لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » داگرتن » چۆنیەتی دۆزینەوەی فایلی تۆرێنت و داونلۆدكردنی بەهۆی یو تۆرێنتەوە
چۆنیەتی دۆزینەوەی فایلی تۆرێنت و داونلۆدكردنی بەهۆی یو تۆرێنتەوە
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 30 / 11 / 2014 13:48
 

وەك لە فێركاری پێشودا باسم كرد ئەگەر بمانەوێت فایلێك داونلۆد بكەین لە ڕێگای تۆرێنتەوە ئەوا دەبێت ئەو فایلە لە سیڤەرەكانی تۆرێنتدا بوونی هەبێت ، ئەگەر بوونی نەبوو ئەوا ناتوانین لە رێگای بەرنامەكانی بواری تۆرێنتەوە دایبگرین ، لە ڕاستیدا ئەو بەرهەمانەی بە تۆرێنت دادەگیرێن بە گشتی قەبارە گەورەن و پێویستی بەكاتی زۆرە هەربۆیە ئەگەر فایلێك قەبارەی گەورە نەبێت واباشترە پەنا نەبرێتە بەر ئەم تەكنیكە ، من لێرەدا ناتوانم بڵێم بە هەمیشەی بەرنامەی تۆرێنت بەكاربهێنن بەڵام بۆ ئەوكەسانەی كە فایلێك دادەگرن لە گێگایەك زیاترە بەشترین ڕێگا بۆ داگرتنی تۆرێنتە چونكە دڵنیایی تەواوی تێدا و بێگومان دەگاتە ئەنجام

لەم فێركاریەدا فێر دەبین كە فلیمێك داونلۆد بكەین لە ڕاستیدا ئەو فلیمانەی كە ئێستا لە سینەماكانی وڵاتانی ئەوروپی دا كاردەكات بێ گرفت لە وڵاتی خۆمانەوە دەتوانین دایبگرین بە كوالیتی جۆراو جۆر و بێ بەش نابین لە سەیركردنیان من ئەمڕۆ فلیمێك داونلۆد دەكەم كە لوتكەی بۆكس ئۆفیسی گرتوەو لەم هەفتەدا زۆرترین داهاتی كۆ كردوەتەوە فلیمەكە بەناوی (big hero 6) كەوایە ئەو ناوە دەنووم لە گۆگڵدا لە پاش ناوەكەشیەوە دەنووسم (torrent) بۆ ئەوەی فایلی تۆرێنتی ئەو فلیمەم دەست بكەوێت بەم شێوە دەبینین بەسەدان سەرچاوەی هێناوە كە ئەم فایلە تۆرێنتەی تێدایە

 

 

تێبینی : تكایە بۆ ئەو كەسانەی كە ئینتەرنێتەكەیان بە قەبارەیەكی دیاری كراو ئیش دەكات سنوردار كراوە ئاگاداربن بەرنامەی تۆڕێنت بۆیان دەبێتە كێشە چونكە داگرتنی فایلی قەبارە گەورە چەندێك لە داگرتنەكە لە باندویجەكەت لە دەست دەدەیت هێندەش لە نارنیدا كە ناتوانیت ڕایبگریت ، هەربۆیە باشتر وایە ئەم بەرنامە بەكارنەهێنرێت ئەگەر داگرتن لات بێ سنور نیە .

من لێرەدا پێم باش نیە ماڵپەڕێك یان سەرچاوەیەك بۆ ئێوە دەست نیشان بكەم كە فایلەكانی تۆرێنتی لێوە دابگرن چونكە سەرچاوەكان زۆرن و توانای هەر یەكێك لەم سەرچاوانەرش بۆ فایلێك لە یەكتری جیاوازە چونكە لە هەندێكیاندا سەرچاوەی سیدەرەكان زۆرن و داگرتن تێیدا خێراترە بەڵام لەوانەیە لەهەمان سایتدا فایلێك هەبێت توانای داگرتن تێیدا لاواز بێت لەبەر ئەوە دەبێت بگەرێیت بەدوای باشترین سەرچاوەدا ، بەڵام بەپێ ی ئەو ڕیزبەندیەی ساڵانە دەكرێت بۆ ماڵپەڕەكانی بواری تۆرێنت من باشترین ماڵپەرەكانم بۆ ئامادەكردوون لە كۆتایی بابەتەكەدا دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ هەر شتێك كە بتانەوێت لەناویدا بگەڕێن ، وەك خۆم تەنها لە گۆگڵەوە بە دوای فایلە تۆرێنتەكاندا دەگەڕێم كەمترین جار ڕاستەوخۆ لەو ماڵپەڕانەوە دەگەڕێم چونكە كاتێك بەناو گۆگڵدا دەگەڕێم بەتەواوی دڵنیا دەبم كام ماڵپەڕەیان فایلەكەی تێدایە

ئەو ناوەی پێشتر باسم كرد من دۆزیمەوە لە یەكێك لە سەرچاوەكانەوە و داونلۆدم كردوە وەك لە بەرچاوتاندایە فایلێكی تۆرێنتە لەسەر دیسكتۆپ دامناوە كە قەبارەكەی تەنها (17 كیلۆ بایتە) بۆ ئەوەی بەگەڕی بخەم دەبێت دەبڵ كلیكی لەسەر بكەم یاخود كلیكی ڕاست دواتر بەرنامەی تۆرێنت هەڵبژێرم

 

 

سەرنج بدە لێرەدا ئەم ڕوكارەمان بۆ دەكرێتەوە كە چەند كارێكی گرنگی تێدا دەكرێت سەرەتا وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە سەرنج لە ناوەڕۆكی فایلەكە بدە بزانە چی تێدایەو ئەو فایلانەی كە پێویست نین دەتوانیت بە لابردنی (Check box) ناچالاكی بكەیت من لێرەدا تەنها ڤیدیۆكەم هێشتوەتەوە ، لە خاڵی دووەم دا دەبێت شوێنێك دەست نیشانبكەیت بۆ پاراستنی ئەو داتایەی كەدەتەوێت دایبگریت ، دەبێت شوێنێك بێت بواری خەزنكردنی زیاتر بێت لە قەبارەی فایلەكە وەك دەبینن من هەر فۆڵدەری داونلۆدم دەست نیشانكردوە چونكە ئەو پارتێشنەم قەبارەی گەورەیەو گرفتی نیە ، لە كۆتاییدا كلیك بكە لەسەر (Ok) بۆ ئەوەی دەست بكات بە داونلۆد كردن

 

 

سەرنج بدە بەرنامەکە لەباری واگرتندایە وەك لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە ڕێژەی داگرتنە کە تەواو بووە من ئێستا دەستم کرد بە داونلۆد کردن هەربۆیە بڕەکەی لەسەرەتاییدا جاوەڕوانبە

 

 

کاتێک فایلێک لە باری داگرتندابێت ئەوا کۆمەلێک کرداری بەسەردا جێبەجێ دەکرێت بۆنمونە ئەگەر كلیكی ڕاست بكەین لەسەر ئەو فایلە كە لە باری داگرتندایە كۆمەڵێك هەڵبژاردنمان دێتە پێش چاو دوو گرنگترینیان بەم شێوەیە :

خاڵی یەكەم : ئەگەر چەند فایلێكت هەبێت و بتەوێت یەكێكیان پێش ئەوانی تر داونلۆد ببێت ئەوا لەو سێ هەڵبژاردنە یەكەم (High) هەڵبژێرە زۆر بەخێرایی بەرنامەكە سەرنجی دەكەوێتە سەر ئەو فایلەو خێراتر لەوانی تر داونلۆدی دەكات .

خاڵی دووەم : ئەگەر ماوسەکە بخەیەن سەر بەشی (Set Download Limit) ئەو لیستێکمان دێتە پێش چاو بۆ دیاریكردنی خێراییەكە بۆ بەرنامەكە كە لەو ڕێژەیە زیاتر خێرایی داگرتن زیاد نەكات چونكە هێڵی ئینتەرنێتەكە خاو دەبێتەوەو هەندێك جار بەكارهێنەر توشی بێزاری دەكات هەربۆیە پێشنیاری 25 كیلۆبایت تا 1000 كیلۆبایت دانراوە بۆ دەست نیشانكردن ، هەر دانەیەك لەوانە دیاری بكەیت بەرنامەكە پابەند دەبێت پێوەی و لەو خێراییە زیاتر بەكارناهێنێت .

 

 

كارەكە پشوو درێژی دەوێت و بە پێ ی قەبارەكە كاتی دەوێت ئەمە سەرباری خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەكە كە بنەڕەتی كارەكەی ئێمەیە ، ئەگەر بەهەر هۆیەك بێت بتەوێت داگرتن ڕابگریت و دواتر بیخەیتەوە گەڕ ئەوا زۆر ئاسانە تەنها كلیك بكە لەسەر ئەو بەشەی كە ئاماژەم پێداوە من لێرەدا زۆربەی داونلۆد بوە بەڵام رایدەگرم

 

 

ئێستا سەرنج بدە بەرنامەكە لە داگرتن وەستاوە لەوشوێنەوە كە داتاكەمان ڕاگرت دەتوانین بەئاسانی هەركاتێك بمانەوێت داونلۆد دەست پێ بكەینەوە بێ ئەوەی یەك مێگابایت لە فایلە داونلۆدكراوەكەمان لە دەست بچێت ، ئێستا من دووبارە دەیخەمەوە باری داونلۆد كرد سەرنج بدە كلیك لەسەر ئەو بەشە دەكەم كە ئاماژەم پێداوە

 

 

كاتێك داتاكە بەتەواوی داونلۆد دەبێت بە نۆتێك ئاگادارمان دەكاتەوە لە نزیك كاتژمێرەوە بەم جۆرەوە ، ئەوە نیشانەی تەواو داونلۆدكردنی فایلەكەیە

 

 

ئێستا سەرنج لە بەرنامەكە بدە دەبینین ڕەنگی توڵی داونلۆدكردنەكە لە شینەوە گۆراوە بۆ سەوز و وەك سیدەرێك ئێستا دەستی كردوە بە ناردنی داتا بۆ ئەو كەسانەی كەلەم كاتەدا خەریكی داونلۆد كردنن . لە ڕاستیدا شتێكی باش نیە من بە ئێوە بڵێم فایلەكە لە بەرنامەكەدا بسڕنەوە چونكە تۆ سودت لە چەندین كەس وەرگرتوە لە كاتی داگرتنەكەدا و دەبێت تۆش سود بگەیەنیت پێیان بەڵام بەهۆی هێڵی ئینتەرنێتەوە ئێمە هەمیشە گرفتارین و باندویجەكەمان دیاری كراوە ناچار فایلەكە دەست نیشان دەكەین و دواتر كلیك لەسەر ئەو بەشە دەكەین كە ئاماژەم پێداوە ، بۆكسێك پیشان دەدات (OK) بكە ،و فایلەكە لەكاری بەرنامەكەدا نامێنێت و بەرنامە چیتر داتا نانێرێت

 

 

ئەو شوێنەی کە بۆ یەکەم جار دەست نیشانت کرد بۆ پاراستنی فایلەکە بیکەوە دەبینیت فۆڵدەرێک بەناوی ئەو بەرەهەمەوە دروست بوە کە فایلە تۆرێنتەکەت بەناویوە داوگرتوە وەك لە وێنەکەدا دیارە لای من بەم شێوەیە (C:\Users\L4KurD\Downloads)

 

 

ناسراوترن و باشترین (15) سیڤەری داگرتنی فایلەکانی تۆرێنت

http://thepiratebay.se

https://kickass.so

https://www.torrentz.eu

http://extratorrent.cc

https://yts.re

http://bitsnoop.com

http://isohunt.to

http://www.sumotorrent.sx

http://www.torrentdownloads.me

https://eztv.it

http://www.rarbg.com/index6.php

http://1337x.to

http://www.torrenthound.com

http://fenopy.se

http://www.torrentreactor.net

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.