لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » پارێزگاری » بەرنامەی ( Anti Spyware ) باشترین بەرنامەی دژە سیخوری
بەرنامەی ( Anti Spyware ) باشترین بەرنامەی دژە سیخوری
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی شەممە ، 05 / 09 / 2015 15:52
 

بەرنامەی (SUPERAntiSpyware) كە ئێستا دوا دەرچووی (6) بەرهەم هاتووە بە یەكێك لە باشترین وسەركەوتووترین بەرنامەكانی بواری پاراستن دادەنرێت دژی فایلە سیخوریەكانی وەك (spyware, adware, trojan horses, rogue security software, computer worms, rootkits) كە هیچ ئەنتی ڤایرۆسێك لە دۆزینەوەیاندا هێندەی ئەم بەرنامەیە بەتوانا نیە ، هەر بەرنامەكە خۆشی بۆ ئەوە بنیات نەنراوە كە جێگای ئەنتی ڤایرۆس بگرێتەوە بەڵكو كارەكەی جیاوازە و ئەوەی بەم بەرنامە دەكرێت بە ئەنتی ڤایرۆس ناكرێت ، بەرنامەكە سەربەخۆ كاردەكات و هیچ پەیوەندیەكەی بە فایەرۆڵ یان دژە ڤایرۆسی كۆمپیوتەرەكەوە بوونی ئەم بەرنامەیە لە كۆمپیوتەردا ئێستا بووە بە مەرج بۆ ئەو كەسانەی كە بەردەوام بەناو تۆڕی ئینتەرنێتدا دەگەڕێن و فایلە جۆر بەجۆرەكان دادەگرن و سەدان ماڵپەڕ و یانە دەكەنەوە بێ ئەوەی بزانن چی دەگوزرەرێت لە پشتی شاشەوە .

ئەم بەرنامەیە لە نوێترین دەرچوویدا پڕ تواناكراوە كاتێك سەرەتا بەرنامەكەم دامەزراند و گەڕانێكی گشتیم كرد بە ناو هەموو پارتێشنەكانمدا بە ئەستەم بڕوام كرد كە هێندە لە مەترسیدام چونكە زۆر بە زیرەكانە توانیبویی هەموو ئەو فایلانەی كە گومانی سیخوریكردنی لێدەكرێت بدۆزیتەوەو و ئاستی مەترسیەكەشیم بۆ دیاری بكات .

بەرنامەكە بە پارەیەو هاوكات دەرچوێكیشی بە بێ بەرانبەر لێ بڵاو دەكرێتەوە كە بەشێوەیەكی كاتی كاردەكات بۆ ماوەیەك و لە ئێستادا نوێترین دەرچووی بە هۆكارەكانی تۆماركردنەوە لێرەدا بۆم داناون هەتا بتوانن بە تەواوی چالاكی بكەن و سوودی لێوەربگرن

 

لێرەوە دایبگرن بە لینكی ڕاستەوخۆ | قەبارەكەی تەنها 21 مێگابایتە

 

كاتێك كە بەرنامەكە دادەگریت و لە زیپەكەیدا دەری دەهێنیت ئەم فۆڵدەرەو بەرنامە سەرەكیەكە دەبینیت ، بۆ دەستكردن بە دامەزراندنی بەرنامەكە سەرەتا دەبڵ كلیك بكە لەسەر (Professiona l.6  SUPER AntiSpyware ) وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

شێوەی دابەزاندن هەر وەك هەموو بەرنامەیەك وایە هەربۆیە كاتێك ئەم ڕوكارە دەبینیت تەنها كلیك بكە لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون

 

 

لێرەدا ڕەزامەندی پیشان دەدرێت لەسەر مەرج و ڕاسپاردەكانی بەكارهێنان هەربۆیە كلیك بكە لەسەر (I Agree)

 

 

لەم هەنگاوەدا دەبێت کۆدی تۆماركردنی بەرنامەكە داغڵ بكەین هەربۆیە ، ئاگاداربە و بە وریایی ئەم كارە بكە ، ئەگەر لە هەوڵی یەكەمدا سەركەوتوو نەبوویت ئینتەرنێتەكە لە كۆمپیوتەرەكەت ببڕەوە دوبارە هەوڵ بدەوە بەڵام چەند جار خۆم تاقیم كردوەتەوە هیچ كێشەیەكم بۆ دروست نەبووە لەم قۆناغەدا ، ئەگەر کارەکەش هەر نەکراو ئەو تێکست پادە بخوێنەوە کەلە گەڵ فایلی سەرەکی بەرنامەکەدا دانراوە بە ناوی (Renmayy) .

وەك لەم وێنەدا ئاماژەم پێداوە ئەو هەموو (Code)ە كە لە نۆتپادەكەدا هەیە یەكێكیان بگوازەرەوە بۆ ئەو بۆشاییە وەك لە وێنەكەدا ئاماژەی پێدراوە ، سەرنج بدە لە بەردەم خانەكەدا بە نیشانەیەك ئاگاداری كردومەتەوە كە كۆدەكەم دروستە و سەركەوتووە ، ئەگەر لای تۆش وابوو ئەوا تەواوە ئەگەریش وا نەبوو یەكیكی تریان تاقی بكەوە ، دواتر كلیك بكە لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون

 

 

لێرەدا دەتوانیت شوێنێك ئاماژە پێ بدەیت بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە ، ئەگەر نەشی گۆڕێت ئاساییەو تەنها (Next) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

ئەگەر لێرەدا ئیمێڵێك دابنێیت ئەوا بە ئاسانی هەواڵی نوێت لە داتابەیسی سەرەكی بەرنامەكەوە پێدەگات و دەتوانیت لە نوێترین تایبەتمەندیەكان ئاگاداربیت ، ئەو دوو (Check Box) بە ویستی خۆت دەستنیشان بكە من پێم باشە دووەم لابەرم چونكە پێویستم بە یارمەتی نیە تا بەرنامەكەی پێ بەكاربەرم و دواتر كلیك دەكەم لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون

 

 

ئەمە دوا وێنەیە لە بەرنامەكە و تەواو بوو بە ئاسانی توانیمان بەرنامەكە دابمەزرێنین تەنها (Finished) بكە

 

 

كاتێك بۆ یەكەم جار بەرنامەكە دەكرێتەوە ، دەبێت چاوەڕوان بیت تا داتابەیسەكەی نوێدەكاتەوە ، لەم بارەدا دەبێت پەیوەستبیت بە ئینتەرنێتەوە هەتا نوێترین داتا دابگرێت و بەرنامەكەی پێ نوێبكاتەوە هەربۆیە چاوەڕوان بەو پەلە مەكە تا تەواو دەبێت .

 

 

پاش تەواو بوونی نوێكردنەوەكە ئەم ڕوكارە دەبینیت وەك دیارە بە تەواوی چالاك و ئامادەیە بۆ بەكارهێنان ، بێگومان ئەگەر بەرنامەكە بە تەواوی شی بكینەوە ئەوا كاتێكی زۆری دەوێت هەربۆیە لێرەدا هەوڵ دەدەم چەند كردارێكی گرنگ و نایاب باس بكەم و كارەكانی تر بەكارهێنەر خۆی ڕادێت لەگەڵی بە پێ ی كات ، سەرەتا وەك هەنگاوی یەكەم دەمەوێت گەڕانێكی گشتی بكەم بە ناو كۆمپیوتەرەكەدا هەتا بزانم هیچ فایلێكی سیخوری و گوماناوی بوونی هەیە لە كۆمپیوتەرەكەمدا ، بۆ ئەم مەبەستە كلیك دەكەین لەسەر (Scan This Computer)

 

 

ئەم ڕوكارە دێتە پێش چاومان كە چوار پلانی گەڕانی داناوە یەكەم دانە هەڵدەبژێرم كە نووسراوە (Complete Scan) ئەم پلانەش بریتیە لە گەڕانێكی گشتی بۆ هەموو ئەو ستۆرەیجانەی كە بوونی هەیە لە كۆمپیوتەرەكەدا جا پارتێشەكان بێت یان هەر پارچەیەكی تر كە پەیوەستكرابێت بە كۆمپیوتەرەكەوە .

 

 

ئێستا بەرنامەكە لە گەڕاندایە و دەبێت چاوەڕوان بیت تا تەواو دەبێت ، بەڵام دەشكرێت بە شێوەیەكی هەمیشەیی یان كاتی ڕایبگریت و كاتێكی تر دەست پێبكەیتەوە بە گەڕان وەك لە وێنەکەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

سەرنج بدە ئەمە ئەنجامی گەڕانەكەی من بوو كە چل دەقەی پێچوە بەڵام ، ژمارەیەكی ئێجگار زۆر فایلی گوماناوی و سیخوری دۆزیوەتەوە كە من هەرگیز بڕوان نەدەكرد پاش بەكارهێنانی ئینتی ڤایرۆسێكی ئۆرجیناڵ كە ئەم هەموو فایلە زیان بەخشە لە كۆمپیوتەرەكەمدا كۆبوبێتەوە هەرچۆن بێت ئەمە نیشانەی بە توانای ئەم بەرنامەیە دەردەخات لەو بوارەی كە بۆی دروستكراوەو و جێگای متمانەیە ، دەبێت كلیك بكەین لەسەر (Continue) بۆ بەردەوام بوون چاككسازی و سڕینەوەیان

 

 

لێرەدا دەتوانیت دەستنیشانی هەر پۆلێك بكەیت كە دەتەوێت فایلە زیان بەخشەكانی تێدا بسڕیتەوە ، یاخود ئەگەر پێت وابێت ئەو فایلانە خۆتت دروستت كردون و ناتەوێت بسڕێتەوە ئەوا دەبێت بە كلیك كردن لەسەر ئەو چوارگۆشانە كارەكە ڕابگریت و ئەوانی ترت بۆ بسڕێتەوە ، كلیك لەسەر (Continue) بكە بۆ بەردەوام بووون

 

 

لێرەدا داوات لێدەكات كە پراوسەرەكان دابخەیت چونكە بە كاركردنی پراوسەكان ناتوانیت فایلە هەڵواسراوەكانی ناو پراوسەرەكان بسڕیتەوە ، وەك (Cookies) ، كوایە كلیك بكە لەسەر (Yes) بۆ داخستنی پراوسەكەكان خۆكارانە هەتا كارەكە بگاتە ئەنجام

 

 

لێرەدا دووبارە ئەو پرسیارەت ئاراستە دەكاتەوە لەسەر بەردەوام بوون یاخود گەڕانەوە بۆ هەنگاوی پیشوو ، من لێرەدا دەمەوێت كارەكە تەواو بكەم هەر بۆیە كلیك دەكەم لەسەر (Continue) بۆ بەردەوام بوون

 

 

بەخێرایی كارەكە تەواو دەكات و بۆ جێبەجێكردنیشی پێویستت بە ریسارت دەبێت هەربۆیە ئەم بۆكسی ئاگاداركردنەوەت پێ دەگات و تۆش كلیك بكە لەسەر (Reboot Now) هەتا كارەكە بە ریستارتەكەوە كۆتایی پێ بێت ، بەم جۆرە كۆمپیوتەرەكەت بە تەواوی خاوێن دەبێتەوە لە فایلی مەترسیدار و زیان بەخش .

 

 

تێبینی : باشتر وایە بە ماوەی جیاواز جیاواز ئەم كارە دووبارە بكرێتەوە هەتا دڵنیاییەكی تەواو بدات پێت لەوەی كە بەتەواوی سیستەمەكەت پارێزراوە .

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( ئەندام عومەر , ) وه‌ نێرراوه‌
سڵاو كاك هۆشمەند گیان ...
دەستت خۆش بێت بۆ ئەو خزمەتەی دەیكەیت ...
بەراستی سەربازێكی وون و خزمەتكاریكی زۆر باشی تەكنەلۆژیای لە كوردستان
خوای گەورە هاوكارت بیت و سەركەوتوبیت برا
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
زۆر زۆر سوپاس کاك ئەندام گیان چاوت ماچ دەکەم برا ئەزیزەکەم من لە خزمەتی هەموو تاکێکی فێرخوازدام و وە بەڵێن بێت هەتا بتوانم بەردەوام دەبم ، دووبارە سوپاس .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.