لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » تۆرسازی » گەیاندن » دەربارەی تۆڕسازی و بنەماكانی گواستنەوەی داتا لەنێوان پێكبەسراوەکاندا
دەربارەی تۆڕسازی و بنەماكانی گواستنەوەی داتا لەنێوان پێكبەسراوەکاندا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 07 / 09 / 2015 22:11
 

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین كە نێتۆرك یان (تۆڕ) پێناسەیەكە بۆ كۆمەلێك ئامێری ئەلیكترۆنی كە پێكەوە گرێدراون و لەنێوان خۆیاندا زانیاری و داتا ئاڵۆگۆڕ دەكەن ، ئەم پێكەوە گرێدانە زانستێكی نوێیە و بووە بە پێداویستیەكەی گرنگ لە پێناو پێكەوە گرێدانی هەموو جیهان یاخود كۆمپیوتەرەكانی كۆمپانیایەك یاخود چەند كەسێك پێكەوە لە ناوچەیەكی دیاریكراوی جوگرافی دا ، ئەم بیرۆكەیەش دەگەڕێتەوە بۆ پێكەوە گرێدانی چەند ئامێرێكی كۆمپیوتەر بە تەنها پرێنتەرێكەوە لەم ڕوە وە ئێمە دەتوانین تێبگەین چەندە كار ئاسانی دەكات بۆ بەكارهێنەر لەپێناو كەم كردنەوەی خەرجی دا چ بەرهەمێكمان بەدەستەوەیە ئەمە و سەرباری پیشكەوتنی سیستەمەكان لە ئاستی پێكەوە گرێداندا و دروستبوونی چەندین ئامێری جیاواز بۆ مەبەستی كائاسانی پێكەوەگرێدان .

لە پێناو چیدا تۆڕێكی پەخشی ئەلیكترۆنی دروست دەكرێت ؟

ئامانج لە دروستكردنی هەر تۆڕێك بەستنەوەی چەند ئامێرێك پێكەوە گواستنەوەی داتا و زانیاریە لە نێوانیاندا بە شێوەیەكی خێرا و پارێزراو دوور لە لەدەستدانی داتاكە ، ئەم كارەش كاتێك بە تەواوی دەبێتە جێگای بایەخ كە زیاد لە دوو ئامێر پێكەوەو ببەسرێتەوەو بە هەمیشەی پێویست بكات كارەكانیان پێكەوە ڕاپەڕێنن وەك دوو كۆمپیوتەر یان زیاتر كاتێك پەیوەست دەكرێن بە تەنها پرێنتەرێكەوە ، ئاماجەكانی ئەم گرێدانەش لە چەند خاڵێكدا كورت دەكەینەوە بەم جۆرە :

پێكبەستن بە تەنها سەرچاوەیەكەوە : كاتێك لە شوێنێكدا چەند كۆمپیوتەرێك هەیە و تەنها یەك پرێنتەر یاخود یەك سكانەر یان هەر ئامرازێك كە بەردەوام كاری لەسەر نەكرێت و پێویستی چەند كەسێك پڕبكاتەوە تۆڕسازی دەبێتە گرنگیەكی تەواو چونكە بێ ئەوەی هیچ لە دەست دانێك ڕوەوبدات لە یەك كاتتدا دەتوانرێت چەندین فرمان لە كۆمپیوتەرە جیاوازەكانەوە ئاراستە بكرێت و دوا بەدوای یەك كارەكان ڕاپەڕێنێت بێ ئەوەی توشی گرفت ببێت ، سەبارەت بەوەی كە چەند كۆمپیوتەرێك لەسەر تەنها هێلێكی ئینتەرنێت كە بتوانرێت پێكەوە گرێ بدرێن لە ڕێگای تەنها مۆدیۆمێكەوە ئیتر چ وایەرلێس بێت یاخود بەهۆی وایەرەوە تێ دەگەین كە كارەكە چەندە بە بایەخە .

پاراستن : لە تۆڕسازیدا یاسایەك هەیە بۆ پێكەوە گرێدان و تەنها لە ڕێگای ئەو ڕاسپارانەوە دەتوانرێت داتا وەربگیرێت یاخود بنێیرێت كە لە تۆڕەكەدا سەرتا ڕێكدەخرێت و بە تەواوی كۆمپیوتەرە پەیوەستكراوەكان بە یەكەوە متمانەی ئەوە وەردەگرن كە بە هیچ جۆرێك ناتوانرێت داتاكان بێ ویستی بەكارهێنەر هاتوچۆی پێبكرێت یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت چونكە هەر لەسەرەتای بنیات نانی تۆڕەكەوە بڕی دەسەڵات بۆهەر كۆمپیەتەرێك دیاری دەكرێت و شیاوی گۆڕانكاریش نابێت لە ئایندەدا.

ناوەندی ڕێكخراو : لە تۆڕ سازیدا دەكرێت ناوەندێك دروستبكرێت وهەموو كۆمپیوتەرەكانی تر یان ئامرازەكانی تر كە بەتۆڕەكەوە پەیوەستن دەستیان پێ ی بگات و وەك سەرچاوەیەكی زانیاری یان فرمان وەرگرتن بەكاری بهێنن تەنانەت دەكرێت ڕوبەری كاری ئەم ناوەندە بەجۆرێك گەورە بكرێت كە لەچەندین ناوچەی جوگرافی جیاوە پەنای بۆ ببەنەوە ، ئەم كارەش لە پێناوی ئەوەدا دەكرێت كە پێویست نەكات هەموو كۆمپیوتەرەكان گشت داتاكانیان لابێت بەڵكو لە ناوەندێكدا كە پێ ی دەوترێت (Server) كۆ دەكرێتەوەو بە پێ ی پێداویستی هەر كۆمپیوتەرێك دەتوانێت داتا ڕابكێشێتەوە لای خۆی .

ئاسانی لە پەیوەست بووندا : لە پاش بنیات نانی ویندۆزەوە بە تایبەتی كاتێك تۆڕسازی بوو بە پێداویستیەكی سەردەمیان لە ساڵی 1995 وە ئەم كارە بە شێوازی جیا جیا پێشخراوە و لە ئێستاشدا كەسانی سەرەتایی بەهۆی تەنها ڕێبەرێكی بچوكەوە دەتوانن چەندین كۆمپیوتەر لە ناوچەیەكی بەر فراوانیشدا پێكەوە ببەستن و بڕی تێچەوەكەشی ئێجگار كەمە .

پێكبەستن بۆ دوو پۆل جیاكراوەتەوە كە هەر یەكەیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە :

یەكەم (Peer to Peer Network) : ئەم پێكەوە بەستنە بەوەجیادەكرێتەوە كە سەرچاوەیەكی سەرەكی واتا (Server) بوونی نیە لە تۆڕەكەدا بەڵكو ڕاستەوخۆ بەهۆی یەكێك لە ئامرازەكانی كەیبڵێكی گەیاندنی ئاسایی نێتۆرك و بوونی سویچێك یان هاب یان مۆدیۆمێكەوە (Client)ەكان پێكەوە گرێ دەدرێت و بەمەبەستی بەستنەوەی دوو كۆمپیوتەر یان زیاتر هەتا زانیاری و داتا ئاڵوگۆڕ بكەن لەنێوان خۆیاندا و بەگشتی توانای كۆمپیوتەرەكان لەیەكەوە نزیكە و ئەو سیستەمەش كاری پێدەكات لەوانە هەر ئەو سیستەمە ئاساییە بێت كە ئێستا تۆ بەكاری دەهێنیت یاخود سیستەمێك بەتوانایەكی سنوردار كە بۆ بتەوێت زیاتر دەست بەسەر تۆڕەكەدا بگریت و پێویست بە سیستەمێكی زۆر تایبەتمەند ناكات بۆ دامەزراندنی بەڵكو هەر بەهۆی بوونی ئەو تایبەتمەندیانەوە كە خۆی بوونی هەیە لە زۆربەی سیستەمەكاندا دەتوانرێت كارەكە بكرێت و هەر كۆمپیوتەرێكیش بە پێ ی پێویست دەسەڵات دەدات بەو ئامرازەی پێوەی پەیوەستن كە چەندێك دەسەڵاتیان هەبێت و تەنانەت دەتوانێت خۆشی دابڕێت لە تۆرەكە زۆر بائاسانی .

ئەم تۆڕە لە چ كاتێكدا سوودی لێ وەردەگیرێت ؟

كاتێك ئەم تۆڕە سازدەكرێت كە چەند ئامێرێك نزیكی یەك بن وەك چەند كۆمپیوتەرێك وپرێنتەرێك لە ژورێدا یان لە هۆڵێكدا كە ژمارەی ئامێرانە لە دە دانە تێپەڕ نەكات ، یاخود مەرج دانرابێت كە كۆمەڵێك بەكارهێنەر لەسەر تۆڕێك ئیش بكەن و فایلەكان پەخشكرابێت لەنێوانیاندا ، یاخود بتەوێت كارێكی بچوك لە تۆڕ سازیدا بكەیت و دواتر بتەوێت فراوانی بكەیت بۆ تۆڕێكی گەورە .

دووەم (Client Server Network) : ئەمە تەكنیكێكی تەواو پتەوە كە بنەما سەرەكیەكانی نیتۆركی تێدا ڕەچاو كراوە و كارەكە بە بوونی سیڤەرێك دەستی پێدەكات كە لەوانەیە (Super Computer) یاخود (Mainframe) یاخود كۆمپیوتەرێك بێت كە خاوەنی توانایەكی لە ڕادە بەدەرە ئەو كۆمپیوتەرەی كە دەبێت بە سیڤەر و كۆمپیوتەرەكانی تری پێوە پەیوەست دەبێت بە گشتی توانای پاراستنی ئێجگار زۆرە و بەماوەیەكی دورودرێژ لە كاردایە بێ ئەوەی پێویست بە رێستارت یان كوژانەوە بكات و ئەگەر بەجارێك سەدان كۆمپیوتەری تری پێوە پەیوەست بێت هیچ لە تواناكەی كەم ناكات و بە ئاسانی وەڵامی هەموو كۆمپیوتەرەكان دەداتەوە ، ئەو سیستەمەی كە سیڤەر بەكاری دەهێنێت تەواو جیاوازە لە سیستەمە ئاساییەكەی (Client) كان كە پەیوەستن بە سیرڤەرەوەكەوە و سیستەمەكە تایبەتمەند كراوە بەكاری نێتۆركین و تیمێكی تەواو شارەزای دەوێت تا كارەكانی ڕاپەڕێنێت چونكە لە ڕێگای ئەم سیڤەرەوە دەتوانرێت دەسەڵاتەكان دابەش بكرێت بەسەر (Client)ەكاندا و بەپێ ی پێویست توانای كاریان پێ بدات و سەرپەرشتی كارەكانیشیان بكات كەتێك پەیوەست دەبن پێیەوە .

بنەماكانی سیستەمی هاتووچۆكردنی داتا لە نێوان نێرەر و وەرگردا :

بە پێ ئەو ئامرازانەی بەكاردەهێنرێت بۆ ناردن یان وەرگرتنی داتا لە نێوان وەرگر و نێرەردا سیتەمی گواستنەوەی داتا دەگۆرێت و هەر یەكەیان بە سیستەمێكی جیاواز كار لەسەر ناردن یان وەرگرتن دەكات لەیەكەی كاتتدا بەڵام بەشێوەیەكی سەرەكی لە سەرەتای بنیات نانەوە تا ئێستا سێ سیستەم بوونی هەیە كە بە پێ ی سەردەم بەرهەم هێنراون بەم جۆرە :

یەكەم (Simplex) : یەكەم تەكنیكی گواستنەوەیە كە ئێستاش بەشێكی هەرە گەورەی ژیانی ئێمە پێكهێناوە كە دەتوانرێت تەنها داتا بنێرێت لەسەرچاوەیەكەوە وەك ڕادیۆ و تی ڤی  و بە هیچ جۆرێك وەرگر ناتوانێت داتاكان پێچەوانە بكاتەوە و هیچ ڕێگایەك نیە بۆ ناردنەوەی داتا بەهەمان هێڵی هاتوودا .

دووەم (Half-Duplex) : دووەم سیستەمە بۆ گواستنەوەی داتا لە نێوان نێرەر و وەرگردا ، توانای سنوردارە بەوەی لە یەك كاتتدا یان دەتوانێت داتا وەربگریت یان دەتوانێت بنێرێت ، ناكرێت و ناشێت لەیەك كاتتدا هەردوو كارەكە ڕاپەڕێنێت ، ئەم سیستەمە ماوەی كاركردنی بەسەرنەچووە بەڵكو بەشێوەویەكی بەرفراوان كاری لەسەركراوە كە ئێستیا لە هەندێك لایەنەكانی ژیانماندا ڕەنگی داوەتەوە وەك ئەو ئامێرە لۆكاڵیانەی بۆ قسەكردن لە نێوان دوو كەس یان زیاتردا سوودی لێ وەردەگیرێت .

سێیەم (Full-Duplex) : كۆتا تەكنیك لە سیستەمی گواستنەوەی داتادا بریتیە لە ڕێڕەوێكی دوو ئاراستە كەلەیەك كاتتدا دەتوانێت داتا وەربگرێت و داتاش بنێرێت وەك ئەوەی كە لەمۆبایل یان تۆڕی ئیتەرنێتتدا بەدی دەكەین لەیەك كاتتدا دەتوانین داتا بنێرین و وەریش بگرین بەئاسانی بێ ئەوەی هیچ كاریگەریەكیان لەسەر یەكتر هەبێت .

ئاڵوگۆڕكردنی داتا لە نێوان (Client) و (Server) دا لەسەر چوار بنەما كاردەكات :

یەكەم (Delivery) : ناردنی داتا لە سیرڤەرەوە و گەیاندنی بە وەرگر گرنگترین بنەمایە لە سیستەمی ئاڵوگۆڕكاری دا چونكە بچوكترین هەڵە وا لە داتاكە دەكات كە وەرگر سوودی لێوەرنەگرێت هەربۆیە بە وردی دەبێت داتاكان لێكهەڵوەشێنرێت و بە پاكێجی تایبەت ڕەوانە بكرێت بەدوای یەكدا .

دووەم (Accuracy) : وردی و ڕێك و پێكی لە گەیاندنی تەواوی داتاكە لە نێرەرەوە بۆ وەرگرەكە لە هەر باردودۆخێكدابێت و نابێت توشی لەدەستدان بێت و داتاكە زیانی بەركەوێت ، تا ئەو پەڕی پاراستنیش دەبێت پارێزراو بێت لەم ڕوەو كاری (Encryption) داتاكان دەست پێدەكات .

سێیەم (Timeliness) : بێ گوێدانە جۆراو جۆری داتاكە لەیەك كاتتدا دەبێت هەموو بگات بە وەرگر كاتێك نێرەر هەڵدەستێت بە ناردنی وەك ناردنی ڤیدیۆیەك كە پێكدێت لە وێنە و دەنگ هەر بۆیە هەر كێشەیەك هەبێت لە پێكەوە گرێدانەكەدا وادەكات كە دەنگەكە و وێنەكە لە دوو كاتی جیاوازدا بگات بە وەرگر .

چوارەم (Jitter) : گەشتنی هەموو بەشەكانی داتایەك لەیەك كاتتدا یاخوود بەدوای یەكدا بێ دابڕان چونكە لە كاتی ناردنی داتای دیجیتاڵیدا داتاكان بە (Packet) دەنێرێت و پارچە پارچەكراوە هەتا بە ئاسانی و بەخێرایی بگات بە دەستی وەرگر .

پێنج (Component) وا دەكەن كە پرۆسەی ناردنی داتا لە نێرەرەوە بگات بە وەرگر :

یەكەم (Message) : دەبێت داتایەك هەبێت كە بینێرین ئەم داتایە لەوانەیە تێكستێك یان فایلێكی دەنگی یان ڤیدیۆیەك بێت هەرچۆن بێت لەسیستەمی دیجیتاڵیدا داتاكان بە شێوەی باینەری دەگوازرێتەوەو ناپرسێت چ جۆرە داتایەكە كە تێپەردەبێت پێیدا .

دووەم (Sender) : ئامرازێك هەبێت بۆ ناردن ، لە نوێترین تەكنیكدا ئەم ناوەندە لە دیجیتاڵیە و ڕاستەوخۆ داتاكان پێطشذ ئەوەی بنێرێت هەڵدەوەشێنت و پاكێج پاكێج ئامادەی دەكات وە بە شێوەی بەینەری دەینێرێت دوا بەدوای یەك هەڵبەت كاتێك داتاكەگەورەبێت و شیاوی ئەو بەش بەش كردنە بێت .

سێیەم (Transmission medium) : بوونی هۆكارێك یان ناوەندێك بۆ گواستەوەی ئەو داتای كە لەنێرەرەوە ڕەوانە دەكرێت ، ئیتر ئەمناوەندە لەوانەشە هەوایی بێت و داتاكان بەشەپۆلی ڕادیۆۆی دەنێرێت یاخود لەوانەیە مادەیەكی دابڕاوی نەگەیەنەربێت ، یاخود پێویست بەخێراییەكی زۆر بكات بۆ گواستنەوە لەم بارەدا پێویست دەكات بە كێبڵێكی تایبەت ڕەوانە بكرێت .

چوارەم (Receiver) : ئامرازێك هەبێت بۆ وەرگرتن ئەم ئامرازە لەوانەیە كۆمپیوتەرێك یان ڕادیۆیەك یان تەلەفیزیۆنێك بێت هەرچۆن بەێت بە پێ ی سیستەمەكە كارەكە بەڕێ دەكرێت .

پێنجەم (Protocol) : لەم پرۆسەیەدا مەرجە پرۆتۆكۆلێك هەبێت كە كارەكە ڕێكبخات ، پرۆتۆكۆلەكەش پێكدێت لە كۆمەڵێك یاسا و دەستور كە لادان لێ ی نیەو ئەلیكتۆنیەن ڕێكخراوە ، لە ئێستاشدا زیاد لە 28 پرۆتۆكۆل هەیە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتا لەنێوان نێرەرو وەرگردا.

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.