لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » پارێزگاری » دژەڤایرۆسی (Security Essentials) بەرهەمی مایکرۆسۆفت
دژەڤایرۆسی (Security Essentials) بەرهەمی مایکرۆسۆفت
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 28 / 10 / 2014 20:04
 

ئەم بەرنامەیە یەكێكی ترە لە بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت كە سۆفتوێرێكی بێبەرانبەرە و بڵاو دەكرێتەوە بۆ سیستەمەكانی ویندۆز ، ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەكی باوەڕپێكراوەو لە لوتكەی ڕیزبەندی باشترین دژە ڤایرۆسە بێ بەرانبەرەكاندایە بە پێ ی ڕیزبەندی جیهانی ، ئەگەر لە ئێستادا چەندین جۆر لە دژە ڤایرۆس بە فری بە پارەش بونیان هەیە و هەندێكیان دەتوانرێت بەهۆكاری جیاواز جیاواز چالاك بكرێن بەڵام ئەم دژە ڤایرۆسانە بەبڕوای من ئەگەر ڕاستەخۆ نەیکڕین و بەكارهێنەر بەكارهێنەرێكی ئاسایی بێت پێویست ناكات لەم بەرنامەیە زیاتر پەنا بۆ هیچ بەرنامەیەكی تری ئەم بوارە ببات چونكە بەشێكی كەم لەخێرایی كۆمپیوتەرەكەی بەكاردەهێنیت و لە كاتی كاركردندا كاریگەری دروست ناكات لەسەر خێرایی كۆمپیوتەرەكە لەكاتێكدا بەرنامەكانی تری ئەم بوارە توانایەكی ئێجگار زۆری پرۆسێسەرەكە بەكاردەبات لەوانەشە نەتوانرێت بە تەواوی سوود لە تواناکەی وەربگرین لەبەر ئەوە بەهۆکاری نایاسایی چالاك کراوە

ئەم بەرنامەیە تەنها دژە ڤایرۆسێك نیە بەڵكو دژی فایلە زیان بەخشەكان و فایلە جاسوسیەكانیش دەبێتەوەو ناهێڵێت كۆمپیوتەرەكە توشی زەرەو زیان بێت لە ڕێ ی ئینتەرنێتەوە بەم كارەش دیواری پارێزگاری كۆمپیوتەرەكە چالاك دەكات و توانای تەواوی بۆ دەگێڕێتەوە لێرەدا پێشم باشە ئەوە بڵێم کە کە هیچ دژە ڤایرۆسێک بەتەواوی جێگای متمانە نین بەلام باشە و باشتر هەیە بۆیە لێرەدا من باسی ئەم بەرنامەم کردوە پێم وابێت لە باشترینەکانە ئەگەرنا تۆ ئازادیت چ جۆرێکی تر بەکاردەهێنیت

 

سەرەتا دەتوانیت لەم لینكەوە نوێترین ڤێرژن لە بەرنامەكە دابگریت کلیك لەسەر ئەم دوگمە بکە

 

 

وەك لەم وێنەدا دیارە خۆكارانە سەرەتا ئەم لینكە پشكنینی سیستەمەكەت دەكات و ئەو دوگمەیەی كە پێت دەدات بۆ داگرتن بێ هیچ كێشەو گرفتێك دەگونجێت لەگەڵ ئەو سیستەمەی كە ئێستا لە كاردایە لەكۆمپیوتەرەكەتدا ، ئاگاداربە كاتێك ئەم بەرنامە لەم دوگمەوە دادەگریت مەرج نیە گونجاوبێت بۆ سیستەمێكی تر لەبەرئەوە ناكرێت ئەم بەرنامەیە دابگیرێت و دواتر دابەش بكرێت بە ئارەزوی خۆت ئەم بەرنامە لێرەدا دوو جۆری لێ بنیاتنراوە (64 bit) و (32 bit) كە هەر یەكێكیان لەسەر ئەوی تریان بەگەڕناخرێت

 

 

پاش داگرتنی بەرنامەكە سێتەپەكەی بەم جۆرەیە دەبڵ كلیكی لەسەر بكە بۆ دامەزراندن

 

 

لەم قۆناغەدا هەندێك زانیاری دەدات لەسەر بەرنامەكە (Next) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

ئەمە گرێبەستی بەكارهێنانی بەرنامەكەیە كلیك لەسەر (I accept) بۆ بەردەوام بوون كە بەواتای ئەوە دێت (من پابەندم ) بەو بەلێن و مەرجەی كە لە گرێ بەستی بەكارهێنانەكەدا نوسراوە

 

 

لەم هەنگاوەدا دووپلان هەیە بۆ كاركردنی بەرنامەكە ، من پێم باشە یەكەم پلان دەست نیشانبكرێت چونكە توانایەكی زۆر تر دەدات بە بەرنامەكەو زیاتر لە مەترسی سەر بەرنامە زیان بەخشەكان كەم دەكاتەوە لە كاتی بەكارهێنانیاندا ، دواتر (Next) بكە

 

 

لەم هەنگاوەدا دوو (check box) دەبینیت یەكەم بۆ بەگەڕخستنی (Firewall) كە زۆرگرنگە لێرەدا نیشانەی بكەیت وەك ئاماژەم پێداوە ، دووەم تایبەتمەندیەكە زیاتر پەیوەندی بەو فایلانەوە هەیە كە گومانیان لەسەرە ، مایكرۆسۆفت دڵنیای دەدات بە بەكارهێنان لەسەر جۆری فایلەكە واباشتر ئەوەش دەست نیشانكرابێت دواتر كلیك لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون

 

 

ئەمە دوا هەنگاوە كلیك بكە لەسەر دوگمەی (Install) بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە

 

 

لێرەدا كەمێك چاوەڕوان بە

 

 

ئێستا تەواو كاری ئێمە نوێكردنەوە گەڕانێكی خێرایە بەناو فایلەكانی سیستەمدا لەم تابەدا كە ناونراوە (Home) هەربۆیە لێرەدا ئەوەی وەك مەرج داناوە ئەگەر پەیوەستبیت بە ئینتەرنێتەوە ئەوا دەبێت ڕاستەوخۆ ئەم كارە بگەیەنیت بە ئەنجام ، واتا پاش دامەزراندنی ئەم بەرنامەیە مەرجە كە جارێك نوێ بكرێتەوە هەتا زیاتر ببێتە جێ ی متمانە لە ڕاستیدا تا یەك جار نوێ ی نەكەیتەوە ناكەوێتە كار سەرنج بدە لێرەدا ئەو چوارگۆشەیە دەست نیشان بكەو دواتر كلیك بكە لەسەر (Finish) بۆ بەردەوام بوون

 

 

لەم هەنگاوەدا دەگەڕێت بە دوای نوێكاریەكاندا چاوەڕان بەو پەلە مەكە

 

 

هەر لەم كاتەدا سەرنج بدە لە نزیك كاتژمێری كۆمپیوتەرەكەت نۆتێك دەردەكەوێت كە داوای نوێكاری سیستەمەكە دەكات ، خۆ ئەگەر ئەمەش دەرنەكەوت ئەوا لە كۆنترۆڵ پانێڵدا بگەڕێ بەدوای ئامرازی (Windows Update) و دەبڵ كلیكی لەسەر بكە ئەم ڕوكارە دەبینیت كە بۆ نوێكردنەوەی سیستەمەكە ئامادەكراوە ، من لێرەدا بۆیە باسی ئەم حاڵەتە دەكەم هەتا زانیاریت دەست بكەوێت لەسەر ئەوەی كە ئەم بەرنامەیە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆی بە سیستەمەكەوە هەیەو دەبێت سیستەمەكەشی لەگەڵ نوێ بكەیتەوە لەم بارەدا بۆ ئەو كەسانەی كە مەترسی نوێكردنەوەی سیستەمیان هەیە دەبێت لێرەدا كارەكە ڕابگرن و نەهێڵن نوێ ببێتەوە ئەوە بەم شێوە سەرەتا دەبڵ كلیك لەسەر (Windows Update) كە لە كۆنترۆڵ پانێڵدا یان هەر ڕێگایەكی تر كە دەتوانیت دەستت پێ ی بگات ئەم ڕوكارە دەبینیت ئەو بەشەی كە ئاماژەم پێداوە كلیكی لەسەر بكەو بیگۆڕە

 

 

بەم شێوەیە لەگەڵ لابردنی هەموو (check box) كە لە لیستەكەی خوارەوەیدا بوونی هەیە

 

 

دواتر بگەڕێوە بۆ ڕوكاری بەرنامەكە و چاوەڕوانبە دەبینیت بەرنامەكە خەریكی داگرتنی فایلە نوێیەكانە بەم شێوەیە

 

 

لەكۆتایی ئەو توڵە سەوزەدا سەرنج بدە بەخێرایی فایلە دابەزێنراوەكان دادەمەزرێت چاوەڕوانبە

 

 

ئێستا كاری نوێكردنەوەو دامەزراندن كۆتایی هات چاوەڕوانبە تا كاری گەڕانە خێراكەش دەگات بە ئەنجام من پێشتر باسی ئەوەم كرد كە دوای نوێكردنەوەكە ڕاستەوخۆ بەرنامەكە گەڕانێكی خێرا دەكات بەم شێوەیە

 

 

پاش گەڕانەكە سەرنج بدە ئەمە ڕوكاری بەرنامەكەیە كە زۆرچالاكە و هیچ مەترسیەكیش لەسەر كۆمپیوتەرەكەمان نیە ، هەركاتێك ڕەنگی سەوز گۆڕا بۆ سور ئەوا بە دڵنیاییەوە كۆمپیوتەرەكەت لە مەترسیدایەو دەبێت هۆكارەكەشی فایرۆسێك بێت یان فایلێكی زیان بەخش ، وە ئەگەر ڕەنگی بەرنامەكە گۆڕا بۆ زرد ئەوا داوای نوێكردنەوە دەكات و پێویستە نوێبكرێتەوە ئەم كارەش لەوانەیە پانزە ڕۆژ جارێك پێویست بكات بیكەن

سەرنج بدە لە خاڵی یەکەمدا سێ پالن دەست نیشانکراوە بۆگەڕان بەدوای ڤایرۆسدا ، یەکەم ئەوەبوو کە ئێستا بە ئەنجام گەیشت بەلام دووەم گەڕانێکی گشتیە بەناو هەموو فۆڵدەرو فایل و بەرنامەکانی ناو سیستەمەکەدا و کاتێکی زۆری دەوێت بەلام دڵنیایی دەدات بە بەکارهێنەر لە خاوێنی هاردەکەشی دلنیات دەکاتەوە ، سێیەم پلان بۆ گەڕانە لە ناو فلاش میمۆری و هاردی دەرەکی و ئەو ستۆرەیجانەی کە داتای تێدا هەڵدەگیریت ، یاخود دەتوانیت تەواوی بەشەکانی تێدا دیاری بکەیت ، کاری ئەم هەڵبژرادنە دەستیەو بەکارهێنەر سەرپشک دەکرێت لە هەڵبژاردنی دیڤایس و ستۆرەیجەکان ، خاڵی دووەم (Scan Now) وەک ئاماژەم پێداوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەیە کە لەخاڵی یەکەمدا ئاماژەت پێداوە

 

 

سەرنج لە نۆتەكانی لای كاتژمێرەكە بدە بەم شێوە ئایكۆنی بەرنامەكە دەردەكەوێت و بە ڕەنگە سەوزەكەدا دڵنیات دەكاتەوە كە كۆمپیوتەرەكەت لە مەترسی بەدوورە

 

 

کاتێك ئەم بەرنامە هەست بە بەبوونی ڤایرۆسێك یان فایلێکی زیان بەخش دەکات ئەوا هەر لای ئەم کاتژمێرەوە بە بۆکسێك ئاگادارت دەکاتەوەو دەتوانیت بەکلیکێك کۆمپیوتەرەکەتی لێ ڕزگار بکەیت ئەویش بە کلیك کردن لەسەر (Clean computer) وەک لەم وێنەدا دیارە

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.