(CPU) چیه ؟ بەشەکانی کامانەن ؟ چۆن ئیش دەکات ؟ |
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح |
سێ شەممە ، 16 / 06 / 2015 20:13 |
CPU)) كه كورتكراوه‌ی (Central Processing Unit) پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی چوار لایه له ئێستادا (CPU) به (Microprocessors) ناسراوه چونكه ڕوبەری سی پی ی‌و هێنده بچوك كراوه‌ته‌وه كه پیكهاته‌كانی به هیچ جۆرێك به چاونابینرێت و به‌كارهێنه‌ر ناتوانێت ژماره‌ی ئه‌و (ic) یانه بزانێت كه له پێك هاته‌ی پرۆسێسهرهكهیدا به‌كارهاتووه . به‌سه‌رنج دانێكی ورد له فرمانی پرۆسێسه‌ر ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كرداره‌كان له چه‌ند بارێكی ژمێره‌یی وه‌ك (كۆكردنه‌وه لێكدان دابه‌ش و بەراورد كردن ... هتد) دا كۆكراوه‌ته‌وه دواتریش به ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌نجام كه گرنگترین هۆكاره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فرمانه‌كان له‌لایه‌ن به‌شی فرمان پێدراوه وه . ئه‌م ئه‌نجامه‌ش پاڵپشت به فرمانێكی لۆجیكی دێته دی كه له پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی ورد دا كه به ماده‌ی سلیكۆنی دروست كراوه و ناوده‌برێت (Transistor) ڕێك خراوه ، ڕێژه‌ی ئه‌م ترانزستهرانهش له‌هه‌ر پرۆسێسهرێكدا ڕاسته‌وانه‌یه له گه‌ڵ خێرایی پرۆسێسیندا ، ترانزسته‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئێجگار بچوكه كه خۆی وزه‌ی پێداتێپهڕ ده‌بێت به پێ ی جۆره‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها وه‌ك سویچێك كارده‌كات له نیوان ناردن و وه‌رگرتنی وزه‌دا چونكه بنه‌مای كاری داتا پرۆسێسین له دوو لقدا خۆی ده‌بینێته‌وه كه (سفر و یه‌كه) بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئه‌م جۆراوجۆریهی داتادا جۆراو جۆری وزه‌مان پێویسته كه ترانزسته‌ر له پرۆسێسه‌ردا ڕێكی ده‌خات به‌مه‌به‌ستی لێكدانه‌وه‌و ئاراسته‌كردنی . وه‌ك ده‌زانین (CPU) یان هه‌ر پارچه‌یه‌كی تری داتا ستۆرهیچ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ (سیسته‌می باینه‌ری) دا ده‌كات ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ش هاو په‌یوه‌سته به داتا و زانیاریه‌كان كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر دوو لقدا كه به سفر و یه‌ك ده‌خه‌مڵێنرێت ، كه ئه‌مه‌ش هه‌مان پێناسه‌ی سیسته‌م باینهریه ، (CPU) جگه له‌م زمانه له هیچ ڕێگایه‌كی تره‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه پاڵپشت به سیسته‌می باینه‌ری فرمان وه‌رده‌گرێت و فرمان لێك ده‌داته‌وه‌و ئاراسته‌ی ده‌كات به‌هۆی ترانزستهرهوه ؛ ئه‌م ترانزستهرانه به‌شێوه‌ی كۆكراوه كه ناوده‌برێت به (Gate) ڕێك خراون چه‌ند فرمانێك به‌جێ ده‌هێنن ، ژماره‌یه‌كیش له‌م گهیتانهش له به‌شێكی تردا كه ناونراوه (integrated circuit) كۆكراونه‌ته‌وه ، كه (CPU) خۆی له بنه‌ڕه‌تتدا له ژماره‌یه‌كی زۆر له (IC) پێك دێت . بهشهسهرهكیهكانی (CPU) كامانه‌ن ؟ 1- (Control Unit) یه‌كه‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتنه له پرۆسێسه‌ردا ئه‌م به‌شه ئه‌نجامی داتایی داخڵ كراوی له ئه‌ستۆدایه ده‌بێت له یه‌كه‌م ساتی داغڵ كردنیه‌وه تا چاره‌سه‌ر و ده‌ركردنی له ژێر كۆنترۆڵیدا بێت هه‌ر بۆیه له ناو به‌شه جیاوازه‌كانی پرۆسێسه‌ردا ئاڵوگۆڕ بهداتاكه ده‌كات تا ده‌گاته كۆتا چاره‌سه‌ر بڕیاردەری سەرەكیە لە ڕێگەدان بە هاتنی داتا لە شوێنە جیاوازەكانەوە . 2- (bus interface unit) یه‌كه‌ی ئێجگار بچوكن كه ده‌وری گه‌یه‌نه‌ر ده‌بینن بۆ گواستنه‌وه ، واته به‌م به‌سانه داتا له نێوان به‌شه جیاوازه‌كانی (CPU) هات و چۆ ده‌كات و هاوكار ئەو ستۆرەیجانەی تریش كە پیوەستن بە پرۆسێسەرەوە هەر لە ڕێگای ئەم بەسانەوە داتاكانی لێوەردەگرێت یان بۆیان دەنێرێت . 3- (Registers) یه‌كه‌یه‌كی تۆمارگای بچوكه بۆ داتاكان كه له پرۆسێسه‌ردا ، كاتێك داتاكان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر لێره‌دا هه‌ڵده‌گیرێت ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی كاری پرۆسیسین بێ كێشه به ئه‌نجام بگات ، بە خێراترین یەكەی پاراستن لە كۆمپیوتەردا دادەنرێت و بوونی ئەم خێراییە زۆرەش لە وەرگرتن ە ناردنی داتادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە خێرایی پرۆسێسین كەم نەكاتەوە ، چونكە نەبوونی ئەم بەشە پرۆسێسەر ناجار دەكات هەموو جارێك بۆ هێنانەوەی داتا بۆ پرۆسێسەركردن بگەڕێتەوە بۆ ڕام بەڵام لێرەدا بوونی ریجیستەر ئەم كارەی ئاسان كردوەو بە تەواوی كێشەی خاوی گەشتنی داتاكانی جارەسەركردوە . 4- (Arithmetic and Logic Unit) كه به كورتكراوه‌ی (ALU) ده‌ناسرێته‌وه یه‌كێكه له به‌شه سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی (CPU) كه ئه‌نجامی كرداره بیركاریهكانی (كۆكردنه‌وه‌و لێ ده‌ركردن و لێكدان و دابه‌شكردن) ی له ئه‌ستۆدایه ، ئه‌م به‌شه كرداره‌كان بیركاریهكانی وه‌ك (لێ ده‌ركردن و لێكدان و دابه‌شكردن) بەڕێ دەكات و دواتریش به هۆی گهیتهكانهوه (OR,AND,XOR) كرداری بەراورد كاری لەنێوان داتاكاندا به‌ڕێ ده‌كرێت تێیدا ، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا گهیتهكان بۆ ئه‌م بواره دروستكراون و بێ هه‌ڵه‌كردن ئه‌نجامه‌كانی ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه . به‌شێك به‌ناوی (CPU Cache) هه‌یه كە پیوەستە بە پرۆسێسەرەوە كە ئەو داتایانەی تێدا لۆد دەبێت كە پرۆسێسەر سەرقاڵی لێكدانەوەیانە به شێوه‌یه‌كی كاتی ئەم داتایانەی تێدا هه‌ڵده‌گرێت ، ئه‌م كاره له پێناو زوو راپه‌ڕاندنی فرمانه دووباره‌كاندا به‌سوده و به‌خێرایی هه‌نگاوی داهاتوو دێته به‌رهه‌م به‌ڵام ئه‌م بیره‌وه‌ریه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌ست دانراوه قه‌باره‌یه‌كی كه‌م داتایی تێداجێ ده‌بێته‌وه هه‌ربۆیه زوو زوو خاڵی دەبێتەوە یاخود داتاكانی ناوی دەگۆڕێت بە پێ ی كاری پرۆسێسەرەكە . (ALU) بۆ دوو به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش ده‌بێت : a- شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی كرداری ژمێره‌یی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ته‌واودا كه زۆربه‌ی به‌رنامه‌كان به‌م یه‌كه دارێژراون و هه‌ندێك له به‌رنامه‌كانی ئۆفیس وه‌ك (Word ,Power Point) له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كارده‌كه‌ن له‌م به‌شه‌دا به ئه‌نجام ده‌گات چونكه مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌م دوو به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ته‌واودایه دوره له ژماره ناته‌واوه‌كان . b- وه ژماره ناتهواوهكانیش كه به‌رنامه ئاڵۆزه‌كانی پێك هێناوه له‌كاتی گۆڕینی فرمانه‌كان بۆ باینه‌ری له پرۆسیسهردا هه‌ر له‌م به‌شه‌دا جێ به‌جێ ده‌كرێت ، به‌ڵام مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ژماره ناتهواوهكاندا دژواره‌و پیویستی به لۆدێكی زیاتره چونكه وزه چه‌ندین جار بچوكدهكرێتهوه له فرمانه لۆجیكیهكاندا . نمونه‌ی ئه‌م به‌رنامانه‌ش كه به‌م شێوازه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له كاتی پرۆسێسیندا (سریدی ماكس) و (ئۆتۆكاد) و یاریه كوالیتی به‌رزه‌كانه . (L1 Cache) و (L2 Cache) كه له پرۆسێسه‌ردا به‌خێرایی داتا وه‌رده‌گرن و پاش داخلكردنی داتای جیاواز به‌تاڵ ده‌بنه‌وه ئه‌م كاره بۆ خێرا كردنی ئه‌نجامه كاتێك چه‌ند جارێك یه‌ك فرمان ده‌نێرێت بۆ چاره‌سه‌ر لێره‌وه به‌هۆی كاش بونیه‌وه خێراتر ده‌گاته ئه‌نجام . پرۆسێسه‌ر چۆن كار ده‌كات ؟ پرۆسێسه‌ر كاتێك هه‌ڵده‌ستێت بهلێكدانهوەی فرمانێك به چه‌ند قۆناغێكدا ئه‌و داتایه تێده‌په‌ڕێنێت تا به ته‌واوی ده‌گاته ئه‌نجام ، ئه‌م قۆناغانه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه كاره‌كان زۆر هێواش بن به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆر خیرایه . قۆناغه‌كانی پرۆسێسهركردن به‌م جۆره‌یه : 1- سه‌ره‌تا پرۆسێسه‌ر له رامه‌وه داتاكه ده‌گوێزرێته‌وه بۆی له‌م باره‌دا هیچ گۆڕانكاریه‌ك ڕونادات به‌سه‌ر داتاكهدا به‌ڵام به‌م قۆناغه ده‌وترێت (Fetch) . 2- به‌شی په‌یوه‌ست له پرۆسێسه‌دا هه‌ڵده‌ستێت به‌شی كردنه‌وه‌ی ئهوداتایه بۆ كۆده‌كان (Decode) تا له جۆری داتاكه دڵنیا بێته‌وه‌و بینێرێت بۆ به‌شی مه‌به‌ست هه‌ر له ناو (CPU) دا . 3- له قۆناغی سێیه‌مدا داتاكه لێكدانه‌وه‌ی پێویستی بۆ ده‌كرێت و زانیاری ته‌واو ئاماده ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی كرداری (Processing) به‌م قۆناغه ده‌وترێت (Address Generate) . 4- له چواره‌م هه‌نگاودا چاره‌سه‌ركردنه‌كه به ئه‌نجام ده‌گات (Execute) . 5- له كۆتاییدائهنجامهكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ رام تا له (Out Put) ئه‌نجام به ده‌سته‌وه بدات . بۆچوونه‌كان (1) ![]() |