ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ و به‌ڕێوه‌به‌ر

به‌خێرهاتیت فێرخوازی به‌ڕێز :

ماڵپه‌ڕی فێرکاری کوردی داڕێژراوه‌ به‌ سکریپتی جوومله‌ ، هەر لە سەرەتای بنیات نانیشیەوە خۆم پێم باش بووە ئەم سکریپتە بەکاربهێنم چونکە ناوبانگێکی جیهانی هەیەو لەگەڵ ناوەڕۆکی ئیشەکەی ئێمەدا زۆر گونجاوە ، هاوکات سکریپتێکی سەرچاوە ئازادە و هەموو کەسێك دەتوانێت بەکاری بهێنێت ، سەرەڕای بوونی توانایەکی بەهێزی پاراستن کە تا ڕادەیەکی زۆرباش جێگای متمانەی وێب داڕێژەرانە ، لەسەرەتای بەگەڕخستنی ئەم ماڵپەڕەوە تا ئێستا تەنها یەك ڕوکارم بەکارهێناوە بەڵام بە تەواوی گۆڕانکاریم تێدا کردوە تا لەگەڵ ناوەڕۆکی ئیشەکەماندا بگونجێت .

من ناوم ( هۆشمەند صاڵح ) ە بەڕێوەبەر و بنیاتنەری ئەم ماڵپەڕە فێرکاریەمهۆشمەند صاڵح

لە دایك بووی ساڵی 1986 م و  لە سلێمانی نیشتەجێم بڕوانامەی دبلۆمم لە (Electronics and Computer Maintenance) بە دەست هێناوە و هاوزەمان بڕوانامەی ( I C D L ) م لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پێدراوە ، لە ئێستاشدا خویندکاری زانستی کۆمپیوتەرم (Computer science) ، لە سەرەتای ساڵی 2002 دا بۆ یەکەم جار کۆمپیوتەرم کڕی و لەو ساڵەوە بە بەردەوامی هاوڕێ ی و هاودەمێکی هەمیشەییە بۆم ، بە ماوەی پچڕ پچڕ لە کاتە جیاوازەکاندا لەگەڵ بوارەکانی ( دیزاین و پرۆگرام سازی و وێپ داڕشتن نووسینی بابەتی ئای تی ) دا سەرقاڵبووم ، وە لە ساڵانی 2009 و 2011  دا لە بواری هاردوێردا کارم کردوە لە یەکێك لە دوکانەکانی شاری سلێمانیدا .

ئەگەرچی بە هۆی سەرقاڵیم بە ژیانی ڕۆژانەوە ناتوانم وەك سەرەتای بنیات نانی ئەم ماڵپەڕە کار بکەم بەڵام تا ئەو کاتەی بتوانم خزمەت دەکەم لە ئێستاشدا بەو پەڕی توانامەوە لە هەوڵدام .

https://www.facebook.com/Hoshmand.Salih

Mobile : 07701598355

 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.