لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » دیزاین » به‌رنامه‌ » بەرنامەی ( PhotoEQ ) بۆ جوانکاری لە وێنەداو لابردنی ڕەنگی سوری چاو
بەرنامەی ( PhotoEQ ) بۆ جوانکاری لە وێنەداو لابردنی ڕەنگی سوری چاو
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 28 / 07 / 2015 21:42
 

بەرنامەی (PhotoEQ) یەكێكە لەو سێ بەرنامە كە كۆمپانیای (SoftColor) بەرهەمی دەهێنێت ، نوێترین دەرچوو لەم بەرنامەیە كە (1.6.0) بەراستی شیاوی بەكارهێنانە بەچەند هەنگاوێكی ئاسان چەند كارێكی گرافیكی زۆر نایاب بە ئەنجام دەگەیەنرێت تێیدا ، لەو كارانەشی لەم بەرنامەدا دەكرێت گۆرانكاریە لە ڕەنگی وێنەكەدا كە بە ویستی بەكارهێنەر نزیك دەكرێتەوە لە وێنە بەڕەتیەكە ، بەرنامەكە زۆر ئاسانە لە بەكارهێناندا تەنها بە راكێشانی وێنەیەك بۆ ناو بەرنامەكە یەكەم گۆرانكاری بەسەریدا جێ بەجێ دەكرێت كە رونكردنەوەیەتی بەشێوەیەكی زۆر نایاب ، بەڵام دواتریش دەكرێت گۆرانكاری تێدا بكرێت

 

بەرنامەكە بە پارەیە و دەبێت چالاك بێت بۆیە منیش كراكێكی سەركەوتووم بۆ داناون بۆ كاراكردنی بە هەمیشەیی ، سەرەتا بەرنامەكە لێرەوە دابگرە لەگەڵ گراكەكەیدا قەبارەكەی نزیكەی 16 مێگابایتە .

داگرتن بە لینكی ڕاستەوخۆ

كاتێك بەرنامەكە دەردەهێنیت و لە زیپەكەیدا دەری دەهێنیت بەم جۆرە دەبێت دەبڵ كلیك لەسەر سێتەپی بەرنامەكە بكە بۆ دامەزراندن .

 

 

لێرەدا تەنها زانیاری دەدات لەسەر دەرچوی بەرنامەكە تەنها (Next) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

نیشانەی ڕازیبوون دابنێ و دواتر كلیك بكە لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون

 

 

شوێنێك دەست نیشان بكە بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە و دواتر كلیك بكە لەسەر (Next) لە ڕاستیدا ئەم شوێنە زۆر گرنگە كە بزانیت كوێیە ، ئەگەر لێرەش گوێ ی پێنەدەیت ئاساییە بەلام بۆ كراك كردنی دەبێت شوێنەكەی دەست نیشان بكرێت كە لە دواتردا من ئاماژەم پێداوە .

 

 

ئەمە كۆتا قۆناغە ، تكایە ئەو (Next) دەست نیسان بكە بۆ ئەوەی ئایكۆنێك دروست ببێت لەسەر دیسكتۆپەكە چونكە پێویستمان پێ ی دەبیت بۆچالاككردنی .

 

 

ئێستا زانیاریەكان بەو شێوەن كە رێكمان خستوە تەنها ماوەتەوە كلیك بكەین لەسەر (Install) بۆ دامەزراندنی

 

 

پاش كەمێك جاوەڕوانی بەرنامەكە بەسەركەوتوانە دامەزرا ئێستا ، دەبێت ئاگاداربین ئەم هەنگاوانە بە وردی جێ بەجێ بكەین ، سەرەتا ئەو (Check box) لاببە با بەرنامەكە راستەوخۆ نەكەوێتە كار چونكە دەمانەوێت چالاكی بكەین ، دواتر كلیك بكە لەسەر (Finish) .

 

 

ئێستا لەسەر دیسكتۆپ بەرنامەكە ئایكۆنەكەی دەركەوتوە ماوەتەوە كلیكی ڕاستی لەسەر بكەین و دواتر (Open File Location) هەڵبژێرین

 

 

پاش كەمێك فۆڵدەری بەرنامەكەمان بۆ دەكرێتەوە كە تێیدا تەواوی فایلەكانی بەرنامەكەی تێدایە ، تۆش ئەو فۆڵدەرە بكەرەوە كە كراكەكەی تێدایە تەنها ، فایلێكی تێدایە بیگوازەرەوە بۆ ناو فۆڵدەری سەرەكی بەرنامە دامەزرێنراوەكە وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

ئێستا بۆكسێكی ئاگاداركردنەوەت پێدەگات تەنها ماوەتەوە ڕازیبوون دەربڕی لەسەر جێگرتنەوەی فایلە كۆنەكە وەك لەم وێنەدا ئاماژەم پێداوە واتا كلیك بكە لەسەر (Replace the file in the destination)

 

دواتر ئەم بۆكسە دێت كلیك بكە لەسەر (Continue) بۆ بەردەوام بوون و جێگرتنەوەی فایلە گوازراوەكە ، تەواوی فۆڵدەرەكە كراوەكان دابخەو كارەكەت كۆتایی هات .

 

 

ئێستا دەتوانیت ئایكۆنی بەرنامەكە لەسەر دیسكتۆپ ببینیت و دەبڵ كلیكی لەسەر بكە بۆ بەگەرخستنی ، سەرنج بدە ئەمە ئایكۆنی بەرنامەكەیە لەسەر دیسكتۆپ

 

 

ئێستا بەرنامەكە وەك لەم وێنەدا دیارە كراوەتەوە ڕوكارێكی سادەی هەیە بەلام دەبێت وێنەیەك بهێنینە ناو بەرنامەكەوە هەتا تەواوی پێكهاتەكانی بەرنامەكە دەربكەوێت ، بە دوو ڕێگا ئەم كارە دەكرێت یەكەم ئەوەیە كە وێنەكە ڕاستەوخۆ ڕاكێشیتە ناو بەرنامەكەوە ، دووەم بەهۆی كلیك كردنەوە لەسەر (Get images) كارەكە دەكرێت وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

سەرنج بدە ئەمە پاش هێنانی وینەكەیە بۆناو بەرنامەكە بێ ئەوەی هیچ گۆرانكاریەكی تێدا بكەم بەم جۆرە خۆی وێنەكەی ڕونكردوەتەوە دەتوانین هەست بە جیاوازی بكەین لەدەستە ڕاستەوە وێنە گۆڕاوەكەیە لە دەستە چەپیشەوە وێنە ئۆرجیناڵەكەیە كە هێناومانەتە ناو بەرنامەكەوە

 

 

سەرنج لەو تولەی خوارەوەی وێنەكە بدە زۆربەی كارەكانی بەرنامەكەی تێدا كۆكراوەتەوە كە بە كلیك كردن لەسەر هەر یەكێك لەو ئامرازانەی كە دابین كراوە گۆرانكاری مەبەست بەسەر وێنەكەدا دێت بەم شێوەیە :

 

یەكەم (Color correction) كە وا لە وێنەكە دەكات ڕەنگی سپی زاڵ بێت و وینەكە ڕوندەكاتەوە بە شێوەیەك نزیك دەبێتەوە لە ڕەنگە بنەڕەتیەكەی وێنەكە

دووەم (Rotate and straighten) دەتوانیت ئاراستەی وێنەكە بگۆڕین ڕاست و چەپ یان سەر و خواری پێ بكەین بەهۆی ئەم ئامرازەوە گۆشە جیاوازەكانی وێنەكە تاقیبكەینەوە

سێیەم (Resize and adjust resolution) بۆ بچوككردنەوەی وێنەكەیە بە دوو ئاراستەی جیاواز ، دەتوانیت لە تاقیكردنەوەدا زیاتر كارەكەیت بۆ ڕونبێتەوە .

چوارەم (Crop) بۆ گرەپ كردن (بڕین) ی وینەكەیە بە هەر گۆشەیەك كە مەبەستت بێت .

پێنجەم (Sharpening filters) بۆ پێدانی جۆرە فلتەرێكی تایبەتە بە دوو شێوەی جیاواز .

شەشەم (De-noise filters) پیدانی فلتەرێكی ناودارە كە ڕەنگی وێنەكە بەتەواوی تێكەڵ دەكات .

حەوتەم (Fix red-eye) ئامرازێكی تایبەتە بە چارەسەركردنی ڕەنگی سوری چاوە لە وێنەكاندا .

تێبینی : ئەم بەرنامەیە دەتوانرێت تێیدا بەرهەمی کارەکان بە چەند پاشگرێکی جیاواز بپارێزیت خۆکارانە خۆی (JPEG) دانراوە بەڵام بە کلیك کردن لەسەر ئەو چوکڵە بچوکەی دوای پاشگرەکەوە وەک لە دووەم وێنەی پێش کۆتاییدا دەردەکەوێت دەتوانیت جۆری پاشگرەکەی بگۆڕیت .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.