لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری بیستەم ( تۆماربوون و چوونە ژورەوە )
فێرکاری بیستەم ( تۆماربوون و چوونە ژورەوە )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 11 / 09 / 2016 15:28
 

مۆدۆلی چوونە ژورەوە یەکێکە لە مۆدۆلە هەرە نایابەکان لەسکریپتی جووملەدا لە ڕێگای ئەم مۆدۆلەوە بەکارهێنەران دەتوانن چەند کارێکی گرنگ ئەنجام بدەن وەک چوونە ژورەوە یاخود دروستکردنی ئەکاونت ، سەرباری ئەوەی مۆدۆلەکە بەشێوەیەکی وا داڕێژراوە توانای کۆنترۆڵ کردنی هاتنە ژورەوەی بەکارهێنەرانی هەیە ، بەگشتی کاتێك سکریپتی جووملە دادەمەزرێنین ڕاستەوخۆ ئەم مۆدۆلەیە چالاکە و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت ، خۆ ئەگەر بەکارهێنەریش بیەوێت لە کاری بخات و دواتر لە دەرفەتێکی گونجاودا پاش ئەوەی ئاستەکانی دەسەڵاتی بەکارهێنەرانی دەست نیشانکرد چالاکی بکاتەوە ئەوا شتێکی هەر زۆر باشەو من ئەو کارە زۆر بەگرنگ دەزانم ، هەربۆیە ئەگەر مۆدۆلەکە لەکارخرابوو ئەوا دەکرێت بەچەند هەنگاوێکی ئاسان بەکاربخرێتەوە بەم شێوەیە ، خۆ ئەگەر لە کاردابێت ئەوا ئەم هەنگاوانە پێویست نیە

سەرەتا وەک هەموو جارەکانی تر بۆ ئەوەی بچینە بەڕێوەبەرایەتی جووملە لە ڕیگای ئەم لینکەوە دەست پێدەکەین :

 

http://localhost/l4kurd/administrator


ناوی بەکارهێنەر و پاسۆرد لێرەدا دەنووسین و کلیک لەسەر چوونە ژورەوە دەکەین

 

 

ئەمە کۆنترۆڵی سەرەکای ماڵپەڕەکەیە بۆ ئەوەی بتوانین مۆدۆلەکان ببینین و مۆدۆلەی مەبەست کە چوونە ژورەوەیە چالاک بکەین دەبێت لە تابی (درێژکراوەکان) دانەی (ڕێکخستنی یەکە سەربەخۆکان) چالاک بکەین وەک لەم وینەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

ڕوکارێکت بۆ دەکرێتەوە کە لیستەیەک لە مۆدۆلە چالاک کراوو ناچالاکەکانی تێدایە ، ئەگەر یەکەم جاربێت مۆدۆلەکان چالاک بکەیت ئەوا ژمارەیەکی کەم لە مۆدۆلەکان دەبینیت و ئەوانی تر دەبێت خودکاری زیاد بکرێت ، زیادکردنی مۆدۆلەکانیش کارێکی زۆر ئاسانە بەڵام ڕێکخستنەکەی لەسەر خۆت دەبێت ، من لێرەدا وای دادەنێم مۆدۆلەکە بوونی نیە و دەبێت لە سوێنە سەرەکیەکەیەوە بیهێنن ، ئەوا بۆ ئەم مەبەستە کلیک دەکەین لەسەر (نوێ) واتا مۆدۆلێکی نوێ وەک لە وینەکەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

ئەو روکارەی بۆت دەکرێتەوە لەم هەنگاوەدا هەموو مۆدۆلەکانی تێدایە کە لە سکریپتەکەدا بەردەستە لە راستیدا ژمارەیان زۆرە بەڵام مەرج نیە هەموویان چالاک بکەیت و دەبێت بە پێ ی پێویستی کاریان لەسەر بکرێت لەوانەشە یەک مۆدۆل چەند جارێک بەکاربهێنرێتەوە ، لێرەدا وێنەی بەشێک لە مۆدۆلەکانم گرتوە وەک لە وێنەکەشدا دیارە من مۆدۆلەی (چوونە ژورەوەم) دەستنیشان کردوە ئەو بازنە بچوکە دەست نیشان بکە و لەبەشی سەرەوەی ڕوکارەکەدا دوگمەیەک هەیە بەناوی (دواتر) یاخود (next) کەوا دەبێت کلیکی لەسەر بکرێت .

 

 

ئەم روکارە دەکرێتەوە سەرەتا دەبێت ناوێك دابنێنی بۆ مۆدۆلەکە کە لە لیستی مۆدۆلە چالاک کراوەکاندا بەو ناوەوە دەناسرێتەوە سەرباری ئەوەی ئەم ناوەش هەر ئەو نازناوە دەبێت کاتێك مۆدۆلەکە بەگەردەخرێت و مۆڵەتیت پیشاندان دەدەیت بە پیشاندانی سەردێڕ ، وە بەشی دووەم کە زۆر گرنکە لەم هەنگاوەدا دەست نیشانکردنی شوێنێکە بۆ دەرکەوتنی مۆدۆلەکە من لێرەدا وەک دیارە (right) واتا لای راستم هەڵبژاردوە ، دواتر کلیک دەکەین لەسەر (پاشەکەوت کردن) وەک لە وێنەکەدا ئاماژەم پێداوە .

 

ئەگەر ئێستا سەیری ڕوکاری یەکەمی ماڵپەڕەکە بکەین ئەوا دەبینین مۆدۆلەکە بە باشی دەرکەوتووە ، لێرەدا شتێك گرنگە ئەویش دەستنیشانکردنی ئەو لیستانەیە کە دەتوێت مۆدۆلەکەی تێدا دەربکەوێت من لێرەدا خۆکاریم هەڵبژرادوە کە لە هەموو لاپەڕەکاندا دەردەکەوێت سەرنج بدەن لای من ئاوا دەرکەوتووە ، ئەگەر پێشتر خاوەنی ئەکاونت بیت ئەوا تەنها بەنووسینی ناوو پاسۆرد دەتوانیت داخڵ ببیت ، بەڵام ئەگەر لە بارێکدا پاسۆردت بیرچوبێتەوە چی ؟ بۆ ئەم مەبەستە کلیک بکە لەسەر (ووشەی تێپەڕبوونت بیرکردووە ؟)

 

 

گەڕانەوەی پاسۆورد زۆر ئاسانە لە جووملەدا تەنها بەنووسینی ئیمێڵەکەت کە لەکاتی تۆماربووندا داغڵت کردوە کۆدێکت بۆ دەنێرێت لە هەنگاوێکدا داغڵی دەکەیت و دەتوانیت بە هەنگاوێكی تر پاسۆردێکی نوێ دروست بکەیتەوە بۆنمونە من لێرەدا ئیمێڵی بەکارهێنەرێك دەنووسم کە تۆمارم کردوە پیشتر و دواتر کلیک دەکەم لەسەر (ناردن)

 

 

ئەم هەنگاوەی دێتە ڕێمان هەتا دڵنیاببێتەوە کە ئەوە خاوەنی هەژمارە ڕاستەقینەکەیە داوای پاسۆورد دەکات ، لە خانەی یەکەمدا دەبێت ناوی بەکارهێنەرەکە بنووسین و لە خانەی دووەمیشدا ئەو کۆدەی بۆمان هاتوە لە ئیمێلەکەماندایە دەبێت لەوێدا داخڵی بکەین ، ئینجاڕێمان پێدەدات پاسۆردێکی نوێ دابنێین

 

 

سەبارەت بە لەبیرکردنی ناوەکەش هەمان شتەو هیچ جیاوازیەکی نیە بەڵام بۆ هەردوو بارەکە دەبێت ئەو ئیمێڵە بنوسرێت کە لە کاتی تۆمارکردنی ئەکاونتەکەدا دروستکراوە هەتا بتوانیت کۆدی دڵنیاییەکە بەدەست بهێنیتەوە .

 

 

چۆنیەتی دروستکردنی ئەکاونتیش لە ڕوکاری ماڵپەڕەکەوە تەنها بە کلیک کردنە لەسەر (دروستکردنی هەژمار) کە دەتوانین ئەم فۆڕمە ببینین کە بۆ دروستکردنی ئەکاونت بەکاردێت .

 

 

سەرنج بدە لێرەدا من فۆڕمەکەم پڕکردوەتەوە و دواتر کلیک دەکەم لەسەر (خۆتۆمارکردن) ئاگاداربە دەبێت هەموو خانەکان پڕبکەیتەوە وەک لە تێبینیەکەدا ئاماژەی پێداوە .

 

 

پاش ئەوەی خۆم تۆمارکرد ئەوا سکریپتی جووملە خۆکاری ئەو ئەکاونتانە دادەخات و چالاک نیە هەتا بەرێوەبەرێك (Super Administrator) یان کەسێک کە پلەیەک لەجوار ترە (Administrator) لیستی ئەندامە تۆماربووەکان دەکاتەوەو چالاکی دەکات ، لێرەدا بە سیفەتی بەرێوەبەری گشتی (Super Administrator) لە کۆنترۆڵ پاناڵی جووملەدام و پێکهاتەی (ڕێکخستنی بەکارهێنەران)م کردوەتەوە وەک دیارە ئەندامێك خۆی تۆمارکردوە بەڵام چالاک نیە ئەو ئەندامەش من بووم کە کەمێك پێش ئێستا فۆڕمەکەم بۆ نارد ، وەک لە وێنەکەدا دیارە بە تەنها کلیک کردنێک لەسەر ئەو شوێنەی ئاماژەم پیداوە ئەندامە تازە تۆماربوەکە چالاک دەبێت  (نیشانە سورەکە دەگۆڕێت بۆ سەوز)

 

 

وەک لە بەرچاوە لێرەدا ئەندامە تۆماربوەکە چالاک کراوە کە بە (تۆماربوو) ئەژمار دەکرێت ، ئەمەش بارە ئاساییەکەیە ئەگەر گۆڕانکاری نەکرابێت لە لایەن بەرێوەبەرە گشتیەکەوە لە پێشدا ، لێرەدا زۆر گرنگە ئەوە بزانین کە هەر بەکارهێنەرێك تۆماردەبێت دەتوانین ئاستی دەسەڵاتی بە ئارەزوی خۆمان بۆ بەرز بکەینەوە ، بۆ ئەم مەبەستە چوار گۆشە بچوکەکەی تەنیشتی ناوی بەکارهێنەرەکان دەست نیشان دەکەین و کلیک دەکەین لەسەر دوگمەی (دەستکاری)

 

سەرنج بدە لەم بەشەی ڕوکارەکە کە بۆت دەکرێتەوە کە دەتوانیت ئاستی دەسەڵاتی دەرەکی وەک لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم بە ئاستەکانی داوە پێ بدەیت ، وە یاخوود ئاستی دەسەڵاتی ناوەکی وەک لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە بۆ دیاری بکەیت ، هەر وەها ئەو دوو تایبەتمەندیە کە بەڕەنگە زەردەکە دەست نیشانم کردوە گرنگە لێرەدا بۆی چالاک بکەیت یاخود لێ ی بسێنیتەوە ، خۆی لە باری ئاساییدا ئەو دەسەڵاتانەی نیە .

 

 

وە بۆچوونە ناو ماڵپەڕەکە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا لە ڕێگای ماڵپەڕەکەوەیە بەم جۆرە :

سەرەتا دەبێت چوونە ژورەوەی ئەندامان چالاک کرابێت لە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکەوە ، کەوایە سەرنج بدە کاتیك لە ماڵپەڕەکەدا چوونە ژورەوەو ئەندامێتی چالاک کرابێت ئەم بەشەمان بەرچاو دەکەوێت جا بە نووسینی ناوو پاسۆرد ڕاستەوخۆ داغڵی ماڵپەڕەکە دەبیت بەمەرجێك پێشتر تۆمارکرابیت و ڕەزامەندیش لەسەر کارەکە کرابێت .

 

 

بۆ کەسی تۆمار بوو کاتیك دەچێتە ژورەوە هیچ لەمەسەلەکە ناگۆرێت تەنها ئەوەیە کە هەندێك بابەت یاخود ئەو شتەی کەلەبەرچاو ناتۆماربوەکاندا شاراوەتەوە پیشان دەدرێت کە لەوانەیە سلاید شۆبێت یاخود چەندین بابەت یان هەرشتێکی تر ، بەڵام کە بە سیفەتی نووسەر دەچیتە ژورەوە ئەوا شتەکە کەمێک دەگۆڕیت ، ئێستا باتاقی بکەینەوە

سەرنج بدە لێرەدا نووسەر هاتوەتە ژورەوە کاتێك سەیری لیستی بابەتە بڵاوکراوەکان دەکات ئایکۆنێك زیاد بووە کە بۆ زیادکردنی بابەت بەکاردیت لەو بەشە یان ئەو هاوپۆلەدا کە بابەتە لیست کراوەکانی لێوە بڵاوکراوەتەوە  ،

 

 

ئەگەر بە سیفەتی دەستکاریکەریش بچینە ژورەوە ئەوا هەمان شتی نووسەر و ئایکۆنێکی بچوکیش لە تەنیشت بابەتەکانەوە دروست دەبێت کە هێمایە بۆ ئەوەی دەتوانیت دەستکاری بابەتەکانیش بکەیت سەرنج بدە لێرەدا وەک دەستکاریکەر لە ژورەوەم ، کلیک دەکەم لەو ئایکۆنەی خوارەوە هەتا بابەتیك زیاد بکەم ، هەمان کار لە دەسەڵاتی نووسەریشدا هەیە

 

 

 

سەرنج بدە لێرەدا ئەم ڕوکارەمان بۆ دەکرێتەوە کە من کردوومە بە دوو بەش بەشی یەکەم ئاماژە بەوە دەدات کە تۆ یان نووسەریت یان دەستکاری کەریت و دەتوانیت بابەت بنووسیت وەك لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەی پیداوە ، لە خاڵی دووەمدا داوا دەکات ناونیشان بۆ ئەو بابەتە دابنێیت کە دەتەوێت بینووسیت و لە خاڵی سییەم دا ئاماژە بەو تایبەتمەندیانە کراوە کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت وەک درێژەی بابەت و وێنە و ناوەڕۆکی بابەتەکەی پی دەوڵەمەند بکەیت .

 

 

 

بەشی دووەم لە بابەتەکە کە وێنەکە بەم جۆرەیە کە داوای شوێنی بڵاوکردنەوەی بابەتەکە دەکات وەک بەش و هاوپۆل و ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەو کلیلە ووشە ، بە کورتی هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە کەلە کۆنترۆڵی پانێڵی سەرەکیدا هەیە و دابین کراوە بۆ کاتی بابەت نووسین .

 

 

 

لێرەدا هەوڵم داوە بە هەموو ئەکاونتەکان بچمە ماڵپەڕەکەوە و ماڵپەڕەکەش بە پێ ی ئاستی بەکارهێنەرەکە تایبەتمەندی پیشانی بەکارهێنەرەکە دەدات و بەخێرهاتنت بە پێ ی ناوەکەی خۆت ، واتا هەموو ئاستەکان دەتوانن لێرەوە بێ جیاوازی داغڵی ماڵپەڕەکە ببن و هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوانیاندا بۆ داغڵ بوون تەنها لە بارێکدا نەبێت کە یەکێکیان ئاستی دەسەڵاتیان زیاتر بێت و بتوانێت گۆرانکاری بکات کە لەسەروو نووسەرەوە ئەو کارەی پی دەکرێت .

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.