لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » داگرتن » ئینته‌رنێت داونلۆد مانجه‌ر نوێکراوەتەوە لە ( 2- 7- 2015 )
ئینته‌رنێت داونلۆد مانجه‌ر نوێکراوەتەوە لە ( 2- 7- 2015 )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 17 / 10 / 2012 03:00
 

وه‌ك ده‌زانن به‌نامه‌ی ناوداری بواری داونلۆدكردن ‌Internet Download Manager یه‌كێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوه‌كانی بواری داگرتنی داتاكان كه‌ له‌ ڕاستیدا هیچ به‌نامه‌یه‌ك نیه‌ تائێستا به‌و ڕاده‌یه‌ سه‌ركه‌وتو بێت لەو بوارەدا ، بێگومان بەرنامەكە بە پارەیەو دەرچوێكیش لەم بەرنامەیە بێ بەرانبەرە بەلام لێرەدا من باسی ئەو دەرچوە دەكەم كە بە پارەیەو هۆكارێكم بۆ داناون هەتا بتوانن فول ڤێرژنیشی بكەن هەموو كاتێك ئەم بەرنامەیە لە ژێر چاودێری ورددایەو بەردەوام بەكارهێنەر توشی سەرئێشە دەبن لە چالاككردنیدا ، سەرباری ئەوەی ئەم بەرنامەیە بەردەوام داوای نوێكاری دەكات و ماڵپەڕی پشتیوانی هەمیشە نوێكاری دەستەبەر دەكات ، لە راستیدا هۆكارێكی دروست نیە تا ئێستا ئەم كێشانە چارەسەر بكات بەڵام لێرەدا هەوڵ دەدەم بە ئاسانترین شێوە ئەم بەرنامە كراك بكەین و بێ ترس بەكاری بهێنین ، به‌م دواییانه‌ كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دوا ڤێرژنی ئه‌م به‌رنامه‌ی بڵاو كردوه‌وه‌ بێگومان له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی هه‌ر ڤێرژنێكدا كۆمپانیایی به‌رهه‌م هێنه‌ر چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی زیاد ده‌كات بۆ به‌رنامه‌كه‌ ، له‌ ئێستادا ئه‌ونده‌ی من ئاگادار بم ئێسا تا فایله‌كات كه‌ جاران ده‌توانرا تا "16" به‌ش بكرێت ئێستا ئه‌و توانایه‌ زیادكراوه‌ بو "64" به‌ش هه‌روه‌ها چه‌ندین زمانی نوێش بۆ به‌كارهێنانی زیاد كراوه .

نوێترین ڤێرژن لێره‌وه‌ دابگره‌ له‌گه‌ڵ كراكه‌كه‌یدا | قەبارەکەی حەوت مێگاو نیوە

 

كاتێك له‌ زیپه‌كه‌ی ده‌ریده‌هێنیت فۆڵده‌ره‌كه‌ پێك دێت لەفایلكی بەرنامەكە بەناوی (Setup) فۆڵدەرێك بەناوی (Crack) ، سەرەتا دەبڵ كلیك لەسەر فۆڵدەری بەرنامەکە بکە کە بە ژمارە یەك ئاماژەم پێداوە ژمارە دووش واز لێ بێنە بۆ پاش دامەزراندنی بەرنامەکە

 

 

ئەمە ناو فۆڵدەری بەرنامەکە دەبڵ کلیك بکە بۆ دامەزراندن

 

 

لێرەدا ته‌نها (Next ) ده‌كه‌ین و چەند هەنگاوێکە هەر دووبارە دەبێتە بەردەوام بە لە نێکست کردن

 

 

ئەمە کۆتا قۆناغە و بەرنامەکە دامەزرێنرا بەسەرکەوتووی کلێک لەسەر (Finish) بکە

 

 

هەندێك ئەگەر چەند پراوسەرێکمان هەبێت ئەوا بۆ ئەوەی بە تەواوی بگونجێت لەگەڵیدا چەند ئاگادارکردنەوەیەک پیشان دەدات وەک ئەم نمونەیە کیشەی نیەو تەنها (OK) بکە

 

 

 

لێرەشدا وەك ئاگاداركردنەوەیەك ڕێنمایت دەكات ئەگەر نەتوانرا خۆكارانە ڕێك بكەوێت لەگەڵ پراوسەری كرۆمدا ئەوا بەم چەند هەنگاوە ئیشەكە جێ بەجێ بكە

 

 

سەرنج بدە ئەم ئاگاداركردنەوەیان هی ئەوەیە كە بەرنامەكە چالاك نەكراوەو دەبێت چالاك بكرێت (Ok) بكە

 

 

پاس ئەوەی (Ok) كرد ئەم چوارخانەیە دەردەكەوێت كە بۆ تۆماركردن دەبێت زانیاری داخڵ بكەین لە ڕاستیدا ئەگەر ناو و زانیاری دروستت لابێت ئەوا بەئاسانی دەتوانرێت تۆماربكرێت ، بەڵام ئەم زانیاریانە بە پارەن و لای هەموو كەس نیە ئەگەر ئەم زانیاریانەش لە شوێنێك هەبێت واتای وایە كەسێك زانیاریەكانی كڕیوە بەلام دزراوەو بڵاوكراوەتەوە لە ئینتەرنێتدا ، (Cancel) بكە

 

 

چالاککردنی بەرنامەکە :

سەرەتا دەبێت لە بەرنامە دەربچیت ئەگەر بەرنامەکە لای کاتژمێرەکەوە دەرکەوت ئەوا دەبێت ئەم دووخاڵە جێ بەجێ بکەیت خاڵی یەکەم کلیکی راس لەسەر ئایکۆنی بەرنامەکە دەکەین و خاڵی دووەم کلیک لەسەر (Exit) بۆ دەرجووون لە بەرنامەکە

 

 

بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوی چالاك بكه‌ین ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرینه‌ به‌ر ، سەرنج بدە لەسەر دیسکتۆپ ئایکۆنی بەرنامەی (Internet Download Manager) بوونی هەیە ئەگەر نەشبوو ئەوا دەتوانیت لە پرۆگرام فایل بیدۆزیتەوە کارێکی گران نیە ، ئەگەر لەسەر دیسکتۆپ بەرنامەکە ئایکۆنەکەی هەبوو ئەوا ئەم دووخاڵە جێ بەجێ بکە ، لە خاڵی یەکەمدا کلیکی ڕاست لەسەر ئایکۆنی بەرنامەکە دەکەین و دووەم هەڵبژاردن واتا (Open file location) دەست نیشان دەکەین .

 

 

دواتر فۆڵدەری بەرنامەکەمان بۆ دەکرێتەوە بەم جۆرە، دواترە ئەو فۆڵدەرەی کە لە وینەی سەرەتادا بە (Crack) دەرکەوتوە بیکەوە سێ فایلی تێدایە بیگوازەرەوە بۆ فۆڵدەری سەرەکی بەرنامەکە بەم جۆرە وەك لە وێنەکەدا ئاماژەم پێداوە .

 

 

 

لێرەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو فایلانە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو فۆڵدەرە لەوانەیە هاوشێوەی هەبێت ، هەربۆیە دەبێت ئەو بەشە کلیك بکەیت کە ئاماژەم پێداوە بۆ ئەوەی شوێنی فایلە کۆنەکان بگرێتەوە زۆر گرنگە ئەم کارە بکەیت بە ڕاستی و دروستی

 

 

لەوانەیە ئەم بۆکسە ببینیت ئەو نیشانەیە دیاری بکە کە بە لاکێشە سورەکە ئاماژەم پێداوەو دواتریش کلیک لەسەر (Continue) بکە

 

 

کارەکە بەم جۆرە دەردەچێت بەپێ ی سیستەمەکەت دەبێت یەکێک لەم دوو فایلە بکەیتەوە ، ئەگەر نەشزانیت چ جۆرێکە سیستەمەکە ئەوا کێشە نیە هەردوکیان تاقی بکەنەوە ، من لێرەدا دووەم دانەیان چالاک دەکەم بۆ ئەم مەبەستە دەبڵ کلیکی لەسەر دەکەم .

 

 

بەم شێوەیە داوای ڕەزامەندی دەکات بۆ جێگیرکردن بۆیە کلیك لەسەر (Yes) بکە

 

 

ئێستاکارەکە کۆتایی هات (OK) بکە

 

 

ئێستا بەرنامەکە چالاک کراوەو دەتوانیت لە هەمان فۆڵدەردا کلیک بکەیت لەسەر (IDMan) یاخود ریستارتێک بکە بۆ زیاتر دڵنیابوون لە چالاکی بەرنامەکە ، لێرەشدا سه‌رنج بده‌ن ئه‌مه‌ نوێترین ڤێرژنی تۆماركراوی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كاتێك بەرنامەکە دەکەمەوە و كلیك لەسەر (‌Help) دەكەیت و (about IDM) هەڵدەبژێریت

 

 

دوو فرمانی گرنگ لێره‌دا باس ده‌كه‌م له‌ به‌رنامه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئه‌م دوو كرداره‌ ئه‌نجام بدات :

زیادكردنی یه‌كه‌ی داگرتن یاخود دابه‌شكردنی فایل :

به‌ڕێزان وه‌ك ده‌زانن له‌ كوردستاندا هێڵی ئینته‌رنێت چه‌ند خاوه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ زۆرجار بۆ داونلۆدكردنی فایلێك ده‌كه‌وینه‌ دودڵیه‌وه‌ تاكۆتایی داونلۆدكردنه‌كه‌ دڵنیانین له‌ داونلۆدبونی بۆیه‌ ئه‌م رێگه‌یه‌م پێباشه‌ كه‌ تاقی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بێ گومان بن له‌ داونلۆدبونی داتاكان . وه‌ك ده‌زانینinternet download manager كار له‌سه‌ر داگرتن ده‌كات ئه‌وپه‌ڕی تا( 7 ) یه‌كه‌ی داگرتن وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره‌ . واته‌ له‌ حه‌وت سیڤه‌ره‌وه‌ ده‌توانێت داتاكان دابگرێت

 

به‌ڵام تائێستا پرسیارت كردوه‌ بۆچی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌وه‌ زیاتر ناتوانێت یه‌كه‌ی داونلۆدكردن زیادبكات كه‌ خۆی پانزه‌دانه‌یه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نهێنیه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئێستا فه‌رموو با بیكه‌ین به‌ (15) یه‌كه‌ی داگرتن ، بێگومان تۆ به‌رنامه‌كه‌ت لایه‌ و له‌ نزیك كاتژمێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ئایكۆنی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌كه‌و دیاره‌ یه‌ك كلیكی له‌سه‌ر بكه‌ بۆئه‌وه‌ی بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ت پاش كردنه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ كلیك له‌سه‌ر (Options)

 

ئه‌م ڕوكاره‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كلیك له‌سه‌ر (Connection)  ئه‌و گۆرانكاریانه‌ به‌وردی جێبه‌جێ بكه‌ ، من هێڵی ئینته‌رنێتی سێڵ نێتم هه‌یه‌ و خێرایه‌كه‌ی 256 كب له‌ چركه‌یه‌كدا بۆیه‌ به‌و شێوه‌ هه‌ڵم بژاردوه‌ ئه‌گه‌ر تۆش هێڵه‌كه‌ت ئه‌و خێراییه‌ی هه‌یه‌ ئه‌وا هه‌روه‌ك من دیاری بكه‌ وه ‌ئه‌گه‌ر‌نا ده‌توانیت به‌پێ ی خێرایی هێڵه‌كه‌ت ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ دیاری بكه‌یت پاشان (Ok) بكه‌

 

زۆرباشه‌ ئێستا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ریستارت بكه‌ره‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌كرد ئه‌وا به‌رنامه‌كه‌ دابخه‌و دوباره‌ كاری پێبكه‌ره‌وه‌ . ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوبوه‌ ئه‌وا هه‌مان لینك ده‌كه‌ینه‌وه‌ یاخود هه‌ر فایلێك كه‌ بته‌وێت دایبگریت ده‌بینین به‌م شێوه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ داونلۆدكردن و هه‌ر پانزه‌ سیفه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌كار . ئه‌م ڕێگایه‌ زۆر به‌باشی زامنی داگرتنی فایله‌كانمان ده‌كات

 

داگرتنی هه‌موو جۆره‌كانی فایل:

زۆرجار كه‌له‌ ناوسایته‌كانی ئینته‌رنێتدا ده‌گه‌ڕێین چه‌ندین فایل داونلۆد ده‌كه‌ین به‌ هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌مان به‌رنامه‌ی (Internet Download Manager) به‌كارده‌هێنین بۆ داونلۆد كردن ، هه‌ندێ جار ده‌بینین كاتێك بمانه‌وه‌ێت فایلێك داونلۆد بكه‌ین ئه‌وا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ناكه‌وێته‌ كار به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ هۆكاره‌كانی داونلۆد بونی پراوسه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ داونلۆدی ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌

له‌ وانه‌یه‌ ئه‌و پرسیاره‌تان لا دروست بوبێت ئایا بۆچی به‌ به‌رنامه‌ی (Internet Download Manager) داونلۆد نه‌بوو . ئه‌وا منیش لێره‌ دا بۆتان ڕونده‌كه‌مه‌وه‌ هۆكاری داونلۆد نه‌بونی به‌م به‌رنامه‌یه‌ . بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ویستبیتت به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایل جۆری (SiS) دابگریت ئه‌وا به‌م شێوه‌ سه‌ره‌وه‌ داونلۆد ده‌بوو . بۆچی ؟

چونكه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ی داونلۆدكردنه‌ پشتگیری ئه‌م جۆره‌ فایله ‌ناكات بۆ داونلۆدكردن به‌ڵام ئێستا ئه‌م ڕێگه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌م ، بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ین پشتگیری ته‌واوی جۆره‌كانی فایل بكات  ، سه‌رتا به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان كلیك له‌سه‌ر (File types) ده‌كه‌ین

 

لێره‌دا ده‌بینین ته‌واوی جۆركانی فایلمان پیشان ده‌دات كه‌ به‌رنامه‌كه‌ پشتگیری داونلۆدكردنی ده‌كات تۆش به‌ئاره‌زوی خۆت ده‌توانیت كه‌م و زیادیان بكه‌یت بۆ نمونه‌ من ده‌مه‌وێت فایلی جۆری (SiS) م بۆداونلۆد بكات وه‌ك ده‌بینن به‌رنامه‌كه‌ پشتگیری ئه‌م جۆره‌ناكات یان به‌مانایه‌كی تر ئه‌م ناوه‌ی تێدا نیه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان زیادی بكه‌ین . له‌دوای ئه‌و جۆرانه‌وه ‌ڕاسته‌وخۆ به‌ پیتی گه‌وره‌ بنوسه‌ (SiS) پاش زیادكردنی  (ok) بكه‌

 

 

ئێستا هه‌مان لینكی پێشوو بكه‌ره‌وه‌ و كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ ده‌بینیت به‌م شێوه‌ كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوبوه‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌مه‌ودوا ده‌توانیت ئه‌م جۆره‌ فایله‌ داونلۆدبكات

 

وه ‌بێگومان چه‌ندین جۆری تریش هه‌ن كه‌ پێویستن و به‌رنامه‌كه‌ پشتگیریان ناكات وه‌ك جۆره‌كانی

PSD / 3GP / FLV / ASC / ASP / ……………..) )

كه‌زۆر گرنگه‌ هه‌موو كه‌سێكتان زیادی بكه‌ن به‌ڵام ئاگاداری بۆشایی نێوانیان به‌ ته‌نها یه‌ك بۆشای ده‌بێت هه‌بێت له‌ نێوان دوو جۆری جیاوازدا

بۆچوونه‌كان (11)add
...
لە لایەن ( usama , ) وه‌ نێرراوه‌
tkaya babat dwbara bkanawa

...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ نوێکراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ (19/3/2013)
...
لە لایەن ( usama , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ست خۆش
...
لە لایەن ( razwan , ) وه‌ نێرراوه‌
سلام علیكم ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت زمانی كوردی بۆ به‌رنامه‌ی ئینترنێت داونلۆد منجر تان بۆ داده‌نێم
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
علیك سلام وەڵا براکەم مەمنونیش دەبیین ، لیرەشەوە زیادی دەکەم تەنها لینکی داونلۆدەکەیم بۆ بنێرە . سوپاست دەکەم
...
لە لایەن ( karzan , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌سته‌کانت خۆش هاوڕێ
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
سەرچاوم براکەم بە هیوای سود وەرگرتن .
...
لە لایەن ( عبدالله , ) وه‌ نێرراوه‌
براكانم زمانی كوردیشی هه‌یه‌ ئایا بۆتانی دابنێم؟؟؟؟؟
...
لە لایەن ( بەڕێوەبەرایەتی , ) وه‌ نێرراوه‌
بینێرە کاکە برام .
...
لە لایەن ( ئاکۆ خەطاط , ) وه‌ نێرراوه‌
دەستت خۆش بێت بەڵام باشترین براوسەر کە کاری داونلۆدیش بکات بۆ ھەموو فایلێک
براوسەری (baidu browser)
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس کاك ئاکۆ گیان ، دەستت خۆش بێت بۆ زانیاریەکەشت سوپاس .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.