لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بەرنامەی (Fair Stars Audio)
گۆڕینی فایلی ده‌نگی به‌ به‌رنامه‌ی (FairStars Audio Converter)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 28 / 09 / 2012 17:31
 

به‌رنامه‌کانی بواری کۆنڤێرت کردن زۆرن هه‌ریه‌که‌شیان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی و توانای خۆیه‌تی ، ئه‌م به‌رنامانه‌ تا ئه‌و په‌ڕی توانا کار ئاسانی بۆ به‌کارهێنه‌ر ده‌کات تا بتوانێت به‌ خێراترین کات جۆری تایپی فایله‌که‌ بگۆڕێت و کوالیتیه‌که‌شی بپارێزێت ، به‌رنامه‌ی (FairStars Audio Converter) یه‌کێکه‌ له‌و به‌رنامه‌ ساده‌و سه‌رکه‌وتوانه‌ی که‌ ئه‌م کاره‌ی پێده‌کرێت ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چه‌ند توانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ که‌ لێره‌دا به‌ کورتی باسی ده‌که‌م

1-  ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌نها پشتگیری فایله‌ ده‌نگیه‌کان ده‌کات وه‌ک(AAC, M4A, AMR, WAV, APE, FLAC, OGG, VQF, MP3, WMA)

2- خێراترین کۆنڤێرتی ده‌نگه‌ تا ئێستا به‌رهه‌م هێنرابێت .

3- چه‌ندین فایلی ده‌نگی له‌ یه‌ک کاتتداو به‌خێرایی بۆ کۆنڤێرت ده‌کات .

4- توانای گۆڕینی زانیاری پێک هاته‌ی فایله‌که‌ی هه‌یه‌ .

5- قه‌باره‌که‌ی ئێجگار بچوک ده‌کاته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ قه‌باره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی کوالیتی به‌رهه‌مه‌که‌ تێک بچێت .

6- سودێکی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی (CD) ی ئۆتۆمبیل وه‌ک هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ده‌نگی دروست ده‌که‌ن .

7- پاڵپشتی (Unicode) ده‌کات له‌ کاتی نوسینی پێک هاته‌ی به‌رهه‌مه‌که‌دا .

8- ڕوکاری به‌رنامه‌که‌ ساده‌یه‌و هه‌موو به‌کارهێنه‌رێکی مام ناوه‌ند به‌ ئاسانی ده‌توانێت کاری له‌سه‌ر بکات .

 

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Fair Stars Audio Converter

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

V 1.90

بواری به‌کارهێنان

converter

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $24.95

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌

Fair Stars Audio Converter

دوا ساڵی ڤێرژن

2011

کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی

8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

3.42 مێگا بایت

داگرتن

لێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

 

کاتێک به‌رنامه‌که‌ داده‌گریت و له‌ ڕاڕه‌که‌ی ده‌ری ده‌هێنیت به‌م جۆره‌یه‌ ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ بکه‌ بۆ دابه‌زاندن

لێره‌دا ته‌نها (Next) بکه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون

نیشانه‌ی ڕازیببون دابنێ پاشان (Next) بکه‌

لێره‌دا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م ڤێرژنه‌ پێداوین تۆ ده‌توانیت توانای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌م بواره‌دا بخوێنیته‌وه‌ دواتر (Next) بکه‌

لێره‌دا ده‌توانیت شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ بگۆڕیت دواتر (Next) بکه‌

لێره‌شدا ته‌نها (Next) بکه‌

شۆرکه‌تی سه‌ر دیسکتۆپ و کویک لانچ خۆ ویستانه‌ دیاری بکه‌ پاشان (Next) بکه‌

لێره‌دا (Install) بکه‌ بۆ دابه‌زاندن

ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ (Finish) بکه‌یت به‌رنامه‌که‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته‌ کار

کاتێک به‌رنامه‌که‌ که‌وته‌کار ڕاسته‌خۆ داوای زانیاری تۆمارکردن ده‌کات وه‌ پێویسته‌ چالاکی بکه‌ین به‌م زانیاریانه‌ی که‌ بۆم داناون له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌دا سه‌رنج بده‌ ئه‌م ڕوکاره‌مان بۆ کراوه‌ته‌وه‌ ( تێبینی فایله‌که‌ تێکسته‌و ناونراوه‌ به‌ Key.txt )

زانیاریه‌کانم داخڵ کرد پاشان کلیکم له‌سه‌ر (Register) کرد به‌م جۆره‌ به‌رنامه‌که‌ چالاک بوو

ئێستا پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ چالاکرا ئه‌مه‌ ڕوکاری به‌رنامه‌که‌یه‌ ، بۆ هێنانی فایلی ده‌نگی بۆ به‌رنامه‌که‌ ته‌نها کلیک له‌سه‌ر (Add Files) بکه‌

ئستا من فایلێکی ده‌نگیم هێنایه‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ سه‌رنج بده‌ له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م به‌ قه‌باره‌ی فایله‌که‌ داوه‌ وه‌له‌ خاڵی دووه‌مدا ده‌سر نیشانی ئه‌و لێده‌ره‌م کردوه‌ که‌ ده‌توانرێت سودی لێوه‌ربگیرێت له‌ کاتی پێویستدا وه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م فایله‌دا بگرم ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر (Option) بکه‌م وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ له‌ خاڵی سێهه‌مدا

له‌م روکاره‌دا بۆ کراوه‌ته‌وه‌ ده‌توانم شوێنی فایله‌که‌ ده‌ست نیشان بکه‌م بۆ پاراستن و هاوکات جۆرو کوالیتی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌نگیه‌ لێره‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرم و به‌ ئاره‌زوی خۆم گۆڕانکاری تێدا بکه‌م کاره‌کان ئاسانن و پێویست به‌ ڕونکردنه‌وه‌ ناکات له‌ خاڵی یه‌که‌مدا به‌شه‌کان دیاریبکه‌ له‌ خاڵی دووه‌مدا تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت ده‌توانین گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت

دوای ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری ته‌واوم کرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م فایله‌دا ئێستا ده‌مه‌وێت زانیاری پێک هاته‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌نگیه‌ بگۆڕم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کلیکی ڕاست ده‌که‌م له‌سه‌ر ناوی فایله‌که‌ له‌ به‌رنامه‌که‌داو دواتر (View/Edit ID3 Tag) هه‌ڵده‌بژێرم

ئه‌م روکاره‌ به‌ته‌واوی رێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی مافی کۆپی زانیاریه‌کان بگۆڕیت له‌ کاتی گۆڕینیدا بۆ جۆرێکی نوێ له‌ تایپ ، ده‌کرێت لێره‌دا ته‌نها پێک هاته‌ی زانیاریه‌که‌ی بگۆڕت و گۆڕانکاری له‌ تایپه‌که‌شیدا نه‌که‌یت ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌کی به‌رزی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پاش هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر ( Update ) بکه‌یت

پاش ئه‌وه‌ی من به‌ ته‌واوی گۆڕانکاری پێویستم کرد ئێستا من ده‌مه‌وێت ئه‌م فایله‌ بگۆڕم بۆجۆری تایپی (MP3) وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ دواتر بۆ ده‌ست کردن به‌گۆڕانکاریه‌که‌ ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر (Start) بکه‌م وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ سه‌رنج بده‌ له‌خاڵی دووه‌مداکاری گۆڕانکاریه‌که‌ ئه‌نجام ده‌درێت شوێنی پاراستنه‌که‌شی دیاره‌

کاره‌که‌مان بۆ بۆکسێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ کۆتای دێت و ڕاسته‌وخۆ ده‌توانیت شوێنی فایله‌ گۆڕاوه‌که‌ ببینیت ، من لێره‌اد کلیک له‌سه‌ر (Yes) ده‌که‌م

ئستا ئه‌و فایله‌گۆڕاوه‌که‌یه‌و ئه‌وه‌ش فایله‌ سه‌ره‌که‌یه‌که‌یه‌ سه‌رنج بده‌ قه‌باره‌یان جیاوازی زۆره‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ توانای ئه‌م به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که‌ به‌م ڕێژه‌یه‌ بچوکی بکاته‌وه‌ خاڵی دووه‌م فایله‌ ده‌نگیه‌که‌یه‌ پێش گۆڕین و خاڵی یه‌که‌میش فایله‌ ده‌نگیه‌که‌یه‌ دوای گۆڕین

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.