مێژووی بەرهەم هێنانن و تایبەتمەندیەکانی مۆنیتەری کۆمپیوتەر
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 04 / 09 / 2015 00:07
 

گرنگترین یەكەی ئاوت پوتكردن لە كۆمپیوتەردا بەو شاشەیە دەوترێت كە بە (Monitor) ناسراوە ، لەم ڕووبەرەوە كە بە بەرزی و پانی جیاواز بوونی هەیە بەكارهێنەر دەتوانێت تەواوی ئەو فرمانانەی ئینپوت دەكرێت ببینێت و دەست بگرێت بەسەر تەواوی تایبەتمەندیەكانی سیستەم و ئەو بەرنامانەدا كە لەسەر ڕوبەرەكە دەردەكەوێت وە پەیوەستكردنی ئامرازێكی ئەلیكترۆنی وەك كۆمپیوتەر بە شاشەیەكەوە كە مرۆڤ بتوانێت كارە جۆربەجۆرەكانی تێدا ڕایی بكات بە گەورەترین شۆڕش دادەنرێت لە مێژووی ئەلیكترۆنیكدا هەر ئەم كارەش وای كرد كەسانێكی وەك ئێمە ئەگەر بەكارهێنەری سەرەتاییش بین بتوانین كۆمپیوتەر بەكاربهێنین و شارەزای كارە جۆربەجۆرەكانی ببین .

بەشێوەیەكی گشتی یەكەم جار تەكنیكی (CRT) بەكارهێنرا بۆ كۆمپیوتەر كە هەمان ئەو تەكنیكەیە كە (TV) بەكاری دەهێنا بۆ وەرگرتنی كەناڵە ناوخۆیەكان لە 100 ساڵی ڕابردوودا ، بەڵام بە پێ ی كات و پێداویستی كۆمپیوتەر بۆ شاشەیەكی گونجاو وردە وردە بەرهەمێكی نوێ بەڵام بە هەمان تەكنیكی (CRT) بنیات نرا كە لەڕوی تواناوە زۆر باڵاتر بوو سەرباری چارەسەركردنی لەدەستدانی وزەو و باشتر كردنی كوالیتی پیشاندانەكەی و دانانی قەبارەیەكی ستاندارد بۆ ڕوبەرەكەی .

مێژووی بنیات نانی مۆنیتەری كۆمپیوتەر :

لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوو هەتا سەرەتای هەشتاكان تەنها دوو ڕێگا هەبوو بۆ ئەوەی كارەكانی كۆمپیوتەر ئاوت پوت بكرێت ، تەكنیكی یەكەم بوونی چەند گلۆپێك بوو وەك كۆنترۆڵ پاناڵێك وابوو كە تەنها كوژانەوە یان داگیرساندن بەس بوو بۆ ئەوەی بەكارهێنەر ئاگاداربكاتەوە لە كارەكە دیارە ئەم گڵۆپانەش بەشێوەیەك بوون بەپێ ی بتی هاتوو دەكرانەوە و دەكوژانەوە ، ئەو پرۆگرامانەی لەو كاتەدا بە كۆمپیوتەر دادەڕێژرا لەسەر كارتی كونكراو تۆماركراوەو گڵۆپەكان بە هۆی بوون یان نەبوونی ڕوناكیەوە پرۆگرامەرەكەی دڵنیا كردوەتەوە كە كارەكەی تەواوە یاخود نا ، چونكە لەسەرەتای بەگەرخستنی كۆمپیوتەردا دەبوایە بەكارهێنەری كۆمپیوتەر پرۆگرامەر بوایە ئەگەرنا نەی دەتوانی كار بەكۆمپیوتەر بكات و بۆ هەر كارێك پرۆگرامێكیان داڕشتوە .

ڕێگای دووەم بوونی پرێنتەر یان ئامێرێكی هاوشێوەی پرێنتەرە كە هەموو جارێك پاش كاركردن لەسەر كۆمپیوتەرەكە دەبوایە پرێنت بكرایە هەتا پرۆگرامەرەكە بیتوانیایە دڵنیابێت لەوەی دایڕشتوە ، ئەم كارەش بە هەدەر دانێكی زۆر بوو بۆ بەكارهێنەری كۆمپیوتەر و دەبوایە ڕێگایەك بدۆزرایەتەوە هەتا ئەم كارە هەموو جارێك دووبارە نەكرێتەوە هەربۆیە بیرۆكەی پیشاندانی ئاوت پووت لە شاشەوە سەری هەڵداو كۆمپانیای ئەپڵ و مایكرۆسۆفت زۆر بەخێرایی كەوتنە كێ بڕكێ لەسەر ئەوەی كامەیان سیستەمی وێنەیی بەرهەم بهێنێت ،  ئەو كۆمپیوتەرانەی كە (IBM) بەرهەمی دەهێناو دەبوایە شاشەیەك هەبێت تا ئاوت پووت بكرێت هەربۆیە لەسەرەتای ساڵانی هەشتاوە كارەكە بوو بە پراكتیك و مایكرۆسۆفت توانی سەركەتووبێت لە كارەكەدا ، هاوكات دوو ساڵ پیشتریش ئەپڵ سەركەتوو بوو بوو لەهەمان كاردا بەڵام بە هاردوێری جیاواز كە لە لایەن خۆیەوە بەرهەم دەهێنرا ، لە كۆتاییدا هەردوو كۆمپانیاكە سەركەوتوو بوون لە پیشاندانی كارەكانی ئینپووتی كۆمپیوتەر لە ڕێگای مۆنیتەری تی ڤیەوە بەشێوەیەكی نەبڕاوە تەواوی كردارەكانی بەڤیدیۆیی دەگواستەوە بۆ چاوی بەكارهێنەر.

یەكەم جۆری مۆنیتەر (Monitor CRT) :

(CRT) لەچی پێكهاتووە ؟ چۆن مۆنیتەری (CRT) گەشەی كرد ؟

(CRT) كە كورتكراوەی (Cathode Ray Tube) تیوبی تیشكی كاثۆدی پێكهاتەیەكی شوشەییە داخراوە كە بەهۆی گەیاندنی ئەلیكترۆنەوە بەناو پێكهاتەیەكی غازیدا و بەهۆی جیاكردنەوەی بارگەی سالب و موجەبەوە لە لیشاوە ئەلیكترۆنیەكە نوكتەی ڕەنگدار و بێ ڕەنگ ئاراستەی ڕووە پانەكەی قوچەكەكە دەكات ، ئەو كردارەی كە بەم پێكهاتەیە دەكرێت بە هیچ پێكهاتەیەكی ئەلیكترۆنی ناكرێت و شیاوی دووبارەكردنەوە نیە بە هیچ ئامرازێك ئەم پێكهاتەیە كە لەچەند بەشێكی پێكەوە بەسراو یاخود لە بەرانبەر یەك دانراو لە قوچەكێكی داخراودا ڕێكخراون هێمای ئەلیكترۆنی دەگۆڕێت بۆ هێمای ڤیژوەڵی (بینراو) ، لەسەرەتاوە ڕوبەرێكی هەیە بۆ ئاراستەكردنی ئەو لیشاوە ئەلیكترۆنیە كە ناودەبرێت بە (Electronic gun) و دواتر بە ناو چەند كۆیلێكدا (Deflection Coil) و (Focusing Coil) تێپەڕ دەبێت و بەهۆی بواری موگناتیسیەوە كە وا لە ئەلیكترۆنەكان دەكات ئاراستەكەیان رێكدەخات كە لە ڕووبەری دەرەوەی تووشی شكانەوەی دەكەن بە دوو ئاراستەی جیاواز كە یەكێكیان پانیەو ئەوی تریان بەرزییە هەروەها بە پێ ی كۆتایی قوچەكەكە ئاراستەی ئەو ڕوبەرە دەكرێت كە شاشەكەیە (Screen) بەكارهێنەر لە ڕوی ئەم سكرینەوە كردارەكان دەبینێت .

مێژووی بنیات نانەكەشی یەكەم جار دەگەڕێتەوە بۆ زانای ئەڵمانی (Karl Ferdinand) كە لە ساڵی 1897 یەكەم جۆری شاشەی (Fluorescent) دروستكرد كە بەهۆی تیوبێكی پڕلەخازەوە ئاراستەی ئەلیكترۆنیات دەكرایە ڕوبەرە قۆقزەكەی پێكهاتەكە كە بوونی هەر ئاراستەكراوێك لە ناو تیوبەكەوە بۆسەر شاشەكە دەبووە هۆی بنیات نانی ڕوناكیەك ئەم ڕوناكیەش بەپێ ی توانایا وەشاندنی ئەلیكترۆنەكە لە تیوبەكەوە ڕەنگەكەی لە كاڵەوە بۆ تۆخ ئاوت پووت دەكرا ، ئەم كارەش بەیەكەم بەرهەم دادەنرێت بۆ سەرەتای بنیات نانی ئەو بەرهەمانەی ئەمڕۆ لەبەردەستن .

دواتر زانای ڕوسی (Boris Rosing) لە ساڵی 1907 كاتێك لە هەوڵی بنیات نانی پەخشی تەلەفیزیۆنیدا بوو (CRT) بەكارهێنا بۆ پیشاندانی ئەو پەخشەی كە وەرگرەكەی دەیتوانی شەپۆلەكە لێك بداتەوە هەر ئەم كارەش بووە پێشخەری ئەم تەكنەلۆژیایەو هەنگاوێكی تر ئەم داهێنانەی بردە پێشەوە ، هەر ئەم داهێنەرەش بوو بۆ یەكەم جار ئەم شاشەیەی بەكارهێنا بۆ وەرگرتنی تۆڕی تەلەفیزیۆنی كە لەو كاتەدا لەسەرەتای بنیات نانیدا بوو .

لە سەرەتای ساڵانی جلەكانەوە ئیتر بە تەواوی شاشەی (CRT) بڵاوبوونەوەی بەخۆوە بینی پاش ئەوەی چەندین هەوڵی زانایان بۆ باشتركردنی توانای پیشاندانی ڤیدیۆ سەری گرت بوو بە هاوڕێ ی هەموو ماڵێك و لەزۆربەی وڵاتانی گەشەكردودا تەكنیكی پەخشی تەلەفیزیۆنی بڵاو بویەوە هەر ئەم هۆكارەش پاڵنەرێكی زۆر باش بوو هەتا كۆمپانیاكان لەم ڕوەوە دەست بكەن بە بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە شاشەیە و ئەم تەكنەلۆژیایە ببەنە هەموو ماڵێكەوە .

دووەم جۆری مۆنیتەر (LCD) :

ئەم مۆنیتەرە كە كورتكراوەكەی بە واتای (Liquid Crystal Display) دێت ئەم جۆرە لە مۆنیتەر لە كۆتایی ساڵی 1968 بەرهەم هێنرا یەكەم جار بە ڕوبەرێكی ئێجگار بچوك وەك ئەوەی لە ڕوبەری (Calculator) دەبینرێت كە وزەیەكی ئێجگار كەمی دەوێت بۆ پیشاندانی تێكستی دیجتاڵی بە شێوەی جۆراو جۆر كە پێكسڵ پێكسڵ كراوە ڕوبەرەكەی .

ئەم تەكنیكە لەپاش بنیات نانی (CRT) وە بە دووەم بەرهەم دادەنرێت بۆ بەرهەمی پیشاندان و لە ساڵی 1986 دا بۆ یەكەم جار بە چەند ڕەنگێك شاشەیەكی لێ بنیات نرا وەك شوێنگرەوەیەك بۆ بەرهەمەكەی پێشوو كە بە تیوبی قوچەكی كاری دەكرد بەڵام لە ڕوی بەخشینی ڕەنگەوە تەواو نیە و تواناكەی سنوردارە ، تەكنیكی ئەم بەرهەمە ترانستەرە كە پێكهاتەیەكی ئەلیكترۆنیە و بە سیستەمی سویچین كاردەكات و پێهاتەیەكی شوشەی ڕەنگداری پێوە پەیوەستكراوە بە چەند ڕەنگێكی جیاواز لەهەر یەكێك لە ڕوناك كەرەوەكانەوە دەردەچێت توانای بەخشینی وێنەی هەیە بۆ ڕوبەرەكەی دەرەوە ، ئەم كارە پاڕچە پارچەیە بەڵام هەموو پارچەكان تەواو كەری یەكن و پێكەوە بنیاتی وێنەیەك دەكەن .

سێیەم مۆنیتەر بە پلازما ناوی دەركردوە (Plasma display) :

ئەم جۆرە سێیەم بەرهەمە لە تەكنیكی پیشاندانی شاشەیی كە لە ساڵی 1995 دا بۆ یەكەم جار خرایە بەردەستی بەكارهێنەران و سەردەمێكی نوێ ی خولقاند بۆ نیشاندانی تەواوی ڕەنگە بینراوەكان ، ئەم شاشەیە سەرباری ڕوونی تەواو لە پیشانداندا بە تەواوی ڕوبەرەكەی گەورەكرا بەجۆرێك هەندێك سایزی لێ بەرهەم هێنرا كە پێشتر هاوشێوەی نەبووە وەك ئەو بەرهەمەی كە بە پانی دوو مەتر و نیو بڵاوكرایەوە .

لەم بەرهەمەوە وردە وردە بیرۆكەی كاركردنی شاشەی تەچ سەری هەڵدا بەهۆی هەستیاری ڕوی شاشەكەوە كە جێگای ماوس كیبۆرد بگرێتەوە لە كۆمپیوتەردا و ئەم كارە بە تەواوی لە بەرهەمەكانی ئێستادا بوونی هەیە دەتوانرێت بەو پەڕی پاشیەوە كەڵكی لێوەربگیرێت .

چوارەم مۆنیتەر (LED ) :

لید كە كورتكراوەكەی بریتیە لە (light-emitting diode) زانای ئەمریكی (Nick Holonyak) گەشەی پێداوە و هەر بە بۆنەی ئەم داهێنانەشەوە خەڵاتی نۆبڵی بۆ زانست و داهێنان پێ بەخشرا ، هەر لە ساڵی 2003 دا باشترین جۆری شاشە لەم لیدەوە بەرهەم هێنرا كە بە بەراورد بە بەرهەمەكانی پێشوو ئیجگار لە لە پێشە و تا ئێستاش تەواوی شاشە بەرهەم هێنراوەكان كە دەگاتە دەستی ئێمە ئەم تەكنیكەی تێدا بەكارهێنراوە ، كە بەهەر ڕوبەرێك بتەوێت بەرهەم دەهێنرایت و كەمترین وزەی پێویستە بۆ گواستنەوەی وێنە ، هاوكات بە بۆنەی بچوكی قەبارەی لیدەكانەوە كە لە پێكهاتەكەیدا جێگیركراوە ڕوبەری شاشەكە هەرچەندە گەورەبێت پێویست بە ئەستور كردنی مۆنیتەرەكە نیە و بەڵكو تەنها پێكهاتەیەكی تەنكە كەلەهەندێكیاندا تەنها دوو سامتیمە ، ئێڵ ئی دی كە كە پێهاتەكەی جۆرێكە لە بەرهەمی نیمچە گەیەنەرەكان بنیات نراوە بە توانای واتیەیەكی زۆر كەم كە ناگاتە پێنج وات ڕوناكیەكی زۆر دەدات بە چەندە ڕەنگێكی جیاواز و ڕەنگە سەرەكیەكانی ئەم لیدانەش بریتین لە سور و سەوز و شین ئەم ڕەنگانەش بە پێ ی توانای واتیەی نێرراو ڕەنگەكان دەست نیشان دەكات ، ئەم لیدەش قەبارەكەی ئێجگار بچوكەو توانایەكی ئێجگاری كەمی دەوێت بۆ بەگەرخستنی .

كۆتا بەرهەم كە ئێستا بەردەستە بە هەمان ئەم تەكنیكە كاردەكات بەڵام ئێجگار پێشكەوتوەو هەستیاریشە بۆ دەست لێدان ئەم كارەش لە پێناو ئەوەدا بنیاتنراوە كە بتوانرێت شاشەی سمارت پادەكانی پێ بەرهەم بهێننن کە پاش 2008 ئەم کارە بە تەواوی جێبەجێ دەکرا ، بەڵام خۆی لە ساڵی 2003 دا و بەهۆی بەرهەم هێنانی تەكنیكی (AMOLED) خرایە بەردەست بەكارهێنەران وە بەشێوەیەك بنیات نراوە كە بەرانبەر بە ڕۆشناییش هەر چالاكبن و چاوی بەكاربەر دەتوانێت بیبینێت ، لە ئێستاشدا بەشێك لە كۆمپیوتەرەكانیش بە هەمان تەكنیك كاردەكەن و تەواو هەستیارن بۆ دەست لێدان و شوێنی ماوس و كیبۆردمان بۆ پڕكراوەتەوە .

كارتی گرافیكی كۆمپیوتەر :

پاش پەیوەستكردنی مۆنیتەر بە كۆمپیوتەرەوە دەبوایە هۆكارێك هەبێت هەتا كەیسی كۆمپیوتەرەكە بە مۆنیتەرەكەوە ببەستێت بۆ ئەم مەبەستە یەكەم جار كۆمپانیای (IBM) توانی یەكەم جۆر لە كارتی گرافیكی بەرهەم بهێنێت و ئەو پەیوەندیە دروست بكات لە نێوان كەیسەكەو مۆنیتەرەكەدا سەرەتاش كە بەرهەمی هێنا دەبوایە لەسەر مەزەبۆرد وەك پارچەیەكی دەرەكی ببەسرێت و لە هەندێكی جۆری تریاندا كە بەم دواییە بەرهەم هات خۆی لەسەر مەزەبۆردەكە جێگیر كرابوو ، یەكەم بەرهەمی شێوە كارتی بەناوی (Color Graphics Adapter) كە كورتدەكرێتەوە بە (CGA) و بەتوانای (320x200) پێكسڵ كە تەنها چوار ڕەنگی دەگواستەوە لە ساڵی 1981 بەرهەم هێنا ، دواتر و لە ساڵی 1984 هەمان كۆمپانیا بەرهەمێكی تری خستە خزمەتی بەكارهێنەرانەوە بە ناوی (Enhanced Graphics Adapter) وە كە كورتكراوەكەی بریتیە لە (EGA) وە توانای (640x350) هەیە بۆ گواستنەوەی وێنە بە شانزە ڕەنگی جیاواز ، وە لە ساڵی 1987 دا (VGA) بەرهەم هێنا كە ئێستاش بەرهەمێكی ناسراوە لامان و ئێستاش لە كاردایە بەڵام تواناكەی بەرزكراوەتەوە بە شێوەیەك بگونجێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا ، وە لە ساڵی 1990 بەرهەمێكی تر بۆ هەمان بوار بڵاوكردەوە بە ناوی (XGA) ئەم دەرچووە كە ئێستاش بە یەكێك لە باشترین بەرهەمەكان دادەنرێت توانایەكی سەرسوڕهێنەری بۆ زیادكراوە دەتوانێت زیاد لە 16 ملیۆن ڕەنگ بگوازێتەوە بە توانای (800x600) دەست پێدەكات و بە (1024x768) كۆتایی دێت كە زیاد لە 65 ملیۆن ڕەنگی پێدا دەگوازرێتەوە .

كۆمپانیای ئەپڵیش هەر لە سەرەتای بنیات نانی بەرهەمەكانیەوە كاتێك شاشەی پەیوەستكردن بە كۆمپیوتەرەكەیەوە لە ساڵی 1977 دا بە توانای گواستنەوەی شەش ڕەنگ و بە ریزیۆلەیشنی (280x192) دەستی پێكرد و لە ئێستاشدا خاوەنی باشترین كوالیتی گواستنەوەیە لە بەرهەمەكانیدا بەجۆرێك تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەكی تر نەیتوانیوە كێبڕكێ ی لەگەڵدا بكات لەم ڕوەوە .

دەربارەی ئەوەی کە پێکسڵیش چیە ؟ ئەوا دەبێت بزانین کە پێكسڵ بچوكترین یەكەیە لە پێكهاتەی وێنەیی و لەم یەكەیە بچوكتر بوونی نیە ئەم تەكنیكە لە كامێرایی دیجیتاڵیدا بە تەواوی جێگای بایەخە چونكە چەندە مێگا پێكسڵی بەرزتربێت لە كاتی گرتنی وێنەدا ئەوەندە ورد تر وێنەكان دەگرێت و هەزاران و ملیۆنان پێكسڵ لە تەنها وێنەیەكدا دروست دەكات كە باشترین هۆكاری ڕونی وێنەكەیە ئەم بەش بەشكردنە ، ئەو ژمارانەی كەلەسەرەوە ئاماژەم پێدا بۆ ئەوەبوو كە هەر بەكارهێنەرێك بزانێت كە بەرزی شاشەكە ئەوەندە پێكسڵە و پانیەكەشی ئەوەندە پیكسڵە واتا ئەو ڕووبەرە هەر ئەوەندە دەتوانێت پیشان بدات ، هەر 37.7 پێكسڵێكیش بە نزیكەیی (1 سم ) .

بۆچوونه‌كان (2)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.