لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » ئامراز » نوێترین دەرچوو لە بەرنامەی (Ad Muncher) بۆ فلتەرکردن
نوێترین دەرچوو لە بەرنامەی (Ad Muncher) بۆ فلتەرکردن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 05 / 11 / 2014 23:20
 

بەرنامەی ڕێگرتن لە ڕیكلام و فایلە زیان بەخشەكانی پۆپ ئەپی ناو پراوسەرەكان زۆرن بەڵام هەتا ئێستا بەرنامەیەك هاوشێوەی ئەد مونچەرە بەرهەم نەهێنراوە كە بەڕاستی پێداویستیەكەی بێمەرجی هەموو بەكارهێنەرێكی ئینتەرنێتە ، ئەم بەرنامەیە پوختەی كارەكەی ڕێگرتنە لە كردنەوەی ریكلامە ناپێویستەكان و ناچالاككردنی هەر بۆكس و بەشە پراوسەرێك كە خۆكارانە بەمەبەستێكی بازرگانی پیشانی بەكارهێنەر دەدرێت و دەبێتە هۆی بێزاركردنی ، ئەم كارەش بێ ئەوەی تۆ هیچ ئامادەكاریەك بكەیت تەنها بە دابەزاندنی بەرنامەكە تەواوی كارەكانی خۆی ڕایدەپەرێنێت و بەهۆی نوێكاریەكانیشەوە بەردەوام لینكی ریكلامەكان زیاددەكرێت و تەنانەت بەكارهێنەر دەتوانێت خۆشی لینكی نوێ زیاد بكات و ڕیگری بكات لە پەیامە جۆر بەجۆرەكانی ریكلامە ناچاریەكان

ئەم بەرنامەیە خێرایی تەواو دەگێڕیتەوە بۆ پراوسەرەكە و لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕوی پارێزگاریشەوە دەورێكی گرنگ دەبینێت چونكە ڕێ لەو فایلە زیان بەخشانە دەگرێت كە خۆكارانە دەكرێتەوەو دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سیستەمەكە ، ئەم بەرنامەیە بە پارەیەو بە پلانی جۆر بەجۆر لە كاردایە بەڵام پاش ئەوەی بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر گەشەی كردوە لە ئێستادا بەرهەم هێنەرانی ئەم سۆفتوێرە پلانی فرۆشتیان گۆڕیوەو كردویانە بە بەڵاش هەتا دەرچووی نوێ كە بە (5 Ad Muncher ) ناونراوە ، هەموو بەكارهێنەرێك دەتوانێت بەكاری بهێنیت و بەوپەڕی تواناشەوە لەكاردایە ، تەنانەت بەتەواوی پاڵپشتی دەكرێت لەنوێكاریەكاندا و دەتوانیت بەردەوام نوێ ی بكەیتەوە

لێرەوە لە ماڵپەڕی سەرەكی دەتوانێت نوێترین دەرچوو لەم بەرنامەیە دابگریت

https://www.admuncher.com/download

یان

لێرەوە ڕاستەوخۆ نوێترین دەرچوو لەم بەرنامەیە دابگرە

ئەگەر لە سیرڤەری ماڵپەڕەكەوە دایبگریت و زیپەكە بكەیتەوە ئەوا بەم جۆرە دەیبینیت و دەبڵ كلیك لەسەر بەرنامەكە بكە بۆ دامەزراندنی

 

 

ئەم قۆناغە كە یەكەم هەنگاوی دامەزراندنی بەرنامەكەیە دەتیوانیت شوێنێك هەڵبژێریت لە ڕێگای (Browse) بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە ، وەبەلام ئەگەر پێت باش بێت هەروابێت ئەوا تەنها (Next) بكە

 

 

لەم هەنگاوەدا ئەو پلانە ڕونكراوەتەوە كەمەرجی بەكارهێنانی بەرنامەكەی تێدایە بۆ بەكارهێنان و لێرەدا بەتەواوی ڕونكراوەتەوە هۆكاری چیە كە بەرنامەكە بەو پلانە بەكاردەهینرێت  ، (I Agree) كلیك بكە بۆ ڕازیبوون و بەردەوام بوون

 

 

لەم هەنگاوەشدا وەك دیارە سێ هەڵبژرادن دراوەتە بەكارهێنەر كەبەم شێوەیە دەتوانیت دەستنیشانی بكەیت یان نا ، یەكەم بۆئەوەیە كە هەر یوزەرێك هەبێت لەسەر سیستەمەكە ئەم بەرنامەی لا چالاك ببێت و بتوانیت بەكاری بهێنیت ، دووەم بۆئەوەیە لەكاتی داگیرسانی كۆمپیوتەرەكەدا ڕاستەوخۆ بكەوێتەكار ، سێیەم بۆئەوەیە فۆڵدەرێك بۆ بەرنامەكە دروست بكات لە (start menu) بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بەئاسانی دەستی پێ ی بگات ، دوای ئەوەی بە وستی خۆت ئەو هەڵبژرادنانەت دیاری كرد ئێستا (Next) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

لەم هەنگاوەشدا هاوشێوەی پێشوو سێ هەڵبژاردن بەردەستە لە ڕاستیدا بەسێ پلان دەتوانرێت ئەم بەرنامەیە بەگەربخرێت ، یەكەم ئەگەر دەست نیشان بكەین ئەوا هەر گۆڕانكاریەك بكەین لە پلانی كاری بەرنامەكەدا ئەوا بەسەر هەموو یوزەرەكانی تری بەرنامەكەدا جێبەجێ دەبێت ، دووەم بۆ ئەوەیە هەر یوزەرێك تایبەت بەخۆی بتوانێت تایبەتمەندی و گۆڕانكاری و پلانی بەرنامەكە رێك بخات ،و سێیەم لە هەردوو پلانەكەی پێشوو جیاوازترە كە دەتوانرێت تێیدا پلانێك دەست نیشانبكرێت بۆ ئیشكردن و دواتر هەر یوزەرێك بەسەربەخۆ دەتوانیت هەڵیبژێرێت یان نا ، پاش دەست نیشانكردنی یەكێك لە پلانەكان (Install) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

پاش كەمێك بەرنامەكە دادەمەزرێت و لەنزیك كاتژمێریت كۆمپیوتەرەكەوە ئەم ئایكۆنە دەبینیت كە ڕەنگەكەی سپیە بەو پەڕی تواناوە كارایەو دەتوانیت بە كلیك كردن لەسەری گۆرانكاری لە تایبەت مەندیەكانیدا بكەیت

 

 

كاتێك كلیكمان لەسەر كرد بەم شێوە دەبینین پێك دێت لە حەوت تاب :

تابی یەكەم كە بە (Logs) ناونراوە تێیدا ئەو لینكانە دەردەكەون كە بەرنامەكە لەكاری خستون و نەیهێشتوە بكرێتەوە

 

 

تابی دووم (MyFilters) : لەم تابەدا دەتوانین هەرلینكێكمان بوێت پاڵاوتنی بۆ بكەین بەواتایەكی تر ئەگەر ئەو لینكە دڵنیابوویت ریكلامێكی بازرگانی بێزاركەرە یان زیان بەخشە ئەوا دەتوانیت بەكلیك كردن لەسەر (New) زیادی بكەیت و پلانێك دەست نیشان بكەیت بۆ چۆنیەتی فلتەركردنەكەی

 

 

تابی سێیەم (Default filters)  : لیستی ئەو سایت و لینكانەت پیشان دەدات كە لەبەرنامەكەدا تۆماركراوەو بە تەواوی دەستی بەسەرداگیراوە لە لایەن بەرنامەكەوە كە چیتر بەكارهێنەر پێیان بێزار نابێت و بەیەكجاری لەبەرچاوی بەكارهێنەر ونكراون

 

 

چوارەم تاب (Tools) : كاتێك ئەم تابە چالاك دەكەین لە دووبەشی تر پێك دێت كە بە دووتاب جیاكراوەتەوە یەكەم بەش دەتوانیت كلیك لەسەر (New) بكەیت و نوسینێك دابنێیت كە دواتر لەكاتی ڕاگرتنی هەر ریكلامێكدا ئەو نوسینەلە جێگاكەی دابنرێت ئەمەش تەنها بۆ بەرجاوڕونی بەكارهێنەرە ئەگەرنا هیچ لە بابەتی كاری بەرنامەكە ناگۆڕێت

 

 

پێنجەم تاب (Option) : ئەم تابە لە هەشت تابی تر پێك دێت كە زۆربەیان بەرپرسن لە شێوازی كاری بەرنامەكە بۆ نمونە یەكەم تاب كە ناونراوە (Filtering) بۆئەوەیە بەتەواوی ئەو شتانە دەست نیشانبكەیت كە دەتەوێت لەبەرچاوت ونبن و لەپراوسەرەكەدا بەرچاوت نەكەوێت لە ڕاستیدا دەست نیشانكردنی هەموو هەڵبژرادنەكان بەتەواوی پلانی كاری بەرنامەكە دەگۆرێت و لەوانەیە هەندێكی پێویست نەكات دەست نیشانبكرێت .

 

 

دووەم تابیش (Popups) بۆ هەڵبژرادنەكانی پۆپ ئەپ ئەو بۆكسانە دەگرێتەوە كەخۆكارانە دەكرێتەوەو بەكارهێنەر بێزار دەكات .

 

 

سێیەم تابیش (Updates) بابەتەكانی نوێكردنەوەی بەرنامەكەیە كە خۆی لە چوار (Checkbox) دەبینێتەوە یەكەم دانە ئەگەر دەست نیشانبكەین ئەوا هەفتانە بەرنامەكە خۆكارانە بۆ نوێكاری دەرچووی بەرنامەكە دەگەڕێت و ئەگەر هەر نوێكاریەك هەبێت تۆی بەكارهێنەر ئاگاداردەكاتەوە لەدەرچووی نوێ ، دووەم ئەگەر دەست نیشانبكرێت ئەوا ئەو سایتانەی كە تازە فلتەركراون لەلایەن بەرهەم هێنەرانەوە زیاد دەكرێت بۆ لیستەكە تا بەرنامەكە چیتر ئەوانەش بخاتە لیستی تایبەتەوە و لە چاوی بەكارهێنەری دوربخاتەوە ، دوای ئەوەی هەر گۆڕانکاریەک بکەیت لەم ڕوکارەی بەرنامەکە دەبێت کلیک لەسەر (Apply) بۆ جێبەجێکردن و کۆتایی هێنان بە پرۆسەکە

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.