایی کار و ئەنجامی پرۆفیشناڵ بە دەست بهێنن .

 

بەشێوەیەکی فەرمی بەرنامەی ڤیژوەڵ ساڵی 1997 کەوتە بەر دەستی بەکارهێنەران دواتر بە شێوازێکی پێشکەوتوو لە 1998 بەناوی (Visual Studio 6.0 ) بڵاوکرایەوە بەڵام تا ئەو کاتە پشتیوانی (NET Framework ) نەکرابوو لە دوای ساڵی 2002 دا ئیتر یەکەم ڤێرژن لە نێت فرام وۆرک دامەزرا ئەم بەرنامەش بە پشتیوانی ئەو بەرهەمە گەورەترین پێشکەوتنی بە خۆوە بینی ، تا ئێستاش چەندین دەرچوو لەم بەرنامەیە خۆراییە یارمەتی دەرە بەرهەم هێنراوە کە لەهەموو دەرچوەکانی ڤیژوەڵدا ڤێرژنێکی نوێ ی لەگەڵدا بڵاو دەکرێتەوە ، چونکە تەواوی ئەو بەرنامانەی لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە بەرهەم دەهێنرێن دەبێت بەرنامە یاریدەدەرەکەی نیت فرام وۆرک بەردەست بێت تا بەگەڕ دەخرێت ، ئەم شێوازەش هەمان شێوەی جاڤایە کاتێک بتەوێت بەرنامەیەک بەکاربهێنیت و بە جاڤا بنیات نرابێت دەبینیت کار ناکات هەتا بەرنامە بنەڕەتیەکەی جاڤا دانەبەزێنرابێت .

بەرنامەی ڤیژوەڵ ستۆدیۆی 2010 کە لێرەدا من دەمەوێت لەسەری بنووسم یەکێکە لە بەرهەمە بڵاوەکان و تا ئێستا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لە کاتی بەرهەم هێنانیشدا چەند دەرچوێکی لێ خراوەتە بەردەست کە بە پێ ی توانایان من ڕیزبەندیان بۆ دەکەم لە باشترینەوە بۆ کەم تواناترینیان بەم شێوازەیە ، کە بێگومان باشترینیان (Ultimate) کە خاوەنی زۆرترین تایبەتمەندیە کۆتا دانەشیان تەنها بۆ تاقیکاریە  .

Visual Studio Ultimate

Visual Studio Premium

Visual Studio Professional

Visual Studio Test Professional

بەکارهێنانی بەرنامەی مایکرۆسۆفت ڤیژوەڵ ستۆدیۆ بۆ کەسانی سەرەتایی ئاسان نیەو دەبێت لایەنی کەم لە ئاستی ناوەندا بەرەوە ژور بیت تەنانەت دەبێت پێشینەیەکت هەبێت لە بواری پرۆگرام سازیدا ئەگەرنا هەروا ئاسان ناتوانرێت زاڵ ببیت بەسەر فرمانەکانیدا ، چونکە بەرنامەکە لە لوتکەی بەهێزیدایەو بەو پەڕی تواناوە بنیات نراوە ، ئەگەرچی لە بنەڕەتیشدا زۆر ئاسان کاری کراوە بۆ بەکارهێنەر هەتا بتوانێت رابێت بە فرمانەکانی ئەمەش لە پیناو بنیات نانی زۆرترین بەرنامەدایە بەڵام وردی دەوێت و پشوو درێژی هەتا بتوانیت بەرنامەیەکی پێ بنیات بنرێت .

لەم بابەتەمدا باسی دابەزاندنی بەرنامەکە دەکەم کە بە شێوەیەکی سادە ڕونم کردوەتەوە هەتا یاریدە دەربێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕوو لە جیهانە فراوانەی ڤیژوەڵ بکەن ، هاوکات ناوەڕۆکی کۆدەکانی ئەم بەرنامەیە لە زۆربەی دام و دەزگاکانی خوێندندا وەک مەنهەج هەیە بەتایبەتی بەشی پرۆگرام سازی و بەشە کۆمپیوتەریەکانی پەیمانگا بۆیە پێم باش بوو بە سادەیی بچمە ناو بابەتەکەوە ، ئەگەر چی بە شێوازێکی مناڵانەو بە سیستەمێکی هەر زۆر لاواز قوتابی لەسەر رادێنن بەڵام هەر سەرەتایەکی باشە بۆ ئەم بەرنامەیە و پێویستە قوتابی دوای تەواو بوونی خوێندن لایەنی کەم مەشروعێک بە ( سی شارب یان بەیسک )  بنیات بنێت بەڵام لەبەر کەم توانای مامۆستاو نەبوونی میکانیزمێکی گونجاو لە سەدا نەوەدی خوێندکار پاش تەواو کردنی ئەم وانەیە هیچ ئەزموونێکی وا پەیدا ناکات بتوانێت ژیانی لەسەر دابین بکات .

لە ولاتی خۆماندا زیاتر بەرنامەکە بە (DVD) هەیە هۆکاریش لەگەڵ بەرنامەکەدا دانراوە بۆ چالاک کردنی بەڵام لە تۆڕی ئینتەرنیتدا ئەم بەرنامەیە ئێجگار نرخێکی زۆری لەسەر دانراوە و ئێمە لەم وڵات پڕ پارەدا توانای کڕینی ئەم بەرنامەمان نیە ناچار دەبێت بە نایاسایی لە رێگای سایتێکەوە دایبەزێنین بە هۆکارێکی نایاساییش چالاکی بکەین ، من لێرەدا توانای ئەوەم نەبوو ئەم ڤێرژنە بەرز بکەمەوە بۆ ئەوەی فێرخواز داونلۆدی بکات ناچار تەنها ئەوەندە دەلێم داوای لێ بوردن دەکەم هەوڵ بدەن لە ڕێگای سی دی و دی ڤی دیەوە یان ئەگەر شارەزاییتان هەیە لە رێگای ئینتەرنێتەوە بگەڕێن بیدۆزنەوە و داونلۆدی بکەن .

لێرەدا من بە (دی ڤی دی) لە بازار كریومە کە لە شێوەی ( ئۆتۆڕنێک) ڕێکخراوە دوای ئەوەی کاری پێدەکەم ئەم ڕوکارەم پیشان دەدات  کە بۆ ئەوەی دەست بە دامەزراندنی بکەم دەبێت ( install Microsoft Visual Studio 2010 ) هەڵبژێرم ، هەڵبژاردنی دووەم هێشتا چالاک نەبووە ، ئەوەش بەو واتایە دێت کە بەرنامەکەم پیشتر دانەمەزراندوە هەتا نوێکاری بۆ دابەزێنم .

تێبینی : بەرنامەکە پێویستی بە تایبەتمەندیەکی بەرز هەیە بۆ دامەزراندن ئەگەر ئامێرەکەت توانای بەگەڕخستنی بەرنامەکەی نەبێت هەر لە یەکەم هەنگاودا بۆکسی ئاگادارکردنەوەت پێ دەدات و ناهێڵێت بچیتە قۆناغیکی ترەوە .

 

 

لەم قۆناغەدا ئەو چێك بۆکسە لاببە ئەگەر لا نەبرا بوو دواتر ( Next ) بکە بۆ بەردەوام بوون

 

 

لێرەدا نیشانەی رازیبوون دابنێ و دواتر ( Next ) بکە بۆ بەردەوام بوون

 

 

لەم قۆناغەدا دوو هەڵبژاردنمان هەیە من پێم باشە راستەوخۆ ( Full ) هەڵبژێرین و هەموو لقەکانی ئەم بەرنامەیە دامەزرێنین ، بەکارهێنەری شارەزا دەزانێت کام بەشەی پێویستەو کامەی ناوێت هەر بۆیە ( Custom ) بۆ ئەوان باشە و بە ئارەزوی خۆیان لقەکانی بەرنامەکە دیاری دەکەن تا قەبارەیەکی کەمتر داگیر بگات لە هاردیسکەکەیاندا ، ئێستا بۆ دامەزرادن لەو شوێنەی ئاماژرەی پێدراوە لە پراوسدا تەنها ( Install ) بکە

 

 

بەرنامەکە دەست دەکات بە دامەزراندن نابێت هیچ کارێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بکەیت ، ئاگاداربە بەرنامەکە قەبارەیەکی گەورەی هەیە هەر بۆیە دەبێت بە وریایی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت و هیچ بەرنامەیەك بەگەڕ نەخرێت تا بە تەواوی بەرنامەکە سێتەپ دەبێت ، لێرەدا تەنها چاوەروانبە

 

 

بەرنامەکە لەکاتی دامەزراندنیدا چەند جارێك پێویست بەوە دەکات ریستارت بکات بۆیە دەبێت چاوەڕوان بیت و پەلە نەکەیت ، سەرنج بدە بەم شێوە بۆکسی ئاگادارکردنەوەی ریستارت دێتە پێش چاوت هەر بۆیە کلیك لەسەر ( Restart Now ) بکە ، پاش ئەوەی ریستارت دەکات بەرنامەکە لە هەمان شوێنەوە دەست دەکاتەوە بە دامەزراندن

 

 

سەرنج بدە لەم قۆناغەدا بەرنامەکە دادەبەزێت و کەمێک کاتی دەوێت

 

 

بەم شێوە بەرنامەکە بەسەر کەوتووی دامەزرا لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان ، ( Finish ) بکەو کارەکە بە کۆتا بگەیەنە

 

 

سەرنج بدە ئەگەر ئێستا هەمان ئۆتۆڕەن بخەینەوە کار کە سەرەتا بۆ دامەزراندنی بەرنامەکە بەکارمان دەهێنا بەم شێوازە دەبێت کە ئەوەش بە مانای ئەوەدێت بەرنامەکە دامەزراوەو هیچ نوێکاریەك بەردەست نیە لە ئێستدا

 

 

فێرخوازی بەڕێز :

لە رێگای ئەم ماڵپەڕەوە هەوڵ دەدەم بە شێوازی زنجیرە فێرکاری ڕونکردنەوە لەسەر لایەنە گرنگەکانی ئەم بەرنامەیە بدەم ، لە ئستاشدا سەرقاڵم بەم پرۆژەوە ، هیوام وایە بە م نزیکانە بتوانم بڵاوی بکەمەوە .

بۆچوونه‌كان (4)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.