لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » هاردوێر » (ROM) و (RAM) چیه‌ ؟ و جیاوازیان چیه‌ ؟
(ROM) و (RAM) چیه‌ ؟ و جیاوازیان چیه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 10 / 12 / 2012 23:57
 

ڕوم (ROM) : بریتیه‌ له‌ پارچه‌یه‌کی بچوک که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک جێگیرکراوه‌ ، وه‌ هه‌ر سێ پیتی (ROM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Read Only Memory) وه‌ وه‌گیراوه‌ که‌ به‌واتای (بیره‌وه‌ریه‌ک که‌ ته‌نها ده‌خوێنرێته‌وه‌) دێت ، ڕوم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌ لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌زه‌بۆرده‌که‌وه‌ ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ پرۆگرام ڕێژ ده‌کریت (بایۆسی) له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت .

بایۆسیش به‌رنامه‌یه‌کی بووتکراوه‌ له‌سه‌رتای به‌گه‌ڕخستنی کۆمپیوته‌ردا تێستی سه‌ره‌تای هاردوێره‌کانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و پێش لۆدبوونی سیسته‌م له‌ هارده‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ کۆدێک له‌ دروستی کاری پارچه‌و پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ و ڕاپۆرتێکی ورد له‌ ڕوێکی ڕه‌شدا به‌ تێکست پیشان ده‌دات . ڕوم بیره‌وه‌ریه‌کی بچوکه‌و توانای جێگیرکردنی داتای که‌مه‌ به‌ڵام له‌م به‌شه‌ که‌مه‌دا بووته‌ پرۆگرامێک جێگیرکراوه‌ که‌ ناونراوه‌ به‌ (بایۆس) چه‌ندین فرمانی جیاوازی تێدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێک یاخود هاردیک له‌ ئارادابێت که‌ له‌ ڕێگایه‌وه‌ ده‌توانرێت  فرمان ئاراسته‌ی به‌شێکی دیاریکراوی بۆ نمونه‌ وه‌ک (هاردێکی ده‌ره‌کی یان سیدی یان فلاشێک ... هتد) بکه‌یت که‌ ببێته‌ یه‌که‌م به‌ش که‌ سیسته‌می لێوه‌ لۆد ببێت.

ئه‌و بووت پرۆگرامه‌ی که‌ له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاری نیه‌و ناتوانرێت داتای نوێ ی بۆ زیاد بکرێت یان لێی که‌م بکرێته‌وه‌ ، به‌ جۆرێک داڕێژراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ فرمانه‌که‌یدا ڕونادات ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵیش بێت ‌له‌ کاردابێت ، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی (روم) ه‌ له‌هه‌ر ڕه‌قه‌کاڵایه‌کی تری کۆمپیوته‌ر.

 

ڕام (RAM) : بریتیه‌ له‌ پێکهاتوێکی وێنه‌ شانه‌یی که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک شوێنی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌ وانه‌یه‌ له‌ بۆردێکدا زیاد له‌ دوو شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌م هاردوێره‌ ، هه‌ر سێ پیتی (RAM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Random Access Memory) وه‌ وه‌رگیراوه ، ده‌کرێت بگۆڕێت و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر بۆردی دایک زیاد له‌ چوار ڕام له‌ یه‌ک کاتتدا جێگیر ده‌کرێت ، ڕام کاری سه‌ره‌کی بریتیه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک داتا به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م داتا و زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ ڕام ده‌مێنێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی یان فایله‌کانی سیسته‌مه‌ یاخود به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه‌ له‌ کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر کاریان له‌سه‌ر ده‌کات .

ڕام قه‌باره‌که‌ی گۆڕاوه‌و جۆره‌کانیشی جیاوازه‌ له‌ لاپتۆپدا ڕوبه‌ری ڕام بچوکتره‌ وه‌ک له‌ له‌ دیسکتۆپدا ، به‌ڵام وه‌ک توانا هه‌مان توانایان هه‌یه‌ ، توانای ڕام به‌ ویستی به‌کارهێنه‌ر زیاد و که‌م ده‌کرێت ، زیادکردنی توانای (ڕام) یش به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ که‌ به‌کارهێنه‌ر زۆرترین خێرایی ده‌ست بکه‌وێت له‌ کاتێکدا کار له‌سه‌ر سیسته‌م  یان به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کات .

ڕوم و ڕام له‌ چه‌ند لایه‌نێکی بنه‌ڕه‌تیدا لێک جودان که‌ لێره‌دا به‌ کورتی باسیان ده‌که‌م :

یه‌که‌م : ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه‌ هه‌میشه‌ییه‌ و دوای بڕینی ته‌زووی کاره‌با به‌هیچ جۆرێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵام له‌ ڕام دا ئه‌م کاره‌ پێچه‌وانه‌یه‌و له‌ پاش ئه‌وه‌ی وزه‌ی لێ بڕا خاڵی ده‌بێته‌وه‌و هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر نامێنێت چونکه‌ زانیاریه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی تێدا لۆد بووه‌ .

دووه‌م : ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه‌ به‌ ئاسانی ناگۆڕرێت و که‌مترین جاریش ناچار به‌ نوێکردنه‌وه‌ی ده‌بین (Non-Volatile) ، به‌ڵام له‌ ڕامدا زانیاریه‌کان به‌ پی ی ویستی سیسته‌م لۆد ده‌بیت و هه‌میشه‌ش له‌ گۆڕاندایه‌ (Volatile).

سێیه‌م : ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ ڤایرۆسی پێناگات و ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ پێک هاته‌که‌یدا بکات و فرمانێک له‌ فرمانه‌کانی بگۆڕێت ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕومه‌وه‌ هه‌ندێک جار بۆهۆی کاری ڤایرۆسه‌وه‌ ڕام خاڵی ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ندێکی فایلی لۆد بوو تێک ده‌شکێنێت ، به‌ واتایه‌کی تر ڤایرۆس ده‌توانێت له‌ ڕامدا خۆی بشارێته‌وه‌ مه‌ترسی بۆ به‌کارهێنه‌ر دروست ده‌کات چونکه‌ ڕام به‌ئاسانی سکان ناکرێت به‌ هۆی دژه‌ ڤایرۆسه‌وه‌ .

چواره‌م : ڕوم به‌سروشتی خۆی خێراییه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ گۆڕانکاریکردن له‌ ناوه‌ڕۆکی فرمانه‌که‌یدا وه‌ ئه‌م خێراییه‌ جێگیره‌ ، به‌ڵام ڕام به‌ پێ ی سه‌رده‌م به‌رهه‌می نوێ ی لێ دروست ده‌کرێت و خێراییه‌که‌ی زیاتر ده‌کرێت ، چونکه‌ خێرایی پێداویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه‌ له‌ ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کاندا .

پێنجه‌م : له‌ ڕوی جۆره‌وه‌ ڕوم جۆری یه‌که‌می ته‌نها پێک هاته‌یه‌کی ساده‌یه‌و بایۆسی له‌سه‌ر جێگیرکراوه‌و به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاریکردن نیه‌ له‌ پێک هاته‌که‌یدا ، وه‌ له‌ ئێستاشدا چه‌ند جۆرێکی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هێنراوه‌ نمونه‌ی جۆری یه‌که‌م (P-ROM) به‌رهه‌م هێنراوه‌ که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر ڕێت پێده‌دات به‌زیادکردنی زانیاری و گۆڕانکاریکردن تێیدا به‌ڵام کاتێک که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆویستانه‌ داوای بکات ، وه‌ دووه‌م جۆری (EP-ROM) ه‌ که‌ ڕێ به‌ به‌کارهێنه‌ر ده‌درێت که‌ سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین جار زانیاریه‌کانی نوێ بکاته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکات ، جۆری سێیه‌م که‌ ناوده‌برێت به‌ (EEP-ROM) که‌ توانای له‌ دوو جۆره‌که‌ی تر زیاتره‌ به‌وه‌ی پرۆگرامه‌رێکی شاره‌زا ده‌توانێت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ خۆی پرۆگرام ڕێژی بکات و فه‌مانه‌کانی بۆ زیاد بکات .

به‌ڵام ڕام ئه‌و جۆرانه‌ی که‌ تا ئێستا لێ ی به‌رهه‌م هێنراوه‌ وه‌ک (SD RAM) و (EDO DRAM) و (FPM DRAM)...هتد  هه‌موویان هه‌ر یه‌ک فرمان به‌ جێ ده‌هێنن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست ده‌کرێت که‌ تێپه‌ڕاندنی که‌مترین کاته‌ بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵام له‌ پرۆسێسه‌ره‌وه‌ ، ته‌نها گۆڕانکاری له‌ توانا و شێوه‌که‌یدا ده‌کرێت و هیچ گۆڕانکاریه‌کی فرمانی تێدا ناکرێت .

شه‌شه‌م : له‌ ڕوی پێک هاته‌ی مادیشه‌وه‌ ڕوم له‌ (diode) پێک دێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ ته‌نیشته‌کانی ڕام بده‌ین پێک دێت له‌ ڕیزێک یان دوو ڕیز له‌ (Transistor) و (Capacitor) .

بۆچوونه‌كان (6)add
...
لە لایەن ( younis jobs , ) وه‌ نێرراوه‌
dsat xosh mandu nabet yaxwa baraste babatakan bahezn baheway bardawame
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس برای ئازیزم ، هیوام وایه‌ سودی لێ وه‌ربگریت .
...
لە لایەن ( شاهۆ , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ستخۆش كاك هۆشمه‌ند به‌س مه‌به‌ست چییه‌ له‌ ڕامی یه‌ك گێگای و دوو گێگای و ئه‌وانی تر
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
کاک شاهۆ گیان له‌ ڕاستیدا ڕام وه‌ک ڕێڕه‌وێک وایه‌ له‌ نێوان هاردوو پرۆسێسه‌ردا ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ داتای پێدا ده‌گوازرێته‌وه‌ واتا له‌ هارده‌وه‌ داتاکان ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ پرۆسێسه‌رکردن و له‌وێشه‌وه‌ ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ هارد یان (OutPut)، مه‌به‌ستیش له‌ ڕامی یه‌ك گێگایی و دوو گێگایی ...هتد فراوانی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یه‌ که‌ داتاکانی پێدا ئاڵوگۆڕ ده‌بێت چونکه‌ تا ڕاڕه‌وه‌که‌ فراوانبێت ئه‌وا کۆمپیوته‌ر خێراتر کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێت هه‌ر بۆیه‌ ڕامی دوو گێگایی به‌تواناتره‌ وه‌ک له‌ یه‌ک گێگایی و سێ گێگایش به‌تواناتره‌ وه‌ک له‌ دوو گێگایی چونکه‌ گه‌وره‌بوونی ڕام به‌ واتای فراوان بوونی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌دێت که‌ له‌ نێوان هاردو پرۆسێسه‌ردایه‌ ،
به‌ کورتی : تا ڕام گه‌وره‌تربێت کاری کۆمپیوته‌ر خێراتر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و مه‌به‌ستیش له‌ گێگا ئه‌و پێوانه‌یه‌ که‌ ڕامه‌که‌ی پێ ده‌پێورێت تا زیاتربێت باشتره‌ و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر خێرایی کارکردنی کۆمپیوته‌ر هه‌یه‌ .
ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترت ویست تکایه‌ وه‌ڵام بنێره‌ به‌ بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ڕام ده‌نووسم ، سه‌رکه‌وتوبیت .
...
لە لایەن ( shabaz , ) وه‌ نێرراوه‌
za7mat nabet mn bo siminar awam awet bas nazanm 4on dawnlody bkam ???

...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
بەڕێز گیان دەتوانیت ناوەڕۆکەکەی باش بخوێنیتەوەو دواتر پرێسنتەیشنێکی لێ ئامادە بکەیت ، واتا هەوڵ بدە کۆپی پەیست نەبێت بەڵکو تێگەشتن و باسکردنی زۆر بابەتەکەت بەهێزتر دەکات ، بەهیوای سەرکەوتن .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.