لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » تۆرسازی » گەیاندن » تایبەتمەندی نێتۆرك و ناساندنی (Hub، Bridge، Switch، Router)
تایبەتمەندی نێتۆرك و ناساندنی (Hub، Bridge، Switch، Router)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 11 / 11 / 2014 14:35
 

نێتۆركین یەكێكە لە بنەڕەتەكانی زانستی پێكەوە گرێدان كە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتا بەكاردێت لە نێوان دوو ئامێر یان زیاتردا ، ئیتر گرنگ نیە ئەو دووئامێرە لە هەر ڕوبەرێكدا بن یان بەهەر هۆكارێك پێكەوە گرێ درابن ، ئەم زانستە لایەنێكی گرنگ و كارایە لە سیستەمە جۆربەجۆرەكاندا بەجۆرێك كە كۆمپیوتەرێك لەسەدا چلی تواناكەی بریتیە لە تۆڕسازی و ئامرازەكانی كەوایە بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر بەكارهێنەرێك زانیاری نەبێت لەسەر ئەم زانستە ئەوا بێ ئاگایە لەتوانای لە سەدا چلی سیستەمەكەی .

شێوازەكانی پێكەوە بەستن ئەگەر پۆلێن بكەین ئەو لە دوو ڕێگاوە دەتوانین كاری تۆڕسازی بە ئەنجام بگەیەنین ئەویش یان بەكارهێنانی (Cable) تایبەتمەندە كە بە ( T568A یان  T568B) ناودەبرێت یان (Wireless) كە بەهۆی هاردوێرێكی تایبەتمەندەوە دەكرێت كە ناوسراوترین تەكنیكیش بۆ ئەم كارە كورتكراوەتەوە بە (Wi-Fi)

كۆمپیوتەر وا بنیات نراوە كە خاوەنی ناسنامەیەكی خۆیەتی كە بە (IP Address) ناونراوە ئەم ناونیشانە دەبێتە ناسنامەی لە تۆڕەكەدا و ناهێڵیت پێكدادان ڕوبدات لە كاتی چونە ناو تۆڕەكانەوە ، باشترین نمونەی ئەم كارەش بوونی ئایپی تایبەت بەخۆتە لە تۆڕی ئینتەرنێدا چونكە كاتێك تۆ لەم تۆڕەدایت بە هیچ جۆرێك ئایپیەكی هاوشێوەی تۆ بوونی نیە لە تۆڕەكەدا

 

كاری پێكگرێدان بەسەربەخۆ بەهۆی تەنها (Cable) یان یەكێك لەهۆكارەكانی وایەرلێسەوە دەتوانریت بنیات بنرێت و كارە ئاساییەكانی پێ بەڕێ بكرێت بۆنمونە كەسێك بەكارهێنەرێكی سادەبێت دەتوانیت تورێكی بچوك كە پێك هاتبێت لە كۆمپیوتەرێك و پرێنتەرێك و سكانەرێك ...هتد پێكەوە گرێ بدات و بە بەردەوامی فرمان وەربگرێت یان بنێرێت ، بەڵام چی دەبێت ئەگەر ئەم بەكارهێنەرە بیەوێت تۆڕەكە فراوان بكات بۆچەند كۆمپیوتەرێك و چەند پرێنتەرێك ؟ لەم كاتەدا دەبێت پەنا ببات بۆ ئەوو هاردوێرانەی كە بۆ كارئاسانی بەكارهێنەر بنیات نراون و بەكارهێنەر لە چەندین كێشەوگرفت ڕزگار دەكەن .

ئێمە دەزانین لە هەر كۆمپیوتەرێكدا پۆرتێك هەیە بە ناوی (LAN Port) كە ناسراوترین دەروازەیە بۆ پێكگرێدان یاخود چونە ناو جیهانی تۆڕەكانەوە هەربۆیە بمانەوێت یان نا ئەو هاردوێرانەی بۆ نێتۆركین بنیات دەنرێن لە ڕێگای ئەم پۆرتەوە پەیوەستدەكرێن و تایبەتمەندیەكانی تۆڕسازی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت ، لێرەدا هەوڵ دەدەم تواناو تایبەتمەنمدێتی چوار ئامرازی ناسراوی ئەم بوارە شی بكەمەوە كە ساڵانێكی دورودرێژە لەم بوارەدا بەگەڕدەخرێت و بە بنیاتنەری سەرەكی تۆڕەكان لەقەڵەم دەدرێن

 

یەكەم (Hub) : ئامێرێكی ناسراوی بواری تۆڕسازیە پێك دێت سندوقێكی لاكێشەیی كە چەند پۆرتێكی تێدایە كە هەندێكیان چوار و هەندێكیان هەشت و هەندێكی تریان شانزە یان سی و دوو دەروازەی پێكەوە گرێدانی هەیە ، هاب ئەگەرچی ماوەیەكی زۆر بەكارهێنراوە بەڵام لە ئێستادا بەكارهێنەری نەماوە چونكە ئێجگار لاوازە لە بواری پارێزگاریدا و بەهیچ ڕێگایەك ناتوانرێت كۆنترۆڵی داتاكان بكرێت كاتێك دەگوازرێتەوە لە نێوان كۆمپیوتەرە پەیوەستكراوەكاندا ، بۆ نمونە ئەگەر چوار كۆمپیوتەر لەیەك هابدا كۆكرابنەوە ئەوا كاتێك یەكێك لە كۆمپیوتەرەكان بیەوێت داتایەك بنێرێت لەتۆڕەكەدا ئەوا كاتێك داتاكە دەگات بە هابەكە ڕاستەوخۆ بۆ هەر سێ كۆمپیوتەرەكەی تری دەنێرێت تەنها ئەو كۆمپیوتەرە نەبێت كە داتاكەی لێوە نێرراوە ، واتا ناتوانین یەكێك لەكۆمپیوتەرەكان بكەین بە ئامانج لەكاتی ناردنی داتادا

بەگشتی هاب دوو جۆری لێ بەرهەم هێنراوە یەكەمیان كە بە (Active hub) ناودەبرێت بۆبەگەرخستنی پێویستی بە سەرچاوەیەكی وزە هەیە تابەگەربخرێت كاتێك داتاكان دەگات بەم هابە بەهۆی ئەم وزەوە سیگناڵەكانی بەرز دەكرێتەوەو دواتر دەنێرێت بۆ كۆمپیوتەرەكەكانی تر ، بەڵام جۆری دووەم كە ناودەبرێت بە (Passive Hub) پێویست بە سەرچاوەی وزەی دەرەكی ناكات هەربۆیە چۆن سیگناڵی پێدەگات بە هەمان توانا ئاراستەی كۆمپیوتەرەكانی تری دەكاتەوە .

دووەم (Bridge) : ئەم ئامرازە كە لە ناوەكەیەوە دیارە دەوری پردێك دەبینێت لەكاتی پێكبەستنی دوو ئامێری جیاوازدا ئەو دوو ئامێرەش بێگومان هابن چونكە دروستكردنی ئەم پردە ڕاستەوخۆ پاش بنیاتنانی هاب هاتە كایەوە هەتا هەڵەو كەم و كوڕیەكانی هابی پێ چارەسەر بكرێت و ئەولۆ٩دە نەهێڵیت كە لەكاتی دابەشكردنی داتەكاندا دەكەوتە سەر تۆڕەكە ، ئەگەر لەتوانای ئەم ئامێرە بكۆڵینەوە دەگەینە ئەو بڕوایەی كە زۆر لە هاب پێشكەوتوو ترە وە زیرەكترە لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاڵوگۆڕكردنی داتادا ، ئەم ئامێرە پشت بە ئایپی ئەدرێس نابەستێت بەڵكو مامەڵەكردنی لەگەڵ (MAC address) دایە كە ناسنامەی هەر دیڤایسێكە و دووبارە بوونەوەی نیە بە هیچ جۆرێك ئەم ئامیرە توانای لیستكردن و پاراستنی ماك ئەدرێسەكانی هەیە لە خشتەیەكدا (MAC Table) ، هەر لەم ماك ئەدرێسەوە دەتوانێت جیاوازی بكات لە نێوان ئامێرە پەیوەستكراوەكاندا و بەزیرەكانە داتاكان لەنێوان دوو ئامێری جیاوازدا دەگوازێتەوە ، بۆ تێگەشتن لە كاری ئەم ئامێرە هەوڵ دەدەم لەم نمونەوە ڕونی بكەمەوە

ئەگەر تۆی بەكارهێنەر دوو تۆڕت هەبێت كە بە هاب پێكەوە گرێت دابن لە كاتێكدا هیچ ڕێگایەك نیە بۆ ئەوەی ئەم دوو هابە كۆبكەینەوە (Bridge) كارەكەمان بۆ ئاسان دەكات لەگەڵ ئەوەشدا (Bridge) تەنها دوو (Port) دەروازەی هەیە كەوایە كارەكەی تەنها بەستنەوەی ئەم دوو تۆڕی جیاوازە ، كاتێك هەردوو تۆڕەكە بە وایەری تایبەت لە (Bridge) دەبەستین ڕاستەوخۆ دەست دەكات بە تۆماركردنی (MAC address) هەموو ئەو دیڤایسانەی كەلە هەردوو تۆڕەكەدان بۆئەوەی لە كاتی ناردنی داتادا ئەو ئامێرە بناسێتەوە كە داتاكەی بۆ دەنێررێت ، لەم بارەدا كاتێك داتایەك لەیەكێك لە تۆڕەكانەوە بۆ یەكێك لە دیڤایسەكانی تۆڕەكەی تر دەنێرێت ئەوا بەهۆی تۆماركردنی ماك ئەدرێسەكەیەوە تەنها داتاكە بەو دیڤایسە دەگات و ئامێرە پەیوەستكراوەكانی تر داتاكە نابینین ، لەم ڕونكردنەوەوە بۆمان دەردەكەوێت كە (Bridge) هەنگاوێكی پێشكەوتوو تری بڕیوە بە بەراورد بە هاب  .

سێیەم (Switch) : سویچ سێیەم تەكنیكە لە پێكگرێدان ئەم ئامێرەش هاوشێوەی (Bridge) لەتەكنیكی كاردا هاوجۆری (Hub) یشە لە پۆرتدا ، واتا لە سەر بنەمای ناسینەوەی (MAC) وەك لە (Bridge) باسم كرد داتاكان لەنێوان دیڤایسە پەیوەستكراوەكاندا ئاڵوگۆڕ دەكات و ژمارەیەكی زۆر لەپۆرتیشی هەیە وەك لە هابدا ئاماژەم پێداوە ،  لەم تەكنیكەوە زانستی پێكگرێدان هەردوو ئاراستەكە دەخاتە بواری كارەوە چۆن ؟

ئێمە لە (Hub) دا كاتێك داتایەك لەیەكێك لە دیڤایسەكانەوە دەنێرین دەبێت یەك ئاراستەبێت و ناكرێت لەهەمان كاتتدا لە دیڤایسەكانی ترەوە داتا بنێرێت تا ناردنی یەكەم سەركەوتوانە دەگاتە ئەنجام چونكە ئەگەر وانەبێت ئەوا پێكدادان ڕودەدات و كارەكە سەركەوتوونابێت ئەم تەكنیكە هاوشێوەی كاری تی ڤی و ڕادیۆكانە چونكە تاك ئاراستەیە كەبە (Half Duplex) ناسێنراوە ، بەڵام لە سویچدا ئەم كێشەیە چارەسەر كراوەو دەكرێت لەیەك كاتتدا دیڤایسێك هەم وەربگرێت بیشی نێرێت ئەم تەكنیكەش ناونراوە بە (Full Duplex) كە ئێستا بەردەستە واتا بەهەردوو ئاراستەكەدا داتا ئاڵوگۆڕ پێدەكرێت .

چوارەم (Router) : نوێترین ئامێری پێكەوەگرێدانە كە ئێستا بەرهەم هێنرابێت و تەواوی تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی لەسەر پێكەوە گرێ داوە ، واتە دوو ماڵ یان دوو گەڕەك یان دوو شار یان دوو وڵات تەنانەت دوو قاڕەی جیهانی یان هەموو دنیا لە ڕێگای ئەم ئامێرەوە پێكەوە بەسراون و كۆنترۆڵكراوە ، ووشەی ڕاوتەر خۆی بەواتای ئاراستەكردن دێت بنەڕەتی كاری لەسەر (IP address) بنیات نراوەو دیڤایسەكان بەوردی و بێ هەڵەكردن دەناسێتەوەو ئاراستەیان دەكات ، ڕاوتەر جیاواز لە هەر دیڤایسێكی تر خاوەنی سیستەمێكی جێگیرە لە ناوخۆیدا كە ناسراوە بە (ISO) و دەتوانرێت لە پێك هاتەكەیدا گۆڕانكاری بكرێت و لە تواناكەی زیاد و كەم بكرێت كەبەهۆی ئایپی جێگیرەوە لە ڕێگای پراوسەرەوە دەستمان پێ ی دەگات ، هاوكات لایەنی پارێزگاری لە راوتەردا لە لوتكەدایەو بەئەستەم دەتوانرێت دیواری پارێزگاریەكەی بشكێنرێت هەرچەندە كۆمپانیایەك تا كۆمپانیایەك جیاوازن لە ڕوی كاری پارێزگاریەوە بەڵام لەیەكەوە نزیكن هەموویان چەند تەكنیكێكی جیهانی بەكاردەهێنن ، ڕاوتەر هیچ مەرجێكی نیە بۆ ژمارەی ئامێرە پەیوەستكراوەكان و دەتوانرێت سەدان ئامێری جیاواز لە یەك ڕاوتەردا كۆبكرێتەوە یاخود دەتوانرێت تەنها بەهۆی وایەرێكی ئاساییەوە ڕاوتەرەكان پێكەوە گرێ بدەین و تایبەتمەندی گوجاو مەرجی تایبەت بەسەر هەر ڕاوتەرێكدا بسەپێنین

خێرایی گواستنەوە لە ڕاوتەردا بەردەوام لە پیشكەوتندایە و لە زۆربەی جۆرەكانی ڕاوتەردا تەكنیكی وای فای بەردەستە ، لە ئێستادا چەندین كۆمپانیای بواری نێتۆركین بە بنیات نانی ڕاوتەرەوە لە لوتكەی گەشەكردندان و هەر یەكێك لەم كۆمپانیایانە خاوەنی پلان و شێوەی كاری جیاوازن لە بەرهەم هێنانی ڕاوتەردا بەڵام بنەڕەتی كارەكە هەر یەك شتە ئەو ئامێرەنای كە ئێستا زیاتر بەرچاو دەكەون لە ولاتی خۆماندا بریتین لە ئامێرەكانی (Cisco) و (TP-LINK) قسەكردن لەسەر هەر یەكێك لەم ئامێرانەو تایبەتمەندیەكانیشیان كاتێكی زۆر و ڕونكردنەوەیەكی زۆریشی دەوێت هەربۆیە لێرەدا تەنها وەك ناساندنێك ئەو ئامێرانەم خستە بەرباس و هیوام وایە جێگای خۆی بگرێت .

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( عمر , ) وه‌ نێرراوه‌
دەستت خۆش کاک (هۆشمه‌ند صاڵح) بە ڕاستی جوانت روون کردۆتەوە..
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس برای ئازیزم بەهیوای سود وەرگرتن .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.